هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پۆلیسی ئازادی ئیدلیب مەدەنیەکان ئاگاداردەکاته‌وه‌ لە مەترسی بۆمبی دەستکرد

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەفسەرێکی پۆلیسی ئازادی ئیدلیب هۆشداری دەداتە منداڵان دەستنەبەن یان نزیکنەبنەوە لە هیچ کاڵایەکی نامۆ لەکاتی هەڵمەتێکی بەرزکردنەوەی هۆشیاریدا دەربارەی تەقەمەنی دەستکرد. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئازادی ئیدلیب]

ئەفسەرێکی پۆلیسی ئازادی ئیدلیب هۆشداری دەداتە منداڵان دەستنەبەن یان نزیکنەبنەوە لە هیچ کاڵایەکی نامۆ لەکاتی هەڵمەتێکی بەرزکردنەوەی هۆشیاریدا دەربارەی تەقەمەنی دەستکرد. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئازادی ئیدلیب]

پۆلیسی ئازادی ئیدلیب دەستیکردووە بە هەڵمەتێك بۆ هۆشیاریدان بە مەدەنیەکان لە باکوری خۆرئاوای ئەو پارێزگایەی سوریا دەربارەی مەترسیەکانی بۆمبی دەستکرد، له‌كاتێكدا ئه‌و بۆمبانه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ ده‌چێنرێن له‌زیادبووندان.

ئەفسەرانی پۆلیس بە دیارونایان وت ئەو بۆمبانە پێشتر دانرابوون بۆ بەئامانجکردنی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام لەبەرئەوەی بەکارهێنانی زیاتر بووه‌ بە باو، دەیان مەدەنی بەهۆیانەوە کوژراون یان برینداربوون.

بۆ تاووتوێکردنی ئەم كێشەیە و رزگارکردنی ژیانی مەدەنیەکان، پۆلیسی ئازادی ئیدلیب دەستیکرد بە هەڵمەتێك به‌ناوی "بۆمبه‌ دەستکرده‌كانی مەرگ" لەو ناوچانەی پارێزگای ئیدلیبدا کە کاردەکەن بۆ وریاکردنەوەی خەڵك دەربارەی مەترسیەکانی بۆمبی دەستکرد و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو.

عەبدولڕەزاق محەمەد، کە ئەفسەرێکی پۆلیسی سەربە بنکەکانی پۆلیسی ئازادی ئیدلیبە لە شاری مەعەرەت نوعمان، وتی ئەم کارە هه‌م رووبەڕوو دەکەن و هه‌م له‌ڕێی دابەشکردنی نامیلکەی پەروەردەییه‌وه‌.

ئەفسەرانی پۆلیسی ئازادی ئیدلیب لاڕێکان ده‌پشكنن لە شەودا لە گەڕانیاندا بەدوای بۆمبی دەستکرد و کاڵای گومانلێکراودا. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئازادی ئیدلیب]

ئەفسەرانی پۆلیسی ئازادی ئیدلیب لاڕێکان ده‌پشكنن لە شەودا لە گەڕانیاندا بەدوای بۆمبی دەستکرد و کاڵای گومانلێکراودا. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئازادی ئیدلیب]

ئەفسەرانی پۆلیسی ئازادی ئیدلیب پۆستەر هەڵدەواسن بەسەر دیوارەکاندا بۆ هۆشداریدان دەربارەی بۆمبی دەستکرد لە شوێنە گشتیەکاندا. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئازادی ئیدلیب]

ئەفسەرانی پۆلیسی ئازادی ئیدلیب پۆستەر هەڵدەواسن بەسەر دیوارەکاندا بۆ هۆشداریدان دەربارەی بۆمبی دەستکرد لە شوێنە گشتیەکاندا. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی ئازادی ئیدلیب]

ناوبراو بە دیارونای وت: "خەڵکی ناوچەکە زۆر بەباشی كاردانه‌وه‌یان هه‌بووه‌ بۆ هەڵمەتەکە."

وتی هۆشدارییان پێدراوە کە دەستنەدەن، یاخود نزیکنەبنەوە لە کاڵای نامۆ لە شار و شارۆچکه‌ و گوندەکان و ناوچە کشتوکاڵیەکاندا و ئۆتۆمبیل و پاسکیله‌كان بپشکنن پێشئەوەی بەکاریانبهێنن.

وتیشی پێیانوتراوە خۆیان بەدووربگرن لە گردبوونەوە دوای رووداوە ئەمنیەکان یان تەقینەوەی بۆمب و هۆشدارییان پێدراوە لەوەی خۆیان بەدووربگرن لە گردبوونەوە بە هەر هۆیەك بێت لەو کاتانەدا بۆ رێگرتن لە له‌ده‌ستدانی ژیانیان لەكاتی تەقینەوەی بۆمبی دەستکردا.

بەشداری تەواوی پۆلیس

ئەفسەرێکی پۆلیسی ئازادی ئیدلیب لە شاری ئیدلیب، جیهاد ئەبو خالید وتی، هەموو ستافی پۆلیس بەشداریده‌كه‌ن له‌ هەڵمەتەکەدا.

ناوبراو بە دیارونای وت ئەمەش پۆلیسی پاسەوان، پۆلیسی هاتوچۆ، یەکەی ئەمنی و یەکەی پۆلیسی ژنان لەخۆدەگرێت، کە سەردانی ماڵ و شوێنه‌كانی کار ده‌كه‌ن بۆ بڵاکردنەوەی پەیامی هەڵمەتەکە.

وتی ئامانجەکە هۆشداریدانە بە زۆرترین ژمارەی دانیشتوان، بەهەموو تەمەنەکانەوە، دەربارەی مەترسیەکانی بۆمبی دەستکرد.

بۆ ئەم مەبەستە، هەڵمەتەکە شۆفێری لۆری و ئۆتۆمبیل و ماتۆڕه‌كان و دوکاندار و کابان و خوێندکارانی کردۆتە ئامانج، بەمەبەستی پارستنی مەدەنیەکان لە هەر زیانێك.

بەگوێرەی ئەبو خالید، پۆلیس بەڕۆژ پاسەوانی ئەنجامدەدات تا دڵنیابێت لەوەی هیچ کاڵایەکی نامۆ لەسەر شۆستەکان جێناهێڵرێت و شه‌و و رۆژ ئۆتۆمبیلە وەستێنراوەکان دەپشکنێت.

وتی: "هەر ئۆتۆمبیل، ماتۆڕ یان لۆرییەك لە دەرەوەی ناوچەکەوە هاتبێت و گومان دروستبکات، دەستبەجێ دەستبه‌كارده‌بن." ئاماژەشیکرد بەوەی كه‌ بوونی رۆژانەیان و وریاییان وادەکات بتوانن درك بەوە بکەن ئاخۆ خه‌ڵكی ناوچەکەن یان نا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500