شەڕی توند بەردەوامبوو لە دووشەممە (7 ئایار) لە کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموكی باشوری دیمەشق لەنێوان رژێمی سوریا و رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا.
چالاکوانێكی ناوچەکە، بەها سەهلی، بە دیارونای وت سوپای سوریا و میلیشیا فەلەستینی و لوبنانی و سورییەکانی هاوپەیمانی لە ناوەندی نیسانەوە شەڕی داعش دەکەن لەنێو کەمپی یەرموك و قەزای حەجەر ئەسوەدی هاوسێیدا.
وتی موشەك و هێرشی ئاسمانی بەردەوامە لە کوتانی پێگەكانی چەکداران لەم ناوچانەدا، بەجۆرێك هەردوولا قوربانی زۆریان داوە لەم چەند کاتژمێرهی دواییدا.
سەهلی وتی: "ئەمە رێژەیەکی بەرزی قوربانییه چونکە ئەم دوو ناوچەیە یەکتردەبڕن و هەردوولا رووبەڕووی یهكتر دهكهنهوه لە پێکدادانەکەدا."
وتی زیاد لە 30 سەربازی سوری و چەکداری میلیشیای هاوپەیمان لە 36 کاتژمێری رابردوودا کوژراون.
ئەندامانی داعش چەندین سەربازی رژێمیان دەستگیرکرد و رایانگەیاند دووانیان لەسێدارەداوە کە لە شەڕی بەردەوامی حەجەر ئەسوەدا گیراون.
سەهلی وتی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی لەسێدارەدانەکان، "پێدەچیت داعش هەوڵبدات ترس بڵاوبکاتەوە لەنێو ریزی هێرشکاراندا وهك ئاماژهیهك بەوەی ههر دهكوژرێن، لە شەڕدا بێت یان لهسێدارەدان ئهگەر دەستگیربکرێن".
ئەو وێنانەی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرانەوە قوربانیان پیشاندهدهن بە جلی پرتەقاڵیەوە -- کە نیشانەیهكی ئاسایی گروپەکەیە بۆ ئەو کەسانەی خەریکە لەسێدارە دەدرێن.
هێرشی لێدان و دەرچوون
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه هێزەکانی رژێم هەوڵی کۆتاییهێنان بە پێگەی داعش دەدەن لە کەمپی یەرموك و حەجەر ئەسوەدا و هەفتەی رابردوو تونییان رێگەیەك داببڕن کە ئەم دوو ناوچەیەی پێکەوە دەبەستەوە.
بەڵام ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه داعش دژەهێرشێکی کرد لە کۆتایی هەفتەدا و رێگەکەی کردەوە.
بەڕێوەبەری روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "ئۆپەراسیۆنی لێدان و دەرچوون لەوکاتەوە بەردەوامە و بەگشتی 31 لە هێزەکانی رژێمیان کوشتووە، زیاتر لە کەمیندا."
وتی: "لەوکاتەوە رژێم بەهێواشی پێشڕەویدەکات و هەندێك پێگە و بینای گرتووە، بەڵام لە شەممەوە هیچ پێشڕەوییەکی ستراتیژی نەبووە."
هێزەکانی رژێم لهسهدا 60 حەجەر ئەسوەدیان لەدەستدایە، لەکاتێکدا هێشتا داعش زیاد لە لهسهدا 80 یەرموکی لەدەستدایە.
سەهلی وتی لەنێو هەڵگیرسانی توندوتیژیدا، پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بەردەوامە لە باشوری دیمەشق.
وتیشی یەکشەممە چوارەمین گروپ بە کاروانێکی 33 پاسی رۆیشتن و چاوەڕواندەکرێت پرۆسەی گواستنەوەكان سێشەممە تەواوببێت.