هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

تەحریر شام کەمپی یەرموك جێدەهێڵێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین، كه‌ سەربە رژێمن، لە ناوچەیەکی کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموك راوه‌ستاون، کە بەمدواییانە لەلایەن تەحریر شامەوە چۆڵکرا. [خاوەنی وێنە: ناجی ئەمیر]

چەکدارانی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین، كه‌ سەربە رژێمن، لە ناوچەیەکی کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموك راوه‌ستاون، کە بەمدواییانە لەلایەن تەحریر شامەوە چۆڵکرا. [خاوەنی وێنە: ناجی ئەمیر]

چەکدارانی هاوپەیمان لەگەڵ رژێمی سوریا سێشەممە (1 ئایار) چوونەناو ناوچەی کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموكه‌وه‌ لە باشوری دیمەشق کە بەمدواییانە لەدەست هاوپەیمانێتیەکی توندڕەو سەندرایەوە، چالاکوانانی نێو کەمپەکە بە دیارونایان وت.

ئەندامانی تەحریر شام -- کە هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوە و بەرەی نوسرەی پێشوو تیایدا زاڵە --کەمپەکەیان چۆڵکرد تەنیا چەند کاتژمێرێك لەمەوبەربه‌پێی رێککەوتنێك کە لەگەڵ رژێمی سوریا کراوە.

پەرستارێكی دانیشتوی کەمپی یەرموك، ناجی عامر، بە دیارونای وت چەکدارانی گروپەکانی سەربە رژێم، کە گەورەترینیان بەرەی گەلە بۆ ئازادی فەلەستین، چوونەنێو گەڕەکە چۆڵکراوەکانەوە.

چەند کاتژمێرێك پێشتر، ئەندامانی تەحریر شام رۆیشتن بەرەو شارۆچکەکانی بەبیلا، بەیت سەحم و یەڵدا وەك قۆناغی سەرەتای گواستنەوەیان، لەگەڵ چەکدارانی ئەو شارۆچکانەش دواتر بەرەو پارێزگای ئیدلیب رۆیشتن لە باکوری سوریا.

دیمەنێکی کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموك لە باشوری دیمەشق ئەو وێرانکارییە نیشاندەدات کە هێرشە ئاسمانیەکان کردوویانە کە لەلایەن رژێمی سوریا و هاوپەیمانانیەوە ئەنجامدرا. [خاوەنی وێنە: ناجی ئەمیر]

دیمەنێکی کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکانی یەرموك لە باشوری دیمەشق ئەو وێرانکارییە نیشاندەدات کە هێرشە ئاسمانیەکان کردوویانە کە لەلایەن رژێمی سوریا و هاوپەیمانانیەوە ئەنجامدرا. [خاوەنی وێنە: ناجی ئەمیر]

بەگوێرەی رێککەوتنێك لەگەڵ رژێم، چەکدارانی سەربە رژێم لە شارۆچکەکانی فوعە و کەفریا و ژمارەیەکی زۆری مەدەنیەکان رێیان پێدەدرێت بڕۆن بەرەو ناوچەکانی ژێردەستی رژێم.

رێککەوتنه‌كه‌ تووشی بەربەست دەبێت

نزیکەی 200 ئەندامی تەحریر شام یەرموکیان جێهێشت لەگەڵ خێزانەکانیان و هەندێك مەدەنی دیکە، چەکی تایبەتی خۆیان، چەکی سوك و تفاقی خۆیان پێبوو، هەر کەسێك رێگەی پێدرابوو یەك جانتا ببات.

عامر وتی ئێوارەی سێشەممە، "پاسەکان هێشتا نەجوڵابوون بۆ گواستنەوەی میلیشیاکان و مەدەنیەکان بۆ دەرەوەی ئەو سێ شارۆچکەیە بەهۆی بەربەستێکەوە لە رێککەوتنەکەدا".

وتی: "چەکداران و دانیشتوانی کەفرایا و فوعە سەرەتا رەتیانکرده‌وە بە گروپێکی 1,500 کەسی بڕۆن و سووربوون لەسەر ئەوەی هەموویان پێکەوە بڕۆن، لە یەك گروپدا لەجیاتی دوو."

رێککەوتنەکە روونیدەکاتەوە کە دووەم گروپ پێش دەستپێکی رەمەزان دەڕۆن، کە دەکاتە نزیکەی دوو هەفتە له‌ئێستاوه‌.

عامر وتی ئەو زانیارییانەی لە کەفرایە و فوعەوە هاتوون دەرچوونی حاڵەته‌ مه‌ترسیداره‌ پزیشكییه‌كان پشتڕاستدەکەنەوە، هه‌روه‌ها کەسانی زۆر پیر و گەنج.

وتیشی بەگوێرەی شایەتحاڵێك، ئەو بەشەی یەرموك کە لەلایەن تەحریر شامەوە چۆڵکراوە بەتەواوی وێرانکراوە و بە مین و بۆمبی دەستکرد چێنراوە کە هاوپەیمانێتیەکە جێیهێشتوون.

وتی هەروەها تەنراوە بە تونێل کە ئەندامانی تەحریر شام پێشتر وەك داڵدە بەکاریاندەهێنا لەکاتی تۆپبارانی چڕوپڕی ناوچەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500