هه‌واڵه‌كانی عێراق
هەڵبژاردن

له‌گه‌ڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان عێراقیەکان هیوایان بە گۆڕانکارییە

خالید تائی

هاوڵاتییەکی عێراقی خۆی تۆماردەکات بۆ دەنگدان لە بنکەیەکی دەنگدان لە پارێزگای نەجەف. [خاوەنی وێنە: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نەجەف]

هاوڵاتییەکی عێراقی خۆی تۆماردەکات بۆ دەنگدان لە بنکەیەکی دەنگدان لە پارێزگای نەجەف. [خاوەنی وێنە: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نەجەف]

دەنگدەرانی عێراقی بە دیارونا دەڵێن بەهیوان هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو، کە بڕیارە 12 ئایار ئەنجامبدرێت، گۆڕانکاریی راستەقینە بهێنێتەدی، بەتایبەتی دەربارەی خزمەتگوزارییه‌ گشتییه‌كان.

کۆی گشتی 7,367 كاندید کێبڕکێدەکەن لەسەر 329 کورسیی پەرلەمان.

ئه‌و ئەجێندا سیاسییانه‌ دەخەنەڕوو کە تەرکیز دەخەنەسەر رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، باشترکردنی کارایی حکومەت لە کەرتی خزمەتگوزارییدا، بنیاتنانەوەی ژێرخان لەو ناوچانەی لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگارکراون و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی گروپەکە، جگه‌ له‌ هەندێك بابه‌تی تر.

ئەحمەد سەبری، 51 ساڵ، کە لە رەمادی لەدایکبووە و شۆفێری تەکسیە، بە دیارونای وت: "وێنەی کاندیدەکان لە هەموو شوێنێکە. ئەوەی لەوانمان دەوێت تەنیا باشترکردنی خزمەتگوزارییه‌ گشتییه‌كان و چاودێریکردنی هەژارانە."

کارمەندێكی عێراقی لە نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پرۆسەی دەنگدان رووندەکاتەوە بۆ گروپێك لە ژنان. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی کۆمسیۆن لە سەلاحەدین]

کارمەندێكی عێراقی لە نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پرۆسەی دەنگدان رووندەکاتەوە بۆ گروپێك لە ژنان. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی کۆمسیۆن لە سەلاحەدین]

وتی: "سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزمدا بەدەستهات." وتیشی بنیاتنانەوەی شارە رزگارکراوەکان و پاڵپشتیکردنی دانیشتوانە گەڕاوەکان هێشتا کێشەیە، کە "سیاسییە هەڵبژێردراوەکان پێویستە چارەسەری ریشەیی بۆ بدۆزنەوە".

'گۆڕانکاری ده‌شێت بکرێت'

خوێندکاری 21 ساڵی زانکۆی بەغداد فیراس شیمەری وتی: "ئەگەری گۆڕانکاری هەیە گەر دەنگدەران بەووریاییەوە نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن."

شیمەری بە دیارونای وت دەنگدەران دەبێت بەووریاییەوە هەڵبژێرن بۆ دڵنیابوون لەوەی کاندیدەکانیان "بەتواناترینن بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکە و دەتوانن زاڵبن بەسەر ئاستەنگەکانی قۆناغی داهاتوودا".

كابانی ماڵ به‌یزا فازل هاوڕای بوو كه‌ ده‌نگدان به‌ باشترین كاندید گرنگه‌.

ناوبراو كه‌ ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌ و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی شورته‌ی به‌غدایە، وتی: "هەموو هەڵمەتی هەڵبژاردن تەنراوە بە بەڵێن، بەڵام ئەوەی گرنگە بەڵێنی کاتی هەڵمەتەکە نیە، بەڵکو ئاخۆ ئەو کاندیدانە دەتوانن جێبەجێیان بکەن."

"دەبێت بۆ ئەوە بگەڕێین."

خاتو به‌یزا بە دیارونای وت: "دەبێت بەووردی سەیری سیڤی هەموو کاندیدەکان بکەین پێشئەوەی بڕیاری خۆمان بدەین."

هیوا بە داهاتوو

کاندیدێكی حیزبی هاوپەیمانێتی عەرەبی لە پارێزگای کەرکوك، مەحمود زیدان، بە دیارونای وت: "بەهیواین هەڵبژاردنی داهاتوو چینێکی سیاسی نوێ بهێنێتەکایەوە کە بەتواناتربێت لە خزمەتکردنی گەل."

وتی گروپێکی نوێ لە کاندیدان و هاوپەیمانێتی سیاسی بیرۆکە و پلانە بەرزەفڕەکانی خۆیان دەخەنەڕوو بۆ پەرەپێدان لە قۆناغی دوای داعشدا، کە عێراق بەرەو سەقامگیری و بنیاتنانەوە دەبات.

وتیشی گۆڕانکاری سەختە بەلام ئەستەم نیە و ئاماژەیشکرد بەوەی کە "بەمدواییانە لە شەڕێکی دڕندانە رزگارمان بوو دژی تیرۆریستان و وڵاتەکەمان رزگارکرد، کە هانمان دەدات خزمەتی وڵاتەکەمان بکەین".

کاندیدی حیزبی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەڵماس فازل ئاغا وتی هه‌ر تەنیا هەمەجۆریی کاندیده‌كان و هاوپەیمانێتیە سیاسییەکان کە کێبڕکێ بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەکەن خۆی دیمەنێکی سیاسیی نوێ دروستدەکات.

خاتو ئەڵماس بە دیارونای وت ئەمە خزمەت بە بەرژوەندییەکانی وڵاتەکە دەکات.

کاندیدێكی هاوپەیمانێتی فەتح، ئەحمەد ئەسەدی، وتی: "هەست بە ناکۆکی دەکرێت لەنێوان هاوڵاتیاندا دەربارەی دۆخی هەنوکەیی شتەکان."

ئەسەدی بە دیارونای وت ئەم هەستە "پاساوی خۆی هەیە".

وتی: "ئێمە بەرپرسین لە هاندانی خەڵك بۆ رۆیشتن بۆ دەنگدان، لەبەرئەوەی پرۆسەیەکی دیموکراسیە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەسەر ئاستی سیاسی و ئابوری و خزمەتگوزاری لە وڵاتەکەماندا."

ئەسەدی وتی بەهیوایە هەڵبژاردن ببێتەهۆی یەکێتی زیاتری عێراق و حکومەتی نوێش کاربکات بۆ ئەنجامدانی بەرنامەی چاکسازی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500