هاوپەیمانێتیەکی نوێ لەنێوان دوو گروپی سەربە قاعیدەدا نیگەرانی لای مەدەنیەکان دروستکردووە دەربارەی سەلامەتییان و دۆخی گشتیی ناوچەکە، کە رەنگە شلۆقتر ببێت، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.
چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی وتی كه لە بەیاننامەیەکی ئەمدواییانەدا حوراس دین و ئەنسار تەوحید رایانگەیاند یەکدەگرن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی نوسرەت ئیسلام.
ئیدلیبی بە دیارونای وت نیگەرانیی مەدەنیەکان لە دوو رووەوەیە.
"نیگەرانن لەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەو ناوچانە بکاتە ئامانج لە پارێزگای ئیدلیب کە گروپەکە بوونی لێیان هەیە و رەنگە شەڕ لەنێوان هاوپەیمانێتیە نوێیەکە و لایەنەکانی دیکەش دروستببێت، بەتایبەتی تەحریر شام."
ئیدلیبی وتی باکوری سوریا و بەتایبەتی پارێزگای ئیدلیب، بووەتە "ئهمبارێكی مرۆیی زەبەلاح" بۆ ئەوانەی ئایدۆلۆژیای توندڕەو لەخۆدەگرن.
وتی ئەم چەکدارانە لە ناوچەکانی دیکە رایانکردووە، یانهێنراون بۆ ئەوێ لەژێر رێککەوتنی ئاشتیدا کە لەگەڵ رژێمی سوریا بەستراوە.
ئایدۆلۆژیای توندڕەو
ئیدلیبی وتی هەرچەندە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەمدواییانە هێرشیکردەسەر حوراس دین، لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە نزیکترین گروپە لێیەوە.
وتیشی حوراس دین کۆتایی شوبات دامەزرێنرا و هەرچەندە ئەندامانی پشتگیری له قاعیدە دەکەن، ئەگەری هاریکارییان لەگەڵ ئەمریکا هێشتا زۆرە.
وتی ئەندامانی حوراس دینپێشتر لە ریزەکانی بەرەی نوسرەدا بوونو رەتیانکردۆتەوە لە قاعیدە جیاببنەوە یان شەڕ لهدژی داعش بکەن.
ئەوانه لە لیوای بەتار، لیوای ئەبو عوبەیدە بن جەڕاح، سوپای بادیە، لیوای ئەبو بەکر سدیق، سەرایا کابوڵ، جەیش ساحل و جەیش مەلاحیمەوە هاتوون.
حوراس دین کە لەلایەن ئەبو هومام شامییەوە فەرماندەیی دەکرێت، چەندین ئەمیری بەناوبانگی تێدایە، لەنێویاندا جەما زەینیە، ناسراویشە بە ئەبو مەلیك تاڵی، خالید ئەروری، ناسراویشە بە ئەبو قاسم ئورودنی، ئەیاد توباسی، ناسراویشە بە ئەبو جولەیب ئوردنی و ههروهها سامی عەریدی.
ئیدلیبی وتی بەگشتی، حوراس دین لە نزیکەی 2,500 ئەندام پێکهاتووە، لەنێویاندا نزیکەی 900 چەکداری بیانی هەن.
ئەنسار تەوحید لە کۆتایی 2016 پێکهات دوایئەوەی بە سەدان کەس جیابوونەوه لە جوند ئەقساكه بنکەی لە شاری سەرمینی ئیدلیبە.
لەلایەن ئەبو زیابەوە فەرماندەیی دەکرێت، كه یەکێکە لە دامەزرێنەرانی و چەندین چەکداری سوری و بیانی لە ریزەکانیدایە کە ئایدۆلۆژیای قاعیدەیان لەخۆگرتووە.