هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

خۆبەخشەکان 25 خانووی رۆژئاوای موسڵ دروستدەکەنەوە

عەلا حسێن لە بەغدا

لۆرییەك تابلۆیەکی هەڵمەتەکە نیشاندەدات کە دەلێت خۆبەخشەکان به‌و هیوایه‌ن 1,000 ماڵ لە شارە کۆنەکەی رۆژئاوای موسڵ دروستبکەنەوە. [وێنەكه‌ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە]

لۆرییەك تابلۆیەکی هەڵمەتەکە نیشاندەدات کە دەلێت خۆبەخشەکان به‌و هیوایه‌ن 1,000 ماڵ لە شارە کۆنەکەی رۆژئاوای موسڵ دروستبکەنەوە. [وێنەكه‌ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە]

بەرپرسانی ناوخۆیی دەڵێن ئه‌و خۆبەخشانه‌ی کاری سەخت ئەنجامدەدەن بۆئەوەی ماڵە رووخاوەکانی رۆژئاوای موسڵ چاكبکەنەوە تا ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە.

به‌شی رۆژئاوای ئه‌م شارەی پارێزگای نەینەوا زیانێكی گه‌وه‌ری لێكه‌وت لەکاتی شەڕەکانی پاردا ساڵ لە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و نەبوونی هاوکاری دارایی پێویستیش، پرۆژەکانی حکومەتی بۆ بنیاتنانەوە دواخستووە.

یەكێك لە بەرپرسەکانی هەڵمەتەکە، دیە تاهیر، بە دیارونای وت: "هەڵمەتەکە ئامانجی دروستکردنەوەی 1,000 خانووە لەو 11,000 خانووەی کە تێکدرابوون لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای موسڵ."

وتی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە سەرنجیان لەسەر ئەو خانوانەیە کە هی خێزانە کەم دەرامەتەکانن و نانپەیداکەری سەرەکییان لە ژیاندا نەماوە.

وتی: "ئەم خێزانانە بوون بە ئەرك بەسەر خەڵكی موسڵەوە چونکە ئەزمەیەکی گەورەی خانووبەرەیان دروستکردووە لە رۆژهەڵاتی موسڵ کە ئەوەندەش تێکنەچووە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەمە وای لە رێکخەرەکان کرد "چارەسەری بنچینەیی بۆ کێشەکە بدۆزنەوە".

تاهیر وتی لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەدا خۆبەخشان 25 ماڵیان لە گەڕەکی باب لەکش دروستکردەوە لەڕێی هاوکاری دارایی دانیشتوانی پارێزگاکەوە.

سەرنجیان یەکەمجار لەسەر ئەو خانووانەیە کە زۆر نەڕوخاون، وەك ئەوانەی لە ناوچەکانی باب لەکش و باب جەدیدن بەڵام لەو ناوچانە بەدووردەبن کە مینی نەتەقێنراوەیان لێیە، تەنانەت هەندێك چەکداری داعش لەناو خۆڵ و خاشاکی خانووە رووخاوەکاندا ماون.

هاوکاری گەڕانەوەی دانیشتوانەکە

یاسر موسڵی، ئەندامی کۆمیەتی بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە وتی: "ئامانجی سەرەکیی هەڵمەتەکە هاوکاریکردنی گەڕانەوەی خەڵكە بۆ ماڵەکانیان و کۆتاییهێنانە بە ئاوارەیی."

وتی خۆبەخشەکان سەرنجی کارەکانیان لەسەر ئەو ماڵانەیە کە کەمتر لە سەدا 50 رووخاون بۆئەوەی زۆرترین ژمارەی خانووەکان بە خەرجییەکی کەم دروستبکەنەوە.

وتیشی: "بۆنمونە چاککردنەوەی یەکێك لەو ماڵانە کەمتر لە 1 ملیۆن دینار (800 دۆلار)ی تێچووە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد گەر خەرجیی زیاتر پێویستبێت بۆ خانوویەك ئەوە ئەو کەسانەی هاوکاریدەکەن داوایان لێدەکەن بڕێك پارەی زیاتر بدەن.

وتی لە قۆناغی دووەمدا خۆبەخشەکان کاردەکەن بۆ دروستکردنەوەی 50 ماڵ لە گەڕەکی باب جەدید.

هەوڵەکانی بنیاتنانەوە دواناكه‌ون

پارێزگاری موسڵ، زوهه‌یر ئەعرەجی، هەوڵی خۆبەخشەکانی ستایشکرد بەڵام گلەیی لە دواکەوتنی پێدانی پارەی قەربووی حکومەت کرد بۆ دانێشتوانی شارەکە، چونکە ماڵی دانیشتوانەکە رووخاون لەکاتی شەڕەکەدا.

ناوبراو بە دیارونای وت دانیشتوانەکە چاوەڕێن قەربووبکرێنەوە، هەرچەندە "هەموو فۆرمەکانیان بۆ داواکردنی قەرەبووکردنەوە تەواوکردووە لەگەڵ داوای دەرخستنی وێرانکاریەکان کە نیشانیدەدات ماڵەکان تا چەند رووخاون."

ئەو وتی حکومەتی ناوخۆیی نەینەوا ئەوەی کردووە کە پێویست بووە بۆ دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان و دامەزراندنی ستاف.

وتیشی به‌هۆی ئەوەی هاوکاری دارایی فیدراڵ به‌هێواشی دەگات "زۆربەی هاونیشتمانیان چاوەڕێی هەڵمـەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان نه‌كرد لەلایەن حکومەتەوە و خۆیان ماڵ و دوکانەکانیان چاككرده‌وه‌ ".

وتی ئەمەش نیشانیدەدات کە "چەندە پەرۆشی نۆژەنکردنەوەی شارەکەیانن"، ئەوەش دەخاتەڕوو کە هاوکاری کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگەی موسڵدا هەیە، باسی لەوەش کرد کە ئەو ستایشی رۆڵی دانیشتوانەکە و خۆبەخشەکان دەکات کە هاوکاری ئەو هەڵمەتە دەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500