هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزە هاوبەشەکان شارە عێراقیەکان لە دزەکردنی داعش دەپارێزن

خالید تائی

ئەندامێکی هێزەکانی پۆلیسی ئەنبار رێنوێنی ترافیك دەکات لەم وێنەیەدا کە 6 ئازار لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی ئەنبار]

ئەندامێکی هێزەکانی پۆلیسی ئەنبار رێنوێنی ترافیك دەکات لەم وێنەیەدا کە 6 ئازار لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی ئەنبار]

هێزەکانی عێراق پەرەدەدەن بە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دەوری ئەو شارانەی لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگارکراون وەکو رێکارێکی پێشوەخت بۆ دڵنیابوونەوە لە نەهێشتنی چەکدارانی پاشماوەی داعش و پاراستنی ئەو ناوچانە لە پێشێلکارییە ئەمنییەکان.

پۆلیس و سوپا و هێزە خێڵەکیەکان پشتێنی ئەمنییان دروستکردووە لە دەوری شارەکانی پارێزگاکە و هەڵمەتی هەڵکوتانەسەر چەکدارەکانیشیان زیادکردووە.

فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار، عەقید هادی کەسار رزه‌یج، بە دیارونای وت رێکارە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی شارەکانە و بەپێی پلانە جۆربەجۆرەکان بەڕێوەدەچێت.

وتی پلانەکان لەلایەن هێزکانی جەزیرە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و دەزگا ئه‌منییه‌كانی دیکە و هەواڵگرییەوە جێبەجێدەکرێن.

بەشێکی پلانەکە سەرنجی لەسەر پته‌وكردنی هێزه‌كانی سوپا لە دەوری شارەکان بۆ دروستکردنی پشتێنێكی ئەمنی کە بازگەی بەردەوامیش لەخۆدەگرن.

وتی ئه‌مانه‌ ئه‌و دەورییانه‌ش له‌خۆده‌گرن بۆ چاودێریكردنی رێگاکانی هاتنەژوورەوە لەگەڵ رێگا قیرتاونەکراوەکان، بۆ ئەوەی هەموو خاڵەکانی هاتنە ژوورەوە و درزەکان دابخەن کە چەکدارەکان دەکرێت بەکاری بهێنن بۆ ئەوەی دزەبکەنە ناو شارەکانەوە.

لایەنێکی دیکەی پلانەکان سەرنجی لەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنین و هەڵکوتانەسەر حەشارگەی چەکدارەکانە کە لە ناو دڵی بیابانەکانی دەوری شارەکاندان.

هەڵمەتی بەردەوام

رزه‌یج وتی هەڵمەتەکە "بێوچانە و بەردەوامە"، لەڕێگەشیەوە هێزەکانی عێراق توانیویانە چەندین چەکدار بکوژن و حەشارگەکانیان لەناوببەن، بەتایبەتی لە بیابانی روتبە.

تیمێکی تاکتیکی پۆلیسی ئەنبار توانیی چەندین توندڕەو راوەدوو بنێت کە لە دورگەی سەرسار خۆیان حەشاردابوو لە بەشی رۆژهەڵاتی پارێزگاکە 3 نیسان.

وتی ئۆپەراسیۆنەکە لەئەنجامدا "کوشتنی سێ فەرماندەی داعشی لێکەوتەوە کە لە ئەشکەوتێکدا خۆیان حەشاردابوو، لە نێویشیاندا ئەمیرێکی رەمادی هەبوو، کە تیرۆریستێك بوو بە ناوی عومەر سەفواك"، کە ناسراویشە بە چیچانی.

وتیشی: "ئه‌م جۆره‌ ئۆپەراسیۆنە ئاست باڵایانه‌ بەردەوامدەبن و سنووردار نابن تەنیا بۆ یەك ناوچە، بەڵکو ،شارەکان وناوچە بیابانییه‌ دووردەستەکانیش دەگرنەوە."

وتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان خێراتر دەبن بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوە له‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە 12 ئایار ئەنجامدەدرێت.

هه‌روه‌ها وتی: "هەموو رێکارە پێشوەختەکانمان گرتۆتەبەر بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان و دەنگەدەران."

لە شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکوك ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بەردەوامن بۆ پاراستنی شارۆچکەکە و بەرقەرارکردنی ئارامی.

سەرۆکی ئەنجومەنی ناوخۆیی پارێزگای حەویجە، عەلی دەحام، بە دیارونات وت:"پلان و چالاکیەکان زۆر کاریگەرن" بۆ لەناوبردنی شوێنی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش.

وتی: "ناوەندی حەویجە ئێستا ئارامە و هیچ کردەوەیەکی تیرۆریستیمان تۆمارنەکردووە لە چەند مانگی رابردوودا. هێزەکانمان بە ژمارەیەکی زۆرەوە دامەزراون و رێگرن لە هەر هەوڵێکی دزەکرن لەلایەن تیرۆریستەکانەوە."

پاراستنی ناوچە بیابانیەکان

دەحام داوای هێزی زیاتری کرد بۆ راوەدونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە بیابانیەکانی حەویجە کە رێرەوێکە بۆ ناو پارێزگاکە.

وتی: "ناوچەکانی وەك عەباسی و ریاز رزگارکراون بەڵام بەتەواوەتی لە پاشماوەکانی داعش پاکنەکراونەتەوە و لە دەوری ناوچەکە هەندێکیان خۆیان حەشاردوە. پاراستنی ئەمنییەتی ئەو ناوچانە پێویستی بە هێزی زیاترە."

بەرپرسانی ناوخۆش پشتڕاستیانکردۆتەوە کە لە ناوچەکانی دیکەی وەك شارەکانی پارێزگای نەینەوا، چەکدارانی داعش "هیچ پەناگیەکیان نەماوە".

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، محەمەد ئیبراهیم، بە دیارونای وت: "شارەکانمان ئێستا بە پشتێنی ئەمنی دەورەدراون لەلایەن پۆلیسی ناوخۆیی و سوپا و هێزە خێڵەکییەکانەوە."

وتی ئەو هێزانە کاردەکەن بۆ چاودێریکردنی ناوچەی جەزیرە و چوارده‌وری بۆ ئەوەی ناوچەکە بەڕووی چەکدارانی داعشدا دابخەن.

ئیبراهیم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد پاراستنی شارە رزگارکراوەکان بەندە بە هاوکاری زانیارییە هەواڵگرییەکانەوە، چونکە ئەو زانیارییانە بوونەتە هۆکاری گرتنی چەندین شانەی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500