هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق 4 گوندی فوراتی سه‌رو رزگارده‌كه‌ن

خالید تائی

لەم وێنەیەدا کە 9 کانونی دووەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، دوو ئەفسەری عێراقی تونێلێکی نهێنی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) دەپشکنن لە بیابانی ئەنبار. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پاسەوانی سنوور]

لەم وێنەیەدا کە 9 کانونی دووەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، دوو ئەفسەری عێراقی تونێلێکی نهێنی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) دەپشکنن لە بیابانی ئەنبار. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پاسەوانی سنوور]

هێزەکانی عیراق چوارشەممە (18 نیسان) چوار گوندیان رزگاركرد له‌سه‌ر رۆخی فوراتی سه‌رو لە خۆرئاوای ئەنبار لەدەستی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی سێشەممە وتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەردەوامە بۆ پاككردنه‌وه‌ی پاشماوەکانی داعش لە فوراتی سه‌رو.

هێزە هاوبەشەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، فیرقەی 7 و 8ی سوپا، پۆلیسی ئەنبار و خێڵەکیەکان بەشداری دەکەن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، بە پاڵپشتی ئاسمانی لەلایەن سوپای عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە.

بەگوێرەی قائیمقامی قەزای راوە حسێن عەگیدی ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەکانی دوورگەی راوە تا سنوری کارگێڕیی نه‌ینه‌وا لەگەڵ قەزای حەدەری پارێزگای نەینەوا دەگرێتەوە، له‌وێشه‌وه‌ تا سنوری سوریا.

به‌ دیارونای وت هێزە ئەمنیەکان چوار گوندیان لە باکوری روباری فورات پاككرده‌وه‌، بەناوەکانی موحەیریجە، ئەبو هەیال، سوخەیرات و فوتەیحات.

عەگیدی وتی: "هێرشیانکردە سەر بنکە نهێنیەکانی داعش کە چەندین چەك، ئامێری تەقەمەنی و پشتێنی بۆمبی ئامادە بۆ تەقینەوەیان تێدابوو و تونێلەكانی ژێرزەویشیان رووخاند."

وتی "ئه‌و ناوچەیه‌ی كرابووه‌ ئامانج ناوچه‌یه‌كی سه‌خته‌ كه‌ گرد و دۆڵی تیایه‌، کە گەورەترین دۆڵی ناسراوە بە دۆڵی وادی تەویل،" وتیشی ئه‌و دۆڵه‌ بەدرێژایی سنوری عێراق-سوریا درێژدەبێتەوە.

راوە 'لە هەڕەشە بەدوورە'

وتی "چەند گروپێك لە چەکداری داعش لە ناوچەکەدا هەن، بەڵام سەلامەت نین،" چونکە هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان ئاسمانی ناوچەکە پاسەوانی دەکات "بە رۆژ و شەو".

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دووبارەبووەکان لەوێ رێگە بە تیرۆریستان نادەن پێگەی دامەزراو دابنێن و هەمیشە ناچاریان دەکەن هەڵبێن و خۆیان بشارنەوە لە ناوچە بیابانییه‌ دوورەدەسته‌كان."

عەگیدی جەختیکردەوە لەوەی راوە "لە هەڕەشە بەدوورە" و دۆخی ئەمنی رۆڵی هه‌بووه‌ لە گەڕانەوەی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ به‌هۆی داعشه‌وه‌ ئاواره‌بووبوون.

وتی، "لەکاتیرزگارکردنی شارەکەوە413 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵەکانیان." وتیشی: "هەروەها داواکاریی گەڕانەوەمان لە 650 خێزانەوە پێگەیشتووە، کە بەهیواین به‌م زووانه‌ و به‌ چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك بگەڕێنەوە."

وتی لەئێستادا 1,312 خێزان لە شارەکە و لە دەرەوەی هەن لەکۆی 4,300 خێزان کە لە پێشتر لە راوە ژیاون پێش ئەوەی لەلایەن داعشەوە داگیربکرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500