یه‌كه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له شاری زومه‌یر له قه‌له‌مونی خۆرهه‌ڵات گه‌یشتوونه‌ته ئاگربه‌ستێك له‌گه‌ڵ رژێم، چالاكوانێكی ناوخۆ سێشه‌ممه (17 نیسان) پشتڕاستیكرده‌وه.
یه‌كه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له شاره‌كه رازیبوون به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا، كه به‌شێكه له رێكه‌وتنێكی مه‌رجداری پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن روسیاوه، چالاكوانێكی ناوخۆ، مه‌ئموون هوه‌یدی، به دیارونای وت.
هوه‌یدی وتی كه ئۆپۆزسیۆن رازیبووه به رێكه‌وتننامه‌كه چونكه ده‌بێته‌هۆی پاراستنی گیانی 100,000 مه‌ده‌نی له شاره‌كه‌دا له وێرانبوونه‌كانی شه‌ڕه‌كه، له ژێر ڕۆشناییی ویستی رژێمدا بۆ گرتنی ته‌واوی ناوچه‌كه.
ناوبراو وتی: "رژێم و چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی رێسای وێرانه‌كارانه‌یان له‌و شه‌ڕانه به‌كارهێناوه كه كردوویانه." وتیشی ناوچه‌كه ئێستا به ته‌واوی چوارده‌وردراوه.
وتی هه‌ر شه‌ڕێكی دیكه ئاكامێكی خراپی ده‌بێت بۆ هاوڵاتیان و ئاواره‌كانی ناوخۆش له ناوچه‌كانی دیكه -- به‌تایبه‌تی له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه -- كه له‌وێ به‌دوای په‌ناگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان.
ئه‌و یه‌كانه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه له ئێستادا ئاماده‌ییان هه‌یه له زومه‌یر، بریتین له هێزه‌كانی شه‌هید ئه‌حمه‌د عه‌بدۆ و جه‌یش ئوسود شه‌رقییه (شێره‌كانی سوپای خۆرهه‌ڵات)، هه‌ردووكیان په‌یوه‌ستن به به‌ره‌ی باشوری سوپای ئازادی سوریاوه.
دانیشتوان ده‌توانن بمێننه‌وه یان بڕۆن
هوه‌یدی وتی ئاگربه‌ستی نێوان یه‌كه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رژێم گواستنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیان بۆ سوریای باكور ده‌سته‌به‌رده‌كات كه ده‌یانه‌وێت بڕۆن.
ئه‌وانه‌ی ڕۆیشتن هه‌ڵده‌بژێرن، دوو هه‌ڵبژارده‌یان ده‌خرێته به‌رده‌م: پارێزگای ئیدلیب و ناوچه‌ی جه‌رابلوس له‌نزیك سنوری توركیا.
وتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن بمێننه‌وه دڵنیاكراونه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئاسایشی سوری و به‌رپرسانی دادگاوه ناكرێنه ئامانج و سزانادرێن." هه‌وڵیش هه‌یه بۆ به‌خشینی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هه‌ڵهاتبوون.
هوه‌یدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه دوای ئه‌و رێكه‌وتنه ته‌نها چوار شار له ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنه چه‌كداره‌كاندا ده‌مێنێته‌وه له قه‌له‌مونی خۆرهه‌ڵات: روحه‌یبه، ناسریه، عه‌تنه و مه‌نسوره.
ناوبراو وتی دانوستانی پێشوه‌خته له ئارادایه بۆ سه‌قامگیركردنی بارودۆخه‌كه به‌هه‌مان شێوه‌ی زومه‌یر، "جگه له‌وه‌ی یه‌كه چه‌كداره‌كان له‌و ناوچانه ده‌یانه‌وێت بمێننه‌وه و نه‌كشێنه‌وه بۆ هیچ ناوچه‌یه‌كی دیكه".
وتیشی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری دیمه‌شق هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمدان، له نێویاندا كه‌مپی ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كانی یه‌رموك، ناحیه‌كانی قه‌ده‌م و حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌د، شارۆچكه‌كانی یه‌لدا و بابیله.