ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پشێوییدان دوای هەڵکوتانەسەرێکی سەخت بۆسەر ئەو گروپە تیرۆریستیە لە پارێزگای جەوزان، وەزارەتی بەرگری و بەرپرسانی پارێزگاكه وتیان.
مەرگێکی دڵنیا چاوەڕێی چەکدارانی داعشە لەشێوەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینیدا.
وتەبێژێكی وەزارەتی بەرگری، محەمەد رادمانێش، وتی: "لە سهرجهمی ساڵی خۆریی رابردوودا لە ئەفغانستان [21 ئازار 2017]، کۆی 1,964 ئەندامی داعش کوژران، 289 دیکە برینداربوون و 29 دەستگیرکران."
رادمانێش بە سەلام تایمزی وت: "ئێمە، بە ههماههنگی لهگهڵ پشتیوانیی ئاسمانیی هێزەکانی ئهركی پشتگیریی كۆڵنهدهر، توانیومانە جوڵەی داعش لە جەوزان کەمبکەینەوە."
وتی: "دەنگی داعش لە ئەفغانستان کەمدەبێتەوە و دەمرێت. راستی ... ئەوەیە کە ئەمریکا و ئەفغانستان پێکەوە دژی داعش شەڕدەکەن. راستیەکەی، توانیومانە [زیانی گەورە بگەیەنین] بە گروپەکە."
هێزەکانی ئەفغانستان و ئەمریکا فشار دەخەنەسەر داعش
وتەبێژی پارێزگاری جەوزان، محەمەد رەزا غەفوری، بە سەلام تایمزی وت: "چڕکردنەوەی هێرشە ئاسمانیەکان لەلایەن هێزەکانی ئەفغانستان و ئهركی پشتگیریی كۆڵنهدهرەوە لە پارێزگای جەوزان کاریگەربووە و هەڕەشەی داعشی کەمکردۆتەوە."
وتی: "زیادبوونی هێرشەکان و بەئامانجکردنی بنکە و چەکدارانی داعش لە دەرزاب نزیکەی 50 چەکداری داعشی کوشتووە لە ماوەی دوو مانگدا و ئەندامانی گروپەکەی خستۆته گێژاوهوه."
وتیشی: "هێزە ئەمنیەکان پلانیانداناوه بۆ ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی سەرەکی. ئۆپەراسیۆنی بەهارەی نوسرەت بۆ هەڵکوتانەسەر داعش بڕیارە بەمزوانە دەستپێبکات."
بەگوێرەی ئهركی پشتگیریی كۆڵنهدهری ناتۆ، هێزەکانی ئەفغانستان و ئەمریکا لە 26 ئازار یەکەم ئۆپەراسیۆنی شەوانەی خۆیان دژی داعش لە پارێزگای جەوزان ئەنجامدا.
رادمانێش وتی: "هێزە تایبەتەکانی ئەفغانستان بە هاوکاریی ... هێزەکانی ئەمریکا لە قەزای دەرزاب ئۆپەراسیۆنێکی شەوانەیان ئەنجامدا، بنکەیەکی داعشیان تێکشکاند و فەرماندەیەکی داعشیان کوشت."
لەوکاتەوە، هێرشە ئاسمانیەکان بەردەوام سەرکردە و سەربازەکانی داعش دەکەنە ئامانج.
محەمەد حەنیف رەزایی، وتەبێژ لە فەیلەقی 209 شاهین، بە سەلام تایمزی وت: "سێ ئەندامی ئۆزبەکیی [داعش] ... لەگەڵ بەڕێوەبەری کاروباری دارایی داعش، لە هێرشی ئاسمانی شەوی 28 ئازاری ئهركی پشتگیریی كۆڵنهدهردا کوژران کە بنکەکانی داعشی لە قزل قوشی گوندی نێو قەزای دەرزابی کردبووە ئامانج."
وتی: "جگه لهوهش، یەکێك لە بنکەکانی بە جبەخانەیەکی زۆر لە تەقەمەنییەوە تێکشکێنرا."
رەزایی وتی لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی 1 نیساندا لە جەوزان، لە شەڕێکی سەختدا لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان دوو ئەندامی داعش کوژران و حەوتی دیکە بریندار بوون.
دووشەممە (9 نیسان)، هێزەکانی هاوپەیمانانمەرگی سەرکردەی باڵای داعش قاری حیکمەتوڵایان پشتڕاستکردەوەلە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر پارێزگای فەریاب، نزیك سنوری جەوزان.
بەگوێرەی بەرپرسانی خۆجێی ئەفغانی، ئەو کوشتنە بەئامانجکراوانە گروپە تیرۆریستیەکەی پارچە پارچە کردووە و لایەنە ناکۆکەکانی خستۆتە دژی یەکتر لەکاتێکدا هەوڵی پڕکردنەوەی بۆشایی سەرکردایەتی دەدەن.
چهكداره وێڵەکانی داعش خۆیان رادەستدەکەن
دانیشتوییهكی 36 ساڵەی قەزای قوشتەپە، عەینەدین، وتی: "نیگەرانین لە فراوانبوونی چالاکیەکانی داعش لە جەوزان، بەتیابەتی لە قەزاکانی قوشتەپە و دەرزاب. بەڵام لەئێستادا نیگەرانیەکانمان کەمبوونەتەوە بەهۆی ئەوەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکان رێگرییانكردووه لە تەشەنەکردنی چالاکیەکانی [داعش]."
عەینەدین بە سەلام تایمزی وت: "داعش بە هیچ جۆرێك لەلایەن دانیشتوانی قەزاکانی قوشتەپە و دەرزابەوە پهسهندناكرێت. بەمدواییانە دانیشتوانی قەزاکە رووبەڕووی ژمارەیەك چەکداری داعش بوونەوە کە هاتبوونە قوشتەپە و ناچارکران جێیبهێڵن."
غەفوری، کە پشتڕاستیکردەوە دانیشتوانی قەزای قوشتەپە چەکدارانی داعشیان دهركردووه، وتی هاوکات بە زیادبوونی هێرشە ئاسمانیە سەربازییەکان، بزووتنەوەی جەماوەری دژ به داعش لە هەڵکشاندایە.
بەهۆی کەمیی پشتگیریی جەماوەری و ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی چڕوپڕەوە، هەندێك چەکداری داعش خۆیان رادەستدەکەن.
بەرپرسی یەکەی هەواڵگری لە بنکەی پۆلیسی جەوزان عەبدولحافیز خاشی وتی: "نیعمەتوڵا، کە ناسرابوو بە ئەبو دەرداش، دانیشتووی قەزای دەرزاب و بەڕێوەبەری زیندانێكی داعش بوو، لەگەڵ سێ لە هاوکارەکانی پەیوەندییانكرد بە پرۆسەی ئاشتیەوە."
ئەو چەکدارانەی پێشوو لە 31 ئازاردا خۆیان رادەستکرد لە قەزای دەرزاب و بەفەرمی پەیوەندییانکرد بە پرۆسەی ئاشتیەوە لە 1 نیسان.
خاشی بە سەلام تایمزی وت: "بە درککردن بە رەوابوونی حکومەت و دوای زیادبوونی هێرشە ئاسمانیەکان بۆسەر بنکەکانی داعش، ئەو چوار چەکدارەی داعش کە پێشتر ناویان هێنرا بەرەی شەڕیان جێهێشت و پەیوەندییانکرد بە پرۆسەی ئاشتیەوە."
نیعمەتوڵا وتی: "ساڵێك کارمکرد لە ریزەکانی گروپەکەدا وەك بەڕێوبەری زیندانێكی داعش. کوشتن، تاڵانی، ئەشکەنجە و هەموو جۆرێك لە چەوساندنەوەم بینیوە کە ئەنجامیانداوە."
نیعمەتوڵا بە سەلام تایمزی وت: "هەربۆیە پەیوەندیمکرد بە پرۆسەی ئاشتیەوە."
وتی: "چەکدارانی داعش گۆڕستانەکان دەڕوخێنن، خواردن لە خەڵکی دەرزاب دەستێنن و کوشتار دەکەن لەو ناوچانەی لەژێردەستیاندایە."
محەمەد، چەکدارێکی دیکەی داعش کە پەیوەندییكرد بە پرۆسەی ئاشتیەوە، وتی: "دەڵێن گوایە موسڵمانن، لەکاتێکدا کارەکانیان کاری موسڵمان نیە."
كاتێك هێزهكانی ئهمریكا و هاوپهیمانان ئهوانه بۆردوماندهكهن كه خۆیان دروسیانكردوون، ئهمه دوو شت پیشاندهدات: یهكهم، ههموو ئاماژهكان ئهوه پیشاندهدهن كه ئهوان تێرۆریزمیان هێنایهكایهوه و دهستی ئهوانیش سووره به خوێنی قوربانیانی دهستی ئهوانهی ئهوان دروستیانكردن. دووهم، ئهوان ئهڵتهرناتیڤیكیان دۆزیوهتهوه بۆ ئهوانهی كه بهتهواوی بهكارهێنراون.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت