هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

ته‌حریر شام هێرشده‌كاته‌ سه‌ر مه‌عه‌ره‌ت نوعمان و ئاگربه‌ست ده‌شكێنێت

وه‌لید ئه‌بولخه‌یر له‌ قاهیره‌

گەنجێکی مەعەرەت نوعمان بەشداریده‌كات لە پرسەی هاوڕێیەکیدا کە لە هێرشەکەی یەکشەممە (15 نیسان) کوژرا لەو شارە و بەدەستی تەحریر شام. [خاوەنی وێنە: هانی نوعمان]

گەنجێکی مەعەرەت نوعمان بەشداریده‌كات لە پرسەی هاوڕێیەکیدا کە لە هێرشەکەی یەکشەممە (15 نیسان) کوژرا لەو شارە و بەدەستی تەحریر شام. [خاوەنی وێنە: هانی نوعمان]

تەحریر شام یەکشەممە (15 نیسان) هێرشێکی کتوپڕی کرد بۆ دەستگرتن بەسەر شاری مەعەرەت نوعمانی باکوری خۆرئاوای سوریادا، کە شکاندنی ئاگربەستێکی چەند رۆژە بوو لەگەڵ بەرەی سوریای ئازاد.

چالاکوانێكی مەعەرەت نوعمان، هانی نوعمان، بە دیارونای وت هێرشەکە سپێدەی یەکشەممە دەستیپێکرد، بەجۆرێك شەڕ تا کاتژمێرەکانی ئێوارە بەردەوامبوو.

بە هێرشکردنە سەر ئەو شارەی پارێزگای ئیدلیب، تەحریر شام ئاگربەستێکی شکاند کە لەگەڵبەرەی سوریای ئازادبەستبووی، لەگەڵ هاوپەیمانێتیەکی نوێ کە نورەدین زەنکی و ئەحرار شام و لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی تێدایە.

هێرشەکە شەڕی هەڵگیرساند لە کەنارەکانی شارەکە و تا ئێوارە بەردەوامبوو، بەجۆرێك چەکدارەکانی بەرەی سوریای ئازاد رێیان لە پێشڕەویی تەحریر شام گرت.

چەکدارانی تەحریر شام لەسەر شەقامەکانی ئەو شارەی پارێزگای ئیدلیب دەبینرێن. ئەم هاوپەیمانێتیە توندڕەوە، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە، ماوەیەکە شەڕی بەدەستهێنانی کۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاکە دەکات. [خاوەنی وێنە: هانی نوعمان]

چەکدارانی تەحریر شام لەسەر شەقامەکانی ئەو شارەی پارێزگای ئیدلیب دەبینرێن. ئەم هاوپەیمانێتیە توندڕەوە، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە، ماوەیەکە شەڕی بەدەستهێنانی کۆنترۆڵی تەواوی پارێزگاکە دەکات. [خاوەنی وێنە: هانی نوعمان]

نوعمان وتی: "هێرشەکە توندوتیژترین هێرشی تەحریر شام بوو تا ئەمڕۆکە، بەجۆرێك گروپەکە زرێپۆش و تانك و تۆپخانەی قورسی بەکارهێنا."

وتیشی شەڕ توند بوو لە کەنارەکانی خۆرهەڵات و باکور و باشوری شارەکە، بەتایبەتی لە وێستگەکانی ئاو و کارەبا و بازگەی ناعورە.

نوعمان وتی بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، تەحریر شام زیاد لە 25 چەکداری لە شەڕەکەدا لەدەستدا، لەکاتێکدا دەیانی دیکە برینداربوون و ژمارەیەك لەلایەن بەرەی سوریای ئازادەوە گیران.

لەکاتی شەڕەکەدا بەرەی سوریای ئازاد سێ لە چەکدارەکانی لەدەستدا.

وتی یەك مەدەنی لە مەعەرەت نوءمان کوژرا و 10ی دیکە برینداربوون و لەئێستادا لەنێو شارەکەدا چارەسەردەکرێن.

دانیشتوان ملکەچی رەتدەکەنەوە

نوعمان وتی: "دانیشتوانی مەعەرەت نوعمان رەتکردنەوەی خۆیانبۆ ملکەچکردن بۆ فەرمانڕەوایی تەحریر شام راگەیاندووەکە هەوڵیداوە کۆنترۆڵی ئەنجومەنی خۆجێی و هەموو دەزگا خزمەتگوزاریی و داراییەکان بکات."

وتیشی ئەو هەنگاوە هەوڵێك بوو بۆ ملپێکەچکردنی دانیشتوانی شارەکە و سەپاندنی باج لەسەریان. هه‌روه‌ها وتی شارەکە کۆدەنگە لەسەر هەڵوێستی خۆی لەمبارەیەوە.

دەربارەی شەڕه‌ بەردەوامه‌كان، وتی کە "هەرچەندە بەرەی سوریای ئازاد پاڵپشتی پێشكه‌شدەکات، ئەوە دانیشتوانی شارەکەن کە شەڕدەکەن بۆ بەرگریکردن لە شارەکەیان".

تێبینیی ئەوەشیکرد كه‌ هێرشەکەی سەر مەعەرەت نوعمان هاوکات بوو بە هێرشێكی تەحریر شام لە باشوری ئیدلیب.

ئەمە کۆتایی هات بە دەستگرتنی هاوپەیمانێتیەکە بەسەر دەروازەی مۆرك و شاری خان شێخون و شارۆچکەکانی شێخ مستەفا، مۆقە، کەفر عەین، حیش، سەهیان، شێخ دامس، کەفر مەزدە، مەدایا و عامریەدا.

نوعمان وتیشی تەحریر شام هێشتا لە شەڕێکی سەختدا گیریخواردووە لەگەڵ بەرەی سوریای ئازاد لە کەنارەکانی تەل عاس.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500