راهێنەرە سەربازییە فەرەنسیەکان دەستیانکردووە بە راهێنانكردن به دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق بۆ ئەوەی توانای سەربازەکان باشتربکەن له ئهنجامدانی ئۆپەراسیۆندا لە ئاستیکی باڵادا.
حکومەتی عێراق رێکەوتنێکی لەگەڵ فەرەنسا ئیمزاکرد لە 10 تشرینی یەکەمی 2017، بۆ ئەوەی سەربازانی فەرەنسی راهێنانبكهن بە دەزگای دژە تیرۆریزم لە بوارەکانی پاراستنی سنوور و رووبەڕووبوونەوەی گروپەکاندا لە بیابانەکانی رۆژئاوای عێراق و پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنیەکان.
راهێنەرەکانی سەر بە نارڤیك تاسك فۆرسی فەرەنسی راهێنانیان بە دەزگای دژە تیرۆریزم کرد لەسەر دۆزینەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ تەقەمەنیە دەستکردەکاندا لە راهێنانێکدا کە مانگێکی خایاند لە 22 کانونی دووەمەوە بۆ 17 شوبات.
زیادكردنی توانای دەزگای دژە تیرۆریزم
وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆریزم سەباح نوعمان بە دیارونات وت: "دوو ئاستی راهێنان هەن کە سەربازەکانی ئێمە بینیویانن لە ئەکادیمیای دەزگای دژە تیرۆریزم لە بەغدا."
وتی یەکەمیان راهێنانی سەرەتایی جەستەیی و دەرونییە، کە سەربازەکان بۆ ئاستی دووەمی راهێنان ئامادەدەکات."
ئاستی دووەم، کە لەلایەن راهێنەرەکانی فەرەنسا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دەوترێتەوە، بریتییه له "راهێنانی ئاستی باڵای شەڕ و دابهزین لە ئاسمانهوه بۆسهر ئامانجێكی دیاریکراو، شەڕکردن لەگەڵ دوژمن لەنزیکەوە، گرتنی دوژمن و رزگارکردنی بارمتەکان".
وتی سەربازەکان فێریشدەبن چۆن چەکی پێشکەوتوو بەکاربهێنن و نوێترین تەکنیکی سەربازیش فێردەبن بۆ ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان کە پەیوەستن بە راوەدونانی شانەکانی تیرۆر و چاودێریکردنی ئەندامەکانیانهوه.
ناوبراو وتی: "راهێنەرە فەرەنسیەکان بە بەردەوامی شارەزایی خۆیان دەبهخشنە سەربازەکانمان لەرێگای دروستکردنی تواناکانیان و ئەنجامدانی راهێنان پێکەوە."
وتیشی: "هەردوولامان یەك ئامانجمان هەیە، ئەویش باشکردنی توانای دەزگای دژە تیرۆریزمە و هاوکاریکردنی ئەندامەکانێتی بۆ ئەوەی سەرەکەوتووانە ئۆپەراسیۆنە زۆر سەختەکان ئەنجامبدەن."
هاوكاریی بەردەوام
نوعمان وتی دەزگای دژە تیرۆریزم پێكهێنرا بۆ ئهنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە دڵی ناوچەکانی دوژمندا، بۆ ئەوەی ئەو تیرۆریستانە بگرێت کە لە بیابانەکان و گهڕهكهكاندا خۆیان حەشاردهدهن.
وتیشی زیاتر لە هەفتەیەك لەمەوبەر یەکینەیەکی دەزگای دژە تیرۆریزم سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی لەڕی دابەزین لە ئاسمانهوه دەستگیرکرد لە بیابانی ئەنبار.
ههروهها وتی دەستگیرکردنەکە "بەرهەمی ئۆپەراسیۆنێکی ئاستی باڵای دەزگای دژە تیرۆریزم بوو".
نوعمان وتی عێراق و فەرەنسا پەیوەندیی مێژووییان هەیە و "هاوكارییهكی دوولایەنەی زۆر باشیشیان هەیە" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه لەکاتی شەڕی رزگارکردنی موسڵدا فەرەنسیەکان دوو فڕۆکەی چاودێرییان بۆ دەزگای دژە تیرۆریزم دابینکرد، کە زانیاری تەواو دروستیان دهدا لەسەر جموجۆڵی داعش.
وتیشی: "ئەوان هاوكارییشیان لەگەڵکردین بۆ کردنە ئامانجی چەند حەشارگەیەك لەڕێی هێرشی ئاسمانییەوە."
ئەندام پەرلەمانهكی عێراق، نایف شەممەری، بە دیارونای وت لە دوای رزگارکردنی شارەکان لە داعش، حکومەتی عێراق هەوڵدەدات هێزە چەکدارەکانی سەرلەنوێ بنیاتبنێتەوە و راهێنانیان پێبکات بە پشتبەستن بە شارەزایی وڵاتانی دیکە، بە فەرەنساشەوە.
وتی دەزگای دژە تیرۆریزم رۆڵی سەرەکی هەبوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی رزگاریدا و "زۆر گرنگە بهردهوام تواناکانیان بونیادبنرێت بەگوێرهی [نوێترین] گۆڕانكارییهكان له سیستم و پلانی سەربازیدا".
وتیشی: "فەرهنسا وڵاتێکی گەورەیە و سوپایەکی بەهێزیشی هەیە، بۆیە هەر هەوڵێکی هاوبەش لەگەڵیدا دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هێزەکانمان."
هێزێکی نوێ
شارەزایهكی بواری ستراتیژی، ئەحمەد شەریفی، بە دیارونای وت هاوكارییهكان لەگەڵ فەرەنسا بەشێکن لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ درووستکردنی هێزێکی نوێ.
وتی ئەو هێزە نوێیە بەشێك دەبێت لە دەزگای دژە تیرۆریزم بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنه ئەمنیەکان لەئاستێکی باڵادا.
شەریفی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه درووستکردنی هێزێکی لەوشێوەیە ستافێکی دەوێت کە زۆر راهێنانیان بینیبێت و ئەندامەکانی "تاکتیکی شەڕی مۆدێرن" بەکاربهێنن.
وتیشی: "فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دەتوانن هاوکاری عێراق بکەن لەم لایەنەوە، چونکە شارەزاییەکی زۆریان هەیە لە چاودێریکردنی چەکداران و دابەزین لە ئاسمانەوە."
ستافی هێزەکانی دژەتیرۆر پاڵەوانن!
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
هیوادارم ببمە ئەندامی دەزگای دژە تیرۆریزم.
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
هیوادهخوازم بچم لەگەڵ هێزەکانی دژەتیرۆر راهێنانبکەم.
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
نایابە!
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت