هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هه‌ڵه‌مه‌ته‌ ئەمنیەکان بنکەکانی داعش دەگرن لە دیالە

خالید تائی

هێزەکانی عێراق بنکەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەدۆزنەوە لە پارێزگای دیالە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

هێزەکانی عێراق بنکەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەدۆزنەوە لە پارێزگای دیالە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

فەرماندەەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە هەینی (6 نیسان) رایگه‌یاند كه‌ هێزەکانی عێراق چەند بنکەیەکی شاراوەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لەناوبردووە لە ناوچە دوورەدەستەکانی پارێزگای دیالە.

فه‌رمانده‌ فەریق موزهیر عەزاوی وتی لە دوو شەممەوە هێزەکانی فەرماندەییەکە لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیس و هێزە ئاسمانییەکان ئۆپەراسیؤنێکی گەورەیان ئەنجامداوە بۆ گەڕان لە ناوچەکانی ناحیەی قەرەتەپە و دەریاچەی حەمرین لە باکوری رۆژهەڵاتی دیالە.

عەزاوی بە دیارونای وت چەندین بنکەی چەکدارەکانیان دۆزیوەتەوە لە ناوچە دوورەدەستەکان، کە زۆر بەباشی شاردرابوونەوە بۆ ئەوەی نەدۆزرێنەوە لەلایەن چاودێریی ئاسمانیەوە.

وتی: "هەشت شوێنی حەوانەوەمان لەناوبرد لەگەڵ سێ ژێرزەمین کە بە تونێل بەیەکەوە بەسترابوونەوە و تیرۆریستەکان بەکاریاندەهێنان."

عەزاوی وتی هێزەکانی عێراق "چوار بەلەمیان سوتاند لەگەڵ چوار ئۆتۆمۆبیل و سێ ماتۆڕ کە تیرۆریستەکان لە بنکەکان دایاننابوون. شوێنی هەڵگرتنی ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیشیان تەقێنرایەوە لەگەڵ شوێنی هەڵگرتنی خواردن و مۆلیدەیەکی کارەبایی و سێ خێمە کە بۆ شاردنەوە بەکارهاتبوون".

پاشماوەکانی داعش كورتبوونه‌ته‌وه‌ بۆ گروپی بچوك

هاوتای ئۆپەراسیۆنەکە، هێزەکانی هەواڵگری فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجامدا لە قوڵایی ناوچەی وادی سەعلەب لە باکوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە.

عەزاوی وتی ئەو هێزە "چەند بنکەیەکی تیرۆریستیی دیکەیان لەناوبرد کە سێ شوێنی حەوانە بوون و لەوێش دوو پشتێنی تەقەمەنییان تەقاندەوە و چوار ماتۆڕیان سوتاند لەگەڵ ئامێرێکی وزەی خۆر".

وتیشی دوو چەکداریش کوژران کە لەکاتی هەڵکوتانەسەر شوێنەکان لەوێ ئامادەبوون.

وتی ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئامانجیان "پاککردنەوەی ناوچەکانی پارێزگای دیالەیە لە چەکدارە تیرۆریستەکان چونکە کەس لەوێ ناژی". ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ دانیشتوانە ناوخۆییەکە هاوکاری هێزەکانی عێراق دەکەن بە دابینکردنی هەواڵگریی ورد.

هه‌روه‌ها وتی: "داعش تەواوبووە لە پارێزگاکە و بوونی نەماوە جگە لەشێوه‌ی چەتە و گروپی بچوكدا کە لە سێ تا چوار کەس تێپەڕناکات."

وتیشی ژمارەیان سنووردارە و ئۆپەراسیۆنەکانیش بۆ راوەدوونانیان بەردەوامن بەبێ وچان.

عەزاوی وتی: "ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە و رێگریمانكردووه‌ لە دوژمن تا نەتوانن لە شوێنێك دابمەزرێن و تێیدا کۆببنەوە و خۆیان رێکبخەنەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500