سعودیە و ئیماراتی عەرەبی هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ باشترکردنی پەیوەندییان لەگەڵ عێراق، بەجۆرێك هەردوو وڵاتەکە بەڵێنی پاڵپشتی داراییان داوە بۆ ئەو پرۆژانەی نیشانەی نیازپاکین، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.
دوای یارییەکی دۆستانە لەنێوان عێراق و سعودیەدا لە 28 شوبات، شا سەلمانی سعودیە پێشنیازیکرد یاریگایەك لە بەغدا دروستبکات.
پێشنیازەکە، کە لە تەلەفۆنێکدا کرا بۆ سەرەکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، دوای یارییەکی دۆستانە هات لەنێوان دوو وڵاتەکەدا، کە لە یاریگایەکی 60,000 کورسیدا کرا لە شاری وەرزشیی بەسرە.
یارییەکە یەکەمین بوو لەسەر خاکی عێراق لەنێوان دوو وڵاتەکەدا بکرێت لە ماوەی دوو دەیەدا و بهڕادهیهكی زۆر لهقهڵهمدرا وهك موژدهی قۆناغێكی ئاشتەوایی.
سەرۆکی بەشی پەیوەندیە رۆژنامەوانیەکانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق عەلی عەتوانی وتی: "ئەو یاریگایەی سعودیە پێشنیازیکردووە لە بەغدا دروستیبکات گەورەترینە لە وڵاتەکەدا و دەتوانێت 100,000 کەس لەخۆبگرێت."
عەتوانی بە دیارونای وت دەبێتە بەشدارییەکی گرنگ بۆ ژێرخانی وەرزشیی عێراق.
دروستکردنەوەی مزگەوتی نوری
هاوکات ئیماراتی عەرەبی پێشنیازی دروستکردنەوەیمزگەوتی گەورەی نوری لە موسڵ و منارە مێژووییەکەی حەدبای کرد، کە لە تەمموزی 2017 لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە روخێنرا، تەنیا چەند رۆژێك پێش شکستی گروپەکە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی حکومەتی عێراق، پێشنیازەکە بەناوی شێخ محەمەد بن زایدەوە کراوە لە کۆبوونەوەیهكدا له 11 ئازار لهنێوان باڵیۆزی ئیمارات بۆ عێراق حەسەن شاهی و سەرەکوەزیران حەیدەر عەبادیدا.
شازادەی ئەبو زەبی پێشنیازی دروستکردنەوەکەی کردووە وەك ئاماژەیەکی نیازپاکی نێوان دوو وڵاتەکە و پاڵپشتیكردنی عێراق لە شەڕی دژی داعشدا.
بەرپرسی دەسەڵاتی ئارکیۆلۆژی لە نەینەوا، موسعەب محەمەد جاسم، وتی پێشنیازەکەی ئیماراتی عەرەبی زۆر گرنگه بەهۆی "پەیوەندی مێژوویی و عاتفی ئەو مۆنۆمێنتە بە خەڵکی موسڵەوە".
جاسم بە دیارونای وت ئەو جۆرە پرۆژانە رێخۆشدەکەن بۆ دووبارە پهیوهندیكردنهوهی عێراق لەگەڵ دراوسێ عەرەبەکانیدا.
کەمکردنەوەی فراوانخوازیی ئێران
عەلی جبوری کە وانهی زانستی سیاسیی لە زانکۆی بەغدا دەڵێتەوە، وتی سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی ستراتیژێکی نوێ دادەنێن کە مەبەستی کەمکردنەوەی فراوانخوازیی ئێرانە له عێراق و ناوچەکەدا.
جبوری بە دیارونای وت: "دەرفەتی نوێی ئابوری نێوان عێراق و دراوسێ عەرەبەکانی دەتوانێت هەموو کێشەکانی رابردوو بسڕێتەوە و پەیوەندییەکی دۆستانەی نوێ دروستبکات."
كرانهوهی دۆستانەی وڵاتانی عەرەبی دوای بڕیارێکی کوەیت دێت بۆ بەستنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەخشەرانلە 12 شوبات کە تیایدا وڵاتانی عەرەبی بەڵێنی پاڵپشتی داراییان دا بۆ پشتیوانیكردنی بنیاتنانەوەی عێراق.
وڵاتانی کەنداوی عەرەبی پێکەوە بەڵێنی 5 ملیار دۆلار وەبەرهێنان و قەرز و داراییان دا بۆ هەناردەکانیان.
کوەیت بەشداریکرد بە 2 ملیار دۆلار لە وەبەرهێنان و قەرز، دوای ئەویش سعودیە بە 1.5 ملیار دۆلار لە قەرزی بانکی و وەبەرهێنان، لەگەڵ بەشداریکردنی وڵاتانی دیکەی عەرەبی.
برا عەرەبەکانمان خۆشدەوێن و هیوای تەندروستییان بۆ دەخوازین. ئێمە، گەنجانی موسڵ، بەهیواین لەو کۆمپانیایانەی وەبەرهێناندا کاربکەین کە دێنە عێراق، بەتایبەتی موسڵ.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
سڵاوتان لێبێت! دەمەوێت هەواڵی نوێ بزانم.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
زۆر باشە کە سعودیە و ئیمارات هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەکەن. عێراق رووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بۆتەوە و ئێمە نامانەوێت قسە لهبارهی سەدام حسێنهوه بکەین.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت