دوای چەند ساڵێك لە خزمەتی هەڵپەسێردراو، دانیشتوانی رەمادی ئێستا ریزیان گرتووە تا بەفەرمی گرێبەستی فرۆشتنی موڵکەکانیان تۆماربکەن لە بەڕێوبەرێتی موڵك و تۆمارکردنی زەوی.
نەعیم عیساوی، 55 ساڵ، وتی دواجار توانیوێتی بەفەرمی خاوەندارێتی ماڵەکەی تۆماربکات لە 17 ئازار، دوای چاوەڕوانییهكی زۆر.
وتی کاتێك رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رەمادی و بەشێکی گەورەی پارێزگای ئەنباریان لە ئایاری 2015 گرت، تیرۆریستان وێرانەیهكیان دروستکرد لە شارەکەدا و هەموو نوسینگە حکومییەکان لە ئەنجامدا کارەکانیان وەستاند.
عیساوی بە دیارونای وت کردنەوەی بەڕێوبەرێتیە حکومیەکان "زۆر پێویستە بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی". وتیشی هیوای وایە خزمەتگوزاری زیاتر بگەڕێتەوە بۆ پارێزگاکە.
دهزگالامۆ وەزارەتی داد دەکرێنەوە
بەڕێوبەری بەڕێوبەرێتی موڵك و تۆماری زەوی لە ئەنبار، عەلا محەمەد حسێن، وتی زۆربەی بەڕێوبەرێتیەکانی وەزارەتی داد، لەنێویاندا بەڕێوبەرێتیەکەی ئەو، نۆژەنکراونەتەوە.
دهزگالان دهرگاكانیان كردهوه به هەوڵی هاوبەشی نێوان وەزارەتی داد و بەرپرسانی خۆجێی لە ئەنبار، کە چاودێران دەڵێن "پێشهاتێکی ئەرێنیە" بەرەو سەقامگیرکردنی شارە رزگارکراوەکان دوای سێ ساڵ لە تیرۆری داعش.
ئێستا دانیشتوان دەتوانن گرێبەستی موڵکەکانیان تۆماربکەن لە پرۆسەیەکی یاساییدا، سکاڵا و داواکاری بۆ قەرەبوو پێشکەشبکەن، جگە لەو خزمەتگوزارییانەی دیکە کە پەیوەندییان ههیه بە پاراستنی مافهكان و بەرژەوەندی هاوڵاتیانەوە.
حسێن وتی بەڕێوبەرێتیەکە دەستیکردووە بە کردنەوەی دەرگاکانی بەڕووی ئەو کەسانەدا كه پێویستیان به خزمەتگوزاری یاسایی ههبوو لە سەرەتای ئەمساڵدا.
حسێن لە 18 ئازار بە دیارونای وت: "نوسینگەی رەمادی و لقەکانی دیکەی لە فەلوجە، هیت، حەدیسە و دواینیشیان له روتبە کرانەوە. هەندێك لەم نوسینگانە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆمباران کران و توانرا نۆژەنبکرێنەوە بە پاڵپشتی حکومەتی خۆجێی ئەنبار."
وتیشی بەمزوانە بەڕێوبەرێتیەکە لقی خۆی لە قائیم دەکاتەوە، چونکە بیناکەی لەوێ نەڕووخابوو. بەرپرسان هەوڵیش دەدەن دوو شوێنی بەدیل لە عەننە و راوە بکەنەوە تا بینای ئەو شوێنانە نۆژەندەکرێنەوە و ئهمین دەبن بۆ بەکارهێنان.
ئەولەویەتدان به خزمەتگوزاری گشتی
قائیمقامی رەمادی، ئیبراهیم عەوسەج، پشتڕاستیکردەوە کە هەموو نوسینگەکانی وەزارەتی داد بەمزوانە لە شارەکەدا دەکرێنەوە.
عەوسەج بە دیارونای وت: "لەوەتەی شارەکهمان [لە کانونی یەکەمی2015] رزگارکرد، ئەولەویەت بۆ حکومەتی خۆجێی بووەتە کردنەوەی دەزگا حکومیەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری."
وتی: "هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە لە پشتگریكردنی ئاوهدانكردنهوهدا و توانیومانە چەندین بینای روخاوی حکومەت بکەینەوە بە یارمەتی بەرپرسانی پەیوەندیداری حکومەت."
عەوسەج وتی: "هەموو نوسینگە یاسایی و دادوەرییەکان ئێستا خزمەتگوزاری پێشکەشدەکەن لە بنکە سەرەکیەکانی خۆیانەوە نەك لە شوێنی کاتییەوە."
وتی: "ئەمە پێشهاتێکی ئەرێنیە و گرنگیشە بەرەو بەهێزکردنی هەوڵەکانمان بۆ پێشکەشکردنی ژینگەیەکی سەقامگیر بۆ خەڵکە گەڕاوەکە بۆ ماڵەکانیان لە کەمپی ئاوارەکانەوە."
"دەزگای حکومی کارا مانای وایە یاسا و نیزام دەگەڕێتەوە نێو خەڵك و دەتوانن هەستبکەن کە مافەکانیان پارێزراوە و دەتوانن بەشداربن لەگەڵ حکومەت بەشێوەیەکی شەفاف."
وتی: "خەڵك پێویستیان بە دادگای مەدەنی، هەڵچوونەوە و تاوان هەیە تا بتوانن بهڵگهی هاوسەرگیری تۆماربکەن و شكاتبكهن له تاوانباران و مافە گشتیەکانیشیان بپارێزن."
عەوسەج وتی: "پێویستیان بە دەزگاكانی كاروباری موڵك هەیە بۆ تۆمارکردنی خاوەندارێتی ماڵەکانیان و زەوی و کاروكاسبیهکانیان، لەگەڵ خزمەتگوزاریی نوسەری دادوەری (كاتب عهدل) بۆ داوای قەرەبوو بۆ ئەوانەی بەهۆی تیرۆریزمەوە زیانیان لێکەوتووە."
'کۆتاییهێنان بە قۆناغی تاریكی تیرۆریزم'
قائیمقامی فەلوجە، عیسا سایەر، وتی دەزگا یاسایی و دادوەرییەکان لە شارکەدا ئێستا بەشێوەیەکی ئاسایی کاردەکەن و خزمەتی خەڵك دەکەن.
سایەر بە دیارونای وت: "ئەمە بەڵگەی ئهوهیه كه قۆناغی تاریكی تیرۆریزم كۆتاییهاتووه."
وتی: "ئەمە بنهمایهكی گرنگی راگرتنی سەقامگیری و ئەمنیەته بۆ خەڵك دوای ئەوەی تیرۆریستان هاتن و لە مافەکانیان بێبهشیانکردن، هێرشیان کردنە سەر و دەستیانگرت بەسەر موڵكوماڵیاندا."