پۆلیسی فیدراڵی عێراق دووشه‌ممه (2 نیسان) رایانگه‌یاند كه چه‌ند گوندێكی سه‌ر شاڕێگه‌ی كه‌ركوك-به‌غدایان ئه‌مینكردووه، له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ پاراستنی رێگه سه‌ره‌كیه‌كه، كه شه‌ممه ده‌ستیپێكرد.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، كه له‌لایه‌ن سوپا و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پاڵپشتیدهكرێت، گه‌ڕان و پشكنینێكی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و حهشارگهكانیانی له‌خۆگرت له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌لمان پاك له خۆرئاوای پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی فیدڕاڵی، لیوا رائید شاكر جه‌وده‌ت، وتی پۆلیسی عێراق هه‌شت گوندی ناوچه‌كه‌یان پشكنی: ئه‌لبو غانم، حه‌فریه، قهشوهجیه، بیر زهیب، به‌سات، جهفهت عه‌یشه، ته‌ل كیلابه، لاقوم و گوندی بچوكی دیكه.
جه‌وده‌ت به دیارونای وت گه‌ڕان و پشكنینه‌كان، كه له‌سه‌ر چه‌ند رێگایه‌كی جیاواز ئه‌نجامدران، بوونه هۆی تێكشكاندنی تونێلێك كه ته‌قه‌مه‌نی (سی فۆڕ)ی كاریگه‌ری تێدابوو، جگه له چه‌ندین بۆمبی ده‌ستكرد و ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كاندا بهركارهاتوون.
![له‌م وێنه‌یه‌دا هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی جوڵه‌ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شاڕێگه‌ی كه‌ركوك-به‌غدا، كه 31 ئازار له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه. [خاوه‌نی وێنه: فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵی]](/cnmi_di/images/2018/04/02/12100-Kirkuk-Baghdad-road-600_384.jpg)
له‌م وێنه‌یه‌دا هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی جوڵه‌ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شاڕێگه‌ی كه‌ركوك-به‌غدا، كه 31 ئازار له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه. [خاوه‌نی وێنه: فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵی]
وتی پۆلیس پێنج بۆمبی ده‌ستكردیان ته‌قاندنه‌وه كه له‌سه‌ر چه‌ند رێگایه‌كی جیاواز چێنرابوون و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 10 پشتێنی بۆمبڕێژكراودا كه له یه‌كێك له حه‌شارگه‌كاندا دۆزیانه‌وه.
گومانلێكراوێك ده‌ستگیركرا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێكی تر له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
گرتنی كه‌لێنه‌كان
جه‌وده‌ت وتی پۆلیس كارده‌كات بۆ ئهمینكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه و گرتنی ئه‌و كه‌لێن و رێچكانه‌ی چه‌كداران به‌كاریانده‌هێنن بۆ چوونه‌سه‌ر شاڕێگه‌ی كه‌ركوك-به‌غدا.
رێگه‌كه به ناوچه‌یه‌كدا تێده‌په‌ڕێت كه نزیكه‌ی 760 كیلۆمه‌تر دوجایه، له كه‌ركوكه‌وه، به سه‌لاحه‌دین و دیاله‌دا، بۆ به‌غدا.
رێگه‌كه به چه‌ندین گرد و دۆڵ و ره‌زوباخی چڕدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كدارانی داعش وه‌ك حه‌شارگه به‌كاریده‌هێنن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان.
جه‌وده‌ت وتی هێزه ئه‌منییه‌كان، به هه‌موو ده‌زگاكانه‌وه، به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له چه‌كداران و بنه‌بڕكردنی هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ڕشه له ناوچه‌كه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه چه‌كدارانی داعش چه‌ند بۆسه‌یه‌كیان دانه‌وه بۆ كردنه ئامانجی گه‌شتیاران.
ناوبراو وتی ئه‌مه‌ش ژیانی گه‌شتیارانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه به درێژایی شاڕێگهكه، به تایبه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین و باكوری خۆرئاوای دیاله. دڵنیایی خۆشی پیشاندا له‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق له‌توانایاندایه ته‌واوی ناوچه‌كان له مۆڵگه‌كانی داعش پاكبكه‌نه‌وه.