چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و مەدەنیەکان یەکشەممە (1 نیسان) دەستیانکرد بە چۆڵكردنی دوایین شوێنەکانیان لە غوتەی خۆرهەڵات دوای رێککەوتنێك بۆ بهجێهێشتنی ههرێمهكه له دەرەوەی دیمەشق، چالاکوانان بە دیارونایان وت.
یەکەم گروپی چەکدارانی فەیلەق رەحمان شاری دومای غوتەی خۆرهەڵاتیان بەجێهێشت یەکشەممە بەرەو پارێزگای ئیدلیب لە باکوری سوریا دوای ئەوەی رێککەوتنێك به میانجیگهریی روسیای هاوپەیمانی رژێم سازدرا.
لە رێککەوتنێکی جیاوازدا، ئەندامانی جەیش ئیسلام و ئەو ئەندامانهی کە دەیانەوێت بڕۆن، دەگوازرێنەوە بۆ شاری جەرابلوس لە پارێزگای حەلەبی باکوری سوریا نزیك بە سنوور لەگەڵ تورکیا.
چالاکوانێكی ناوچەکە، محەمەد بەیك، بە دیارونای وت: "یەکشەممە گروپێك لە مەدەنیەکان، چەکدارانی فەیلەق رەحمان و خێزانەکانیان دومایان جێهێشت بۆ پارێزگای ئیدلیب."
وتی ههروهها یاوەریکران بە ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی بریندار یان نەخۆش کە دەبوو بگوازرێنەوە بۆ ئەو ناوچەیەی باکور و ئاماژەشیکرد بەوەی ئەو گروپە لە گوازراوان گەورەترین گروپ بووە کە شارەکە بەجێبهێڵێت.
هاوکات، لیژنەیەك کە پێکهاتبوو لە دانیشتوانی دوما و ئەو ئەندامانهی جەیش ئیسلام کە ئەرکیان دانوستان بوو لەگەڵ رژێمی سوریا، رایانگەیاند کە رێککەوتن کراوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی شارەکە.
وتی: "رێککەوتن لەسەر ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بڕۆن بەرەو شاری جەرابلوس، هاوشانی خێزانەکانیان و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی بواری رۆژنامەوانی، کارمەندانی فریاگوزاری و ئەو مەدەنیانەی کە نایانهوێت لە شارەکەدا بمێننەوە کاتێك رژێم دێتەناوی."
دانوستان بۆ رێککەوتن
بەیك وتی بەگوێرەی ئەندامانی لیژنەی دانوستان، دواکەوتن لە رێککەوتنی دوما بەهۆی هەندێك لە ئاڵۆزییەوە بووە.
وتی: "یەکەم خاڵی جێناکۆك ئەوەبووە كه ئەندامانی جەیش ئیسلام بەرەو کوێ بنێردرێن، چونکە ئەستەمە بۆیان بڕۆن بەرەو ئیدلیب وەك گروپەکانی دیکە."
ناوچەی جەرابلوس بە شوێنێکی دروست دانرا بۆیان.
وتی ئاڵۆزییەکی دیکە پەیوەندی ههبوو بە دڵنیاییدان دهربارهی سەلامەتی مەدەنیەکان و چارەنوسی ئەوانەی لەلایەن رژێمەوە داواکرابوون بۆ ئەرکی سەربازیی بەزۆر.
وتی سەلامەتی مەدەنیەکان لەلایەن روسیاوە دڵنیایی پێدرا، یەکێك لەو وڵاتانەی سەرپەرشتی رێککەوتنەکەی دەکرد و ئەرکی سەربازیی بەزۆریش ساڵێك دواخرا تا دەرفەتێك ببەخشێتە لاوان تا کاروبارهكانیان رێکبخەن.
بەیك وتی رێککەوتن لەسەر ئەوەش کرا کە دۆخی ئەو چەکدارانەی ئۆپۆزسیۆن کە دەیانەوێت چەك دابنێن، چارەسەر بکرێت.
وتی: "یەکەم هەنگاو پێکدێت لەوەی جەیش ئیسلام چەکە مامناوەند و قورسەکانی رادەستبکات هاوکات بە هاتنەناوەوەی هێزەکانی چاودێری لەو وڵاتانەوە کە سەرپەرشتی رێککەوتنەکە دەکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی شارەکە و دانیشتوانەکەی."
هێزەکانی سوریا لهسهدا 95 غوتەی خۆرهەڵاتیان گرتۆتەوە لەوکاتەوەی هێرشێکی ئاسمانی و زەمینی چڕوپڕیان دەستپێکرد بۆسەر ئەو ههرێمه گەمارۆدراوە لە 18 شوبات، 1,600 مەدەنییان کوشت و بە دەیان هەزاری دیکەیان ئاوارەکرد.
پێش 18 شوبات، نزیکەی 400,000 کەس لە غوتەی خۆرهەڵات ماوەی پێنج ساڵ بوو لەژێر گەمارۆی رژێمدا دەژیان، لهكاتێكدا رووبهڕووی کورتهێنانێکی توندی خۆراك و دەرمان بووبوونهوه.
لە چەند هەفتەی رابردوودا، بەهۆی رێککەوتنێکی گواستنەوەوه كه لەلایەن روسیاوە میناجیگهری دهكرا، زیاد لە 46,000 کەس -- چەکدار و مەدەنی -- گوێزرانەوە به پاس بە تفاقێكی کەمەوە بۆ پارێزگای ئیلدیب له باکوری خۆرئاوای سوریا، کە تاڕادەیەکی زۆر لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دیمەشقە.