هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

ژمارەی قوربانیانی مەدەنی پێدەچێت بەرزبێتەوە دوای هێرشێكی ئاسمانی لەنزیك خوێندنگەیەكی ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

کارمەندانی بەرگری شارستانی هەوڵدەدەن داروپه‌ردوو لابەرن لەسەر پەناگەیەك کە چوارشەممە (21 ئازار) بە هێرشێکی ئاسمانی پێکرا لە کەفر به‌تیخی دەوروبەری شاری ئیدلیب. [خاوەندارێتی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

کارمەندانی بەرگری شارستانی هەوڵدەدەن داروپه‌ردوو لابەرن لەسەر پەناگەیەك کە چوارشەممە (21 ئازار) بە هێرشێکی ئاسمانی پێکرا لە کەفر به‌تیخی دەوروبەری شاری ئیدلیب. [خاوەندارێتی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

هەندێك منداڵ هێشتا ونن لەناو داروپه‌ردووه‌كه‌ی دوای هێرشیکی ئاسمانی چوارشەممە (21 ئازار) لە ئیدلیب کە پێدەچێت لەلایەن رژێمی سوریاوە ئەنجامدرابێت و بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 20 مه‌ده‌نی کە زۆربەیان منداڵ بوون، چالاکوانان وتیان.

لانیکەم 16 منداڵ کوژران کاتێك فڕۆکە جەنگیەکان شارۆچکەی کەفر بەتیخیان کردە ئامانج لە رۆژئاوای دەوروبەری ئیدلیب چوارشەممە کە پێدەچێت ژمارەکە بەرزبێتەوە له‌كاتێكدا گەڕان بۆ کەسە ونبووەکان بەردەوامە، چالاکوان موسعەب عەساف، بە دیارونای وت.

وتیشی: "فڕۆکە جەنگیەکان بە بەرزییەکی زۆر نزم ده‌فڕین و لەسەرەتادا هێرشیکی ئاسمانی وه‌همییان ئەنجامدا کە وایکرد هەندێك منداڵی قوتابخانەیەکی سەرەتایی هەڵبێن بۆ ناو پەناگەیەکی نزیك -- کە ئەشکەوتێك بوو بۆ رووداوی لەوشێوەیە ئاماده‌كرابوو."

هەروەها وتی: "فڕۆکە جەنگیەکان دواتر گەڕانەوە و پەناگەکەیان کردە ئامانج کە روخاندیان و بەجێیانهێشت، کە بووە هۆی ئەو ژمارە زۆرە قوربانییە."

عەساف وتی زۆربەی خەڵکی ناو پەناگەکە کوژران و هەندێك منداڵ هێشتا ونن، له‌كاتێكدا لابردنی داروپه‌ردووه‌كان و گەڕان بۆ قوربانیان بەردەوامە.

وتیشی 16 منداڵ لەنێو کوژراواندان کە بەتەمەنترینیان 11 ساڵ بوو. تەواوی ئەوانی تر لەنێوان 7 بۆ 9 ساڵیدا بوون.

عەساف وتی لەنێو کوژراواندا باوك و دایکی منداڵەکان هەن کە لەهێرشە ئاسمانیەکەدا کوژراون و لەگەڵ دایکێك و کوڕە 2 ساڵانەکەیدا.

وتیشی: "شوێنه‌ بەئامانجگیراوه‌كه‌ شوێنێكی سەربازی نیە." ئاماژەشی دا بەوەی گەورەکان ئەو کاتە چوونەتە شوێنەکە کە لەلایەن چاودێرانەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاگادارکرانەوە کە فڕۆکە جەنگیەکان بەرەو ناوچەکە چوون.

چڵه‌ زەیتون و گه‌ڵا سه‌وزه‌كان

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیەندا لە کەفر بەتیخ خێزانە ناختێکشکاوەکان لاشەی منداڵەکانیان پێچایەوە بە بەتانی ئه‌ستوری خوری.

کفنەکانیان رازاندەوە بە چڵه‌ زه‌یتون و گه‌ڵاتی دارەکانی تر لە باخەکانی گوندەکە پێشئەوەی بیانخەنە ناو گۆڕەوە لە قوڵایی گڵه‌ سوره‌كه‌دا.

مامۆستایەك وتی ئەو لە خوێندنگەکە بوو لەگەڵ خوێندکاران کاتێك فڕۆکە جەنگیەکان دەستیانكرد بە هێرشی ئاسمانی.

عەبدولڕەحمان عومەر وتی قوتابیەکان رایانکردە ماڵەوە کاتێك بۆردومانی زیاتر ئەنجامدرا.

ناوبراو وتی: "هەندێك خەڵکی بەتەمەن ئەوانیان بۆ ئەشکەوتێك برد بۆ پەنادانیان."

وتیشی هەرکە کارمەندانی فریاکەوتن چوون بۆ یارمەتیدانی قوربانیان و دۆزینەوەی لاشەكانی بۆردومانی یەکەم، فڕۆکە جەنگیەکان دووبارە ناوچەکەیان کردە ئامانج.

پێنجشەممە هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر قوتابخانەیەکی شارۆچکەی عەربینی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنلەدەرەوەی دیمەشق ژمارەیەك منداڵی کوشت کە خۆیان لە ژێرزەمینەکەیدا پەنادابوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500