بەرپرسانی ئەفغانی و شرۆڤەکاران دەڵێن ئهو توندڕەوانهی گوێ بۆ داواکاریەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" شلدهكهن بۆ ئەوەی بڕۆنە ئەفغانستان، پێویستە جارێکی دیکە بیربکەنەوە.
گروپی هەواڵگری سایت له 6 ئازار رایگهیاند كه لقی خۆراسانی داعش لە 4 ئازاردا ڤیدیۆیەکی 25 خولهكی بڵاوکردۆتەوە کە بانگەشە دەکات گوایە قەڵاکانی داعشە لە باکور و رۆژهەڵاتی ئەفغانستان "وەکو بژاردەیەك بۆ کۆچکردن" لهلایهنئهو چهكدارانهوه كه ناتوانن خۆیانبگهیهننه عێراق و سوریا.
ڤیدیۆکە کە پەیامی تیادایە بە پەشتو و فارسی و ئوزبێك، توندڕەویی گروپەکە دەردەخات وەك راهێنان بە منداڵانی سەرباز و کوشتنی بەندکراوەکان.
داعش لە لێواری لەناوچووندا
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەڵێت ئەو چەکدارانەی دێنە ئەفغانستان بهناوی داعشهوه تەنیا مەرگ چاوەڕێیان دەکات چونکە گروپەکە لەسەر لیواری مەرگە.
جەنهراڵ دەوڵەت وەزیری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، وتی: "هەموو پلانەکانی داعش لە ئەفغانستان شکستیان هێناوە و ئەم گروپە تێكشكێنراوه. لقی خۆراسانی داعش زۆربەی زۆری ئەندام و چەك و توانای شەڕی لەدەستداوە لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشوردا."
وتی: "لە دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی 3,500 چەکداری داعش کوژراون، زیاتر لە 1,000 لێیان برینداربوون و زیاتر لە 500 ئەندامی دیکەش بە دیل گیراون."
وەزیری وتی تیرۆریستانی داعش "دەبێت بزانن ئەفغانستان پەناگەی ئارام نییە بۆ ئەوان و مەدەنیەکان و هێزە ئەمنیەکان لەناویاندەبەن ئەگەر بچنە باکور و رۆژهەڵاتی [ئەفغانستان]".
وتی: "چەکدارانی داعش هەموو بنکەکانیان لەدەستداوە لە پارێزگای نانگەرهەر، کە پێشتر بارەگای سەرەکیان بوو. تەنیا دوو ساڵ لەمەوبەر 4،000 ئەندامیان هەبوو لە رۆژهەڵاتی ولاتەکە بەڵام ئێستا 400 کەسیشیان لێ نەماوەتەوە."
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و زەمینیەکان دەستیانپێکردووە بۆ لەناوبردنی [چەکدارە] پاشماوەکای داعش لە ناوچە دووردەستەکانی نانگەرهەردا."
ههروهها وتی هێرشە ئاسمانیەکان لەلایەن هێزە ئەفغانی و ئەمریکیەکانەوە بەههمانشێوە دەستیانپێکردووە لە ناوچهی دەرزاب له پارێزگای جهوزجان كه لەوێش داعش "تاڕادهیهك چالاك"ه.
وەزیری وتی: "لەئەنجامدا ... دهیان خەڵكی ناوخۆ و ئەندامانی بیانی داعش تا ئێستا کوژراون."
گروپێکی تیرۆریستی پهسهندنەکراو
یەکێك لە هۆکارەکانی شکستی داعش لە ئەفغانستان بەرگری خەڵك و هاوکاریکردنیانە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا.
پرۆفیسۆرێك لە زانکۆی کابوڵ، داود راوەش، بە سەلام تایمزی وت: "داعش هات بۆ ئەفغانستان بە بانگەشەی ئەوەی کە ئامانجی [راگەیاندنی] خەلافەتی ئیسلامیە و هەوڵیدا ناوی ئیسلام و موسوڵمانانی ئەفغان بەکاربهێنێت بۆئەوەی ئەفغانستان بکاتە بارەگای سەرەکی خۆی دوای شکستەکانی لە عێراق و سوریا."
راوەش وتی: "ئایدۆلۆژیا و چالاکیەکانی لەگەڵ ئایدۆلۆژیا و کولتووری ئەفغانیدا ناگونجێت و بەناو خەلافەتە ئیسلامیەکەیان تەنیا دروشمێك بوو، زۆر دوو لە راستیەوە."
وتیشی: "ئەفغانیەکان تێگەشتوون کە ئامانجی سەرەکی شوێنکەوتوانی بەناو خەلافەتە ئیسلامیەکە تەنیا بانگەشە بوو بۆ توندڕەوی ئایینی و چالاکی تیرۆریستی نەك ئیسلامێكی میانڕهو. ئەمەش وایکرد ئەفغانیەکان داعش و خەلافەتەکەیان رەتبکەنەوە و دەستبکەن بە شەڕکردنیان."
رەواش وتی: "ئهو کۆمەڵکوژیانهی داعش لە سوریا و عێراق ئەنجامیداون لەلایەن دنیاوە بینراون، بەتایبەتی لەلایەن ئەفغانیەکانهوه، کە چەندین ساڵە دژی تیرۆریزم شەڕدەکەن. بوونی گروپێکی لەو جۆرە هەرگیز پسهندنهكراوه و ناشكرێت لەلایەن کۆمەڵگەی ئەفغانیەوە."
وتی: "لەبەر ئەوەشە داعش ناتوانێت خاكی ئەفغانستان بکاتە بارەگای سەرەکی خۆی." ههروهها وتی ئەفغانیەکان "کاردانەوەی نەرێنییان" دهبێت بۆ هەر رێکخراوێکی تیرۆریستی بهڕابهڕایهتی ئەبو بەکر بەغدادی"هەر وهك لە دوو سێ ساڵی رابردوودا كردوویانه".
داعش هاوپەیمان نابینێتەوە تاڵیباندا
تەنانەت تاڵیبانیش هەوڵەکانی داعش پهسهندناکات بۆ ئەوەی بێتە ئەفغانستانەوە.
بەگوێرهی بەرپرسانی ناوخۆیی، لە دوو مانگی رابردوودا، ئەندامانی داعش و تاڵیبان لە دژی یەك شەڕیانکردووە لە پارێزگای لهغمان و چەندین کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەبووە، ئەمەش رێگەی خۆشکرد بۆ هێزە ئەمنی و نیشتمانیەکانی ئەفغانستان تا ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەن بۆ لەناوبردنی هەردووکیان.
بەرپرسانی ناوخۆیی بە سەلام تایمزیان وت کۆتایی ساڵی رابردوو داعش و تاڵیبان لە سەر ناوچەیەك لە پارێزگای نانگەرهەر شەڕیانکرد و لە تشرینی دووەمدا هەردوو گروپەکە "جیهاد"یان راگەیاند دژی یەکتر دوای "چەندین شەڕی سەخت و درێژخایەن" لە پارێزگاکانی جهوزجان و نانگەرهەر.
ئایاری ساڵی رابردوو بەرپرسان بە سەلام تایمزیان وت چەکدارانی داعش و تاڵیبان لە سەرانسەری ئەفغانستاندا شەڕیان دژی یەك دەکرد لەسەر ئەوەی کامیان زیاتر لەویتر سەرانە وەربرگرێت و دزی لە دانیشتوانە مەدەنیەکە بکات.
بهرهنگاریكردنی چەوساندنەوەكانی داعش
زەبیحوڵا زهمارای، کە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نانگەرهەرە، وتی بە درێژایی ئەو دوو ساڵەی داعش بوونی هەبوو لە نانگەرهەر "چەندین تاوان و کوشتاری ئەنجامدا".
زهمارای بە سەلام تایمزی وت: "ماڵانیان سوتاند و ژنیان رفاند و ریشسپیی خێڵەکان و مامۆستا ئایینیەکانیان تیرۆرکرد و قوتابخانهی و ناوهنده تهندروستییهكانیان داخست."
وتی: "زۆر هەوڵیاندا دانیشتوانەکە بەیعەتیان پێبدەن بەڵام هەموو ئەمانە دەرئەنجامی [پێچەوانەیان] هەبوو."
زهمارای وتی: "دانیشتوانەکەی نانگەرهەر رەتیانکردهوە بچنەناو داعشەوە و پشتگیری هێزە ئەمنیەکانیان کرد و شەڕی داعشیان کرد."
وتیشی: "دانیشتوانی نانگەرهەر نەك تەنیا نەیانهێشت داعش شوێنپێیی خۆی لە پارێزگاکەدا بکاتەوە، بەڵكو خەباتیش دەکەن لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا بۆ هەڵکوتانەسەر ئهو ئەندامانهی داعش کە ماون."
ههروهها وتی: بە درێژایی مێژووی وڵاتەکە، ئەفغانیەکان هەرگیز بەیعەتیان نەداوە بە سەرۆکێکی بیانی، لەبەرئەوەشە نەك تەنیا رەتیدەکەنەوە بەیعەت بدەن بە گروپی تیرۆریستی داعش، بهڵکو وای دەبینن کە چوونەناو ئەو گروپە دژ بە کولتوور و ئایینەکەیانە."
زهمارای وتی: "تیرۆریستەکانی داعش پێویستە نەیەن بۆ ئێرە، چونکە سەرکردەكانیان و زۆربەی چەکدارەکانی سەر بە لقی خۆراسانیان لەژێر خاکی ئەفغانستاندا نێژراون."
ئایا ئهم ههواڵه ئهوه پیشاندهدات كه ههڵهاتن له عێراق و سوریا زیادیكردووه تا ئهو خاڵهی كه ئێستا ههڕهشه له ئهجهنداكانی ئهمریكیهكان و زایۆنیهكان دهكهن پێش كۆتاییهاتنی ئهو بهرنامانهی له ئهجهنداكانیاندا پلانیان بۆ دانابوو؟ ئهم ههواڵه ههڕهشهیهكی پهنهانی كوشتن دهسهپێنێت ئهگهر بگهڕێنهوه بۆ وڵاتی خۆیان. ئهمه بهكرێگیراوه چیچانیهكان و ئهوانهی ئهوروپای خۆرههڵاتیش دهگرێتهوه.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
دەستخۆش!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت