چالاكوانێك وتی رێكه‌وتنێكی نوێ له هه‌رێمه‌كه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق راگه‌ینرا بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداران و نه‌خۆشه‌كان.
له‌هه‌مانكاتدا هێزه‌كانی رژێمی سوریا سه‌ركه‌وتووبوون له دابه‌شكردنی هه‌رێمه‌كه بۆ سێ به‌ش، كه گوشارێكی زیاتری خستۆته‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ی سێ ساڵه به‌ده‌ست ئابڵوقه‌یه‌كی توونده‌وه ده‌ناڵێن.
چالاكوان، ئه‌حمد به‌یك به دیارونای وت جه‌یش ئیسلام، كه كۆنترۆڵی شاری دۆمای كردووه، له یه‌كشه‌مدا (12 ئازار) ڕایگه‌یاند كه گه‌یشتووه‌ته ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕژێمدا له‌ڕێی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كانه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی بریندار و نه‌خۆشه‌كان.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند زیاتر له 1,000 هاوڵاتی، له نێویاندا 80 حاڵه‌تی به په‌له، پێویستیان به فریاكه‌وتنی پزیشكیی خێرا هه‌بوو له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌یك به دیارونای وت به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه، ئه‌وانه‌ی پێویستیی خێرایان هه‌یه به ده‌رمان و چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌گوێزرێنه‌وه، كه گواستنه‌وه‌كان به دوو ئاراسته‌دا ده‌ڕۆن.
وتی: "یه‌كێك له گروپه‌كان كه زۆرینه‌یان مه‌ده‌نین به ئاراسته‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی دیمه‌شق و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ڕژێم ده‌برێن، له كاتێكدا گروپی دووه‌م، كه به‌زۆری پێكهاتووه له چه‌كدارانی بریندار، ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ناوچه‌ی ئیدلیب."
وتیشی: "گواستنه‌وه‌كه زۆر زه‌حمه‌ته به‌هۆی ده‌گمه‌نی پێداویستی چاره‌سه‌ر و هه‌روه‌ها خزمه‌گوزاری له زۆرینه‌ی نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده پزیشكیه‌كاندا به‌هۆی زیانی به‌رده‌وامی بۆردومانی فڕۆكه‌كان و بۆمابارانه‌وه."
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، سێشه‌ممه ئه‌مبولانسه‌كانی رێكخراوی مانگی سووری عره‌بی سوریا له ئاماده‌باشیدا بوون، له‌كاتێكدا مانگی سوور ئاماده بوو بۆ به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵك و رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووكان بۆ كاروباری مرۆیی، عه‌لی زه‌عته‌ری، ئاماده‌یی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سیاسی رێكخراوی جه‌یش ئیسلام، یاسر دیلوان، وتی: "كۆمه‌ڵێك كه حاڵه‌تی برینداریی مه‌ترسیداریان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیانن، گوازراونه‌ته‌وه له‌ڕێی خاڵی پشكنینی وافیده‌ینه‌وه" بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی ڕژێم.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له خاڵی پشكنینه‌كه جه‌ختیكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك كه حاڵه‌تی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار و برینداریان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مه‌ده‌نیدا".
وتی به‌ڵام "هیچ چه‌كدارێك ئه‌مڕۆ ناڕوات".
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات دابه‌شبوو
به‌یك به دیارونای وت هێزه‌كانی ڕژێم له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا سه‌ركه‌وتووبوون له دابه‌شكردنی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات بۆ سێ به‌شی جیاجیا، گه‌وره‌ترینیان دۆما و ناچه‌كانی ده‌وروبه‌رین.
وتیشی هێزه‌كانی رژێم به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆی هه‌رسێ ناوچه‌كه‌یان داوه و به‌رده‌وام هه‌ر سێ ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن له‌ڕێی تۆپهاوێژه‌كان و قه‌ناس و بۆردومانی فڕۆكه‌كانه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌و گه‌مارۆ نوێیه ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌ی زیادكردووه، ئه‌مه‌ش به زۆری به‌هۆی داخرانی ئه‌و ڕێگه كۆنانه‌وه‌یه كه به هۆیانه‌وه ده‌توانرا هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی پێویستی خۆراكی و پزیشكی بگات پێیان."
وتی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه هه‌ندێك كۆمه‌كه كه به‌مدوایانه هێنرابوو له‌گه‌ڵ به‌روبومی كشتوكاڵی، كه زۆربه‌ی ته‌واوبوون.
وتیشی قورسترین بۆردومان شارۆچكه‌كانی حه‌ره‌ستا و عه‌ربینی كردۆته ئامانج، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌حریر شامدایه و وا ده‌رده‌كه‌ون كه ئامانجی داهاتووی هێزه‌كانی ڕژێم بن بۆ چوونه ناوه‌وه و كۆنترۆڵكردنیان.
به‌یك وتیشی زنجیره‌یه‌كی فراوانی ئاواره‌بوون هه‌یه له حه‌ره‌ستا و عه‌ربین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌ئاراسته‌ی به‌شی باشوری ناوچه‌كه، كه كۆنترۆڵكراوه له لایه‌ن فه‌یله‌قی ره‌حمانه‌وه.