هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکان لە دورگەی سامەڕا چڕده‌كه‌نه‌وه‌

خالید تائی

سەربازانی عێراق ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانیان دژی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" چڕكردۆته‌وه‌ لە سامەڕا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراقی]

سەربازانی عێراق ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانیان دژی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" چڕكردۆته‌وه‌ لە سامەڕا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراقی]

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانیان لە دورگەی سامەڕا چڕكردۆته‌وه‌ بەر لە بۆنیەکی ئایینی کە 22 ئازار بەڕێوەدەچێت.

بەرپرسان بە دیارونایان وت تا ئیستا ژمارەیەك چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشتووە و دەستگیرکردووە کە لە ناوچەیەکی باشوری رۆژئاوای شاری سامەڕا مابوونەوە.

پارێزگاری سامەڕا، مەحمود خەڵەف، هەینی (9 ئازار) بە دیارونای وت: "ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن و دەکرێت وەك پێشتر پلانبۆکراو له‌قه‌ڵه‌مبدرێن و بەشێکن لە ئامادەکاریەکان بۆ یادی مردنی ئیمام عەلی مەهدی، کە فیستیڤاڵێکی ئایینیە و ملیۆنان خەڵك دێنێتە ناوچەکە."

وتی شارەکە ئامادەکاریش دەکات بۆ دەستپێکردنی وەرزی بەهار کە لەڕووی ترادسیۆنەوە ژمارەی ئه‌و گەشتیارانه‌ زیاددەکات کە دەیانەوێت سەردانی شوێنەوارە دێرینەکان بکەن و چێژ لە سروشتی ناوچەکە وەربگرن."

'ئۆپەراسیۆنەکانی شەو و رۆژ'

خەڵەف وتی: "هێزەکان ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئه‌نجامده‌ده‌ن هه‌موو سه‌ری سه‌عاتێك لە دەوروبەری شارەکە، بەتایبەتی لە ناوچەی دورگەی سامەڕا."

وتی دوو رۆژ لەمەوبەر دەستیانکرد "بە چڕكردنه‌وه‌ی چالاکیەکان لەو ناوچەیە و ناوچەکانی نزیکی، کە تەنیا 10 کیلۆمەتر لە سنووری پارێزگای سامەڕاوە دوورن، بۆ ئەوەی لە پاشماوەی چەکدارانی داعش پاکیان بکەنەوە."

وتی ژمارەیەك چەکداری تیرۆریست گیراون و کوژراون و حەشارگەی چەکی تیرۆریستەکان و ماڵی حەوانەوەیان لەناوبراون.

لەناو گیراوەکاندا هەشت داواکراوی مەترسیداری تیرۆریزم هەبوون.

خەڵەف وتی یەکێك لە گیراوەکان زەیدون فەرحان عەلی حەزە قەیسی بوو، کە "بەرپرسێکی راگەیاندنی" داعش بووه‌ له‌ "ویلایەتی باکوری بەغدا" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بەڵگە و وێنەیان پێگیراوە که تاوانی تیرۆریزمی گروپەکە نیشانده‌ده‌ن.

پێنجشەممە، هێزەکانی عێراق سێ چەکداری داعشیان کوشت کە دەیانویست خۆیان بتەقێننەوە لە دورگەی ئیسحاقی، کە دەکەوێتە 20 کیلۆمەتر باشوری سامەڕا.

هیزی ئاسمانی عێراقیش چەند هێرشێکی ئاسمانیی کردەسەر مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەکانی باکوری سامەڕا و چەند چەکدارێکیان کوشت کە بەلەمێکیان لێدەخوڕی لە سەر رووباری دیجلە.

خەڵەف وتی چڕكردنه‌وه‌ی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان بەم دواییانە "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ هەواڵگریه‌كان بووه‌ کە خەڵكی ناوخۆ داویانه‌." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ پشتگیری ئەوان "لایەنێکی زۆر گرنگی دەستکەوتە ئەمنیەکانە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500