زیاد لە بیست مەدەنی لە شارۆچکەی حەموریەی غوتەی خۆرهەڵات -- زۆربەیان ژن و منداڵ بوون -- تووشی تەنگەنەفەسی بوون دوای هێرشەکەی ئێوارەی دووشەممە (5 ئازار)ی رژێمی سوریا، چالاکوانانی ناوچەکە بە دیارونایان وت.
گوماندهكرێت ئەمە بەهۆی هەڵمژینی گازی ژەهراوییەوە روویدابێت کە لەکاتی بۆمبارانی رژێمدا رژێنراوە، كه دابووی له پەناگەیەکی مەدەنیەکان کە ژن و منداڵ پەنایان بۆبردبوو بۆ خۆپاراستن له بۆمباران.
چالاکوانێكی نوسینگەی راگهیاندنی حەموریە، حوسام زەین، بە دیارونای وت شارۆچکەی حەموریە کەوتۆتە ژێر هێرشێکی قورسهوه به تۆپبارانی زەمینی و فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەر کە لانیکەم 30 کەسیان کوشت و بە دەیانی دیکەیان برینداركرد.
دوای ئەوەی کۆپتەرەکانی سوپا بۆمبی بەرمیلییان بەردایەوە بەسەر شارۆچکەکەدا نیوەشەوی دووشەممە، دانیشتوان و کارمەندانی بەرگری شارستانی سوریا و خۆبەخشان شایەتی چەندین حاڵەت بوون کە بە "خنکان" ناوزەدیانکرد.
بەگوێرەی کارمەندانی بەرگری شارستانی سوریا مادە ژەهراوییەکە کلۆرە، چونکە ئاماژەکانی بەرکەوتن بەو گازە لەنێویاندا تەنگەنەفەسی و سووربوونەوەی پێست دەرکەوتووە.
زەین وتی بەگشتی، 30 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمارکراوە، لەنێویاندا 15 منداڵ و 13 ژن و خۆبەخشی بەرگری شارستانیش کە توشبوون لەکاتی گواستنەوەی بریندارەکاندا.
وتی هێزەکانی رژێم سەرەتا پهناگهكهیان کردە ئامانج بە بۆمبی بەرمیلیی ئاسایی و زوو دوای ئەوە بە گازێك كه گوماندهكرێت کلۆر بێت و ئهم هێرشهی دووەم کاتێك بوو کە فریاگوزاران چوون بهدهم خەڵكهكهوه كه پهناگهكهیان بەجێهێشت لەترسی رووخانی.
زەین وتی شارۆچکەکە رووبەڕووی هێرش بۆتەوە بە بۆمبی بەرمیلی و چەکی گەرمی و بۆمبی هێشوویی.
وتیشی: "خزمەتگوزاری تەندروستی لەنێو شارۆچکەکە تووشی وەستانبووە و فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەدەبرێت لە ناوچە نزیكهكانی وەك زەمالکه، هەرچەندە گواستنەوەكان رووبەڕووی مەترسی دەبنهوه بەهۆی چڕی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانەوە."
'ئاخرزهمان'
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند بەڕێوەبەری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان زەید رەعد چوارشەممە رژێمی سوریای تۆمەتبارکرد بە سازدانی "ئاخرزهمان"ێك کە دەکرێت لە شوێنی دیکەش ئەنجامبدرێت.
لە راپۆرتی ساڵانەیدا بۆ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان، حسێن وتی کارەکانی رژێم لە غوتەی خۆرهەڵات "لەڕووی یاسایی و ئهخلاقییهوه نەشیاوبوون" و هۆشداری دا كه مۆتەکهی داهاتوو بۆ مەدەنییه سوریهكان بهمزوانه بێ هیچ گومانێك بهڕێوهیه.
زەید بە ئەنجومەنەکەی وت: "ئەم مانگە، لە غوتەی خۆرهەڵات، کە بەگوێرەی وشەکانی سکرتێری گشتی، دۆزەخی سەرزەوییە؛ مانگی داهاتوو و مانگێکی دواتر، له شوێنێکی دیکە خەڵك رووبەڕووی ئاخرزهمان دەبنەوە - ئاخرزهمانێك كه بەمەبەست و پلانبۆدانراوه لهلایهن كهسانێكهوه جێبەجێدهكرێت لەنێو حکومەتی سوریادا، بەئاشکرا و بە پاڵپشتیی تەواوی هەندێك له پشتیوانكهره دەرەکیهكانیان."
وتیشی: "دهبێت بهپهله ئەم رهوته کارەساتئامێزانە پێچەوانەبکرێنەوە و سوریا بدرێتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی."
رژێمی سوریا و میلیشیاکانی ههواداری هێرشێکیان لە 18 شوبات ئهنجامدا بۆ گرتنەوەی غوتەی خۆرهەڵات، دوایین ناوچەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن نزیك دیمەشق.
لەوکاتەوە زیاد لەسهدا 40ی ناوچکەیان گرتۆتەوە بە پاڵپشتی لە هێرشێکی وێرانکەری بۆمباران کە زیاد لە 800 مەدەنی کوشتووە.
چوارشەممه، هێزەکانی رژێم لە دەروازەی چەندین شارۆچکەی گرنگ بوون، لەنێویاندا میسرابە، بەیت سەوا، جسرهین و حەموریە.
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ چوارشەممە رایگەیاند لانیکەم 700 چەکداری دیکەی سەر بە رژێم لە حەلەبهوه بۆ غوتەی خۆرهەڵات نێردراون.
هێزە پاڵپشتهكان نێردران بۆ دوو بەرەی سەرەکی لە بەری خۆرئاوای ههرێمهكه، لەنێویاندا شارۆچکەی حەرهسته.