زۆربەی دەزگا تەندروستیەکانی ناوچەی غوتەی خۆرهەڵات لە دەرەوەی دیمەشق لەکارکەوتوون بەهۆی بۆمبارانی بەردەوامی رژێمی سوریاوە کە تائێستا زیاد لە 420 کەسی کوشتووە، چالاکوان و پزیشكان وتیان.
وتیان نەخۆشخانە و کلینیکەکانی ئەم ناوچە گەمارۆدراوەی ئۆپۆزسیۆن راستەوخۆ لەلایەن تۆپخانەی رژێم و هێرشە ئاسمانیەکانەوە کراونەتە ئامانج کە چەند رۆژە ناوچەکەی گرتۆتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند تا بەیانی هەینی (23 شوبات)، 423 کەس کوژران لەوکاتەوەی بۆمبارانەکە لە 18 شوبات دەستیپێکرد و زیاد لە 2,000 کەس برینداربوون.
بەڕێوبەری روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رامی عەبدولڕەحمان وتی: "ئاماری مردووان دەکرێت بەرزببێتەوە، زۆر بریندار هەن لە دۆخی هەستیاردان و قوربانیان لەژێر داروپەردوودا گیریانخواردووە."
دۆخەکە ناهەموار بووە بۆ ئەو تەندروستکارانەی لە ناوچەکە كاردهكهنبەهۆی بەئامانجکردنی چەندبارەی دەزگا پزیشكیهكانهوه، لەنێویاندا نەخۆشخانەکان، کلینیکەکان، لەگەڵ نەخۆشخانە مەیدانیەکان، دکتۆر حەنان ئیبراهیم کە کار لە غوتەی خۆرهەڵات دەکات وتی.
ناوبراو بە دیارونای وت: "دۆخەکە کاردانەوەی زۆر خراپی دەبێت بەهۆی ژمارەی بەرزی قوربانیانهوه لەو هێرشە سەربازییە دڕندانەدا دژی غوتەی خۆرهەڵات کە هەفتەیەکە بەردەوامە."
وتی: "ژمارەی مندالان و ژنان لەنێو قوربانیانی تۆپباراندا زۆر بەرزە،" بەجۆرێك زیاد لە 50 منداڵ و 100 ژن کوژراون.
وتیشى ماڵەکان و پهناگاكان کە لەلایەن مەدەنیەکانەوە بەکاردەهێنرێن کراونەتە ئامانج و موشەك بەکارهاتووە بۆ بڕینی نهۆمه نزمترهكان و ژێرزهمینهكان، کە ئهوه رووندهكاتهوه بۆچی تهواوی ئهندامانی خێزانەکان كوژراون.
نەخۆشخانەکان لەکارکەوتوون
ئیبراهیم وتی زیاد لە 22 نەخۆشخانە لەکارکەوتوون، لەنێویاندا ئەوانەی کە زۆرترین ژمارەی خزمەتگوزاری پزیشكی نەشتەرگەرییان ئەنجامدەدا.
وتی لهنێویاندا نەخۆشخانەی سەقبەی نەشتەرگەری، نەخۆشخانەی عەربین، نەخۆشخانەی جۆبەر، نەخۆشخانەی حەزە، نەخۆشخانەی سیل لە کەفر بەتنە، نەخۆشخانەی مەرج لە شارۆچکەی شافونیا و نەخۆشخانەی قودس لە حەموریە.
وتیشی ناوەندی پزیشكی شارۆچکەی جسرهینیش لەکارکەوتووە، لەگەڵ دەزگای پزیشكی لە شارۆچکەی مەدیارە و ههروهها دەزگای پزیشكی و کیلینیکەکانی میسرابە و نەخۆشخانەی یەمان لە دوما.
ههروهها وتی پزیشك و تەندروستکاران لە ژێرزەمین و پهناگاكاندا کاردەکەن و "بەخێرایی و بەنهێنی" هاتوچۆدەکەن تا خۆیان بەدووربگرن لەوەی شوێنی کارکردنیان بکرێتە ئامانج.
وتی: "ئەوە روونە کە دەزگا پزیشكییهكان بەمەبەست بەئامانجکراون تا ژمارەی قوربانیان زیادبکات و فشار لەسەر مەدەنیەکان زیاد بکات."