ژمارەیەك مەدەنی سوری کوژران و برینداربوون لەو پێکدادانانەدا کە چوارشەممە (21 شوبات) روویاندا لەنێوان تەحریر شام و ژمارەیەك یهكینهی چەکداردا لە باکوری ئیدلیب و رۆژئاوای حەلەب، چالاکوانێکی نێوخۆیی وتی.
چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت پێکدادانەکان بوونە هۆی ئەوەی هێزەکانی دژی تەحریر شام چەندین شوێنی گرنگی هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە بگرن.
وتیشی گرژی لە دەوروبەری ئیدلیب و حەلەب زیادیکرد بۆ شەڕی سەخت لەنێوان ژمارەیەك هێزی چەکداردا بەسەرکردایەتی بەرەی رزگاركردنی سوریا کە تازە راگەیەندراوەو سوقور ئەلشام لەلایەك و تەحریر شام لەلایەکی ترهوه.
بەرەی رزگاركردنی سوریا (هەیئەت تەحریر سوریا) گروپێکی چهتره کە لە ریزەکانیدا بزوتنەوەکانی نورەدین زینکی و ئەحرار شام هەن.
ئیدلیبی وتی: "شەڕەکە لە بەرەبەیانی چوارشەممەدا روویدا و بەدرێژایی رۆژ بەردەوامبوو، هێشتاش هەر بەردەوامە لە ژمارەیەك گوند و شارۆچکەی ئیدلیب و حەلەب."
زانیارییه سەرەتاییهكان دەریدەخەن کە تەحریر شام کشاوەتەوە دواوه و لە ژمارەیەك لهم کۆمەڵگایانه و شوێنی گرنگ پاشەکشەی کردووە.
ئیدلیبی وتی دەیان کەس گیران لهو رفاندنانهدا كه لهلایهن ههردوولاوه ئهنجامدهدران، لهكاتێكدا ههردوولا هاندان و وروژاندنهكانیان زیاددهكرد لەرێی میدیاکانیانەوە.
شەڕی سەخت بەردەوامە
تەحریر شام هێزەکانی نورەدین زینکی تۆمەتباردەکات بەوەی لەپشت کوشتنی ژمارەیەك سەرکردەیەوە بن بەتایبەتی ئەندامی باڵای قاعیدە، ئەبو ئەیمەن مەسری، کە هەفتەی رابردوو کوژرا.
ئیدلیبی وتی ئێستا تەرکیز لەسەر ئەو شەڕە سەختەیە کە لە شارەکانی مەعرەت نوعمان و محەمبەل بەڕێوەدەچێت.
وتیشی بەرەی رزگارکردنی سوریا شارەکانی ئەریحە، وادی زەیف و عەتریبی گرتهوە لەگەڵ شارۆچکەکانی مەستومە، باتەبۆ، قەسەبیە، کافیر حەیە، شنان، فەریکیە، مەغەرە، بەنین، زیر سونبول، مەنتەف، مەعەرزەف، مەعربەلیت، تراملە و ئوروم جۆز.
وتی: "هەرچەندە ژمارەیەك هاوڵاتی کوژراون و برینداربوون لە شەڕەکەدا، دانیشتوانی ناوچەکە بەگشتی پشتیوانی شەڕەکە بوون بەهیوای لەناوبردنی فەرمانڕەوایی تەحریر شام."
ههروهها هاوپەیمانێتیەکە خۆی لهبهرچاوی جهماوهر خستووه بەهۆی بڕیاره نابەجێکانی و باجی زۆر کە هەوڵیدەدا بیسەپێنێ بەسەر مەدەنیاندا لە ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری.
وتی دەیان کەس لەهەردوولا کوژران و برینداربوون کە پێکدادانەکان لەو ناوچانە روویاندا کە شەڕەکە روبەڕوو بوو بەهۆی تێکەڵی ناوچەکانی ژێردەستیانهوه.