چالاکوانان بە دیارونایان وت هێزەکانی رژێم هەڕەشەیانکردووە هێرشبەرنەسەر شاری رەستان لە باکوری پارێزگای حومس ئەگەر شارەکە ئاگربەست و راوەستانی شەڕ بەتەواوەتی پهسهندنەکات.
هەڕەشەکە رۆژێك دوای ئەوە هات کە تەحریر شام شارەکەی چۆڵکرد دوای ئەوەی خۆپیشاندهران داوایانکرد شارەکە جێبهێڵێت.
چالاکوانێكی بواری میدیا لە حەلەب، فەیسەڵ ئەحمەد، بە دیارونای وت نوێنەرانی رژێم ئەوەیان بە وەفدێکی باکوری حومس وتووە کە سەرقاڵی دانوستانە بۆئەوەی رژێم نوێکردنەوەی ئاگربەست پهسهندبکات.
وتی ئاگربەستەکە لە ناوچەکانی دار ئەلکەبیرە و تیر مایلا و غەنتو تا رەستان و چواردەوەری گرتبووهوە و وادەکەی سێشەممە (13 شوبات) کۆتاییهات.
وتیشی ئێوارەی پێنجشەممە وەك دوا وادەی نوێ دانرا و هەڕەشەیانکرد کە ئەگەر ناوچەکە ئەوەی پێشنیارکراوە پهسهندی نەکات، ئەوا رووبەڕووی تۆپبارانی سەرتاسەری و هێرشی هێزەکانی رژێم و میلیشیا هاوپەیمانەکانی دەبێتەوە.
ئەحمەد وتی: "مەدەنیەکان لە هەموو کەس زیاتر زەرەرمەند دەبن ئەگەر رژێم هەڕەشەکانی جێبەجێبکات و گروپەکانی سوپای سوریای ئازاد نەکشێنەوە و چەکەکانیان نهدهن بهدهستهوه و ئاگربەستەکە پهسهندنەکەن."
خۆپیشاندان دژی تەحریر شام
ئەحمەد وتی راگەیاندنە فەرمیەکەی رژێم دوای ئەوە هات خۆپیشاندەران لە رەستان دوایانکرد هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکەی تەحریر شام ناوچەکە چۆڵبکات، دوای ئەوەی دوان لە چەکدارەکانیان کەسێكیان کوشت کە ئەندامی شاندی دانوستانی رێکەوتنێك بوو لهسهر کارەبا لە گەڵ رژێمدا.
وتیشی شاندهكه داوای چاککردنەوەی هێڵە سەرەکیەکانی گەیاندنی کارەبایان دەکرد.
ئەحمەد وتی ئەو ئەندامەی شاندهكه کە کوژرا، مەدەنی بوو بە ناوی فایز مەدانی، فڕۆکەوانێکی خانەنشین بوو، دوکانی زەڕەنگەری هەبوو لە فولکەی شەلحوم لە رەستان.
دوو چەکداری تەحریر شام تهقهیان لێكرد و کوشتیان. دەوریەیهکی سوپای سوریای ئازادیش دوایان کەوتن و یەکێکیان کوشت و ئەوی دیکەیان دەستگیرکرد، کە دواتر دانینابوو بەوەدا كه ئەندامی تەحریر شامە و لەگەڵ چەکدارێکی دیکەدا مەدانی کوشتووە.
ئەحمەد وتی بکوژەکە لە دادگای شارەکە بەندکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه هەر دوای ئەوەی تاوانەکە ئەنجامدرا، خۆپیشاندان لەناو شارەکە کرا و داوایان لە تەحریر شام کرد شارەکە چۆڵبکەن و هاوپەیمانێتیەکەش وایکرد "بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی هاوڵاتیانی شارەکە كردیانه سهریان."