گرژیەکان گەیشتونەتە لوتکە لە چەند بەشێکی پارێزگاکانی ئیدلیب و حەلەبدا کە لەلایەن تەحریر شامەوه داگیرکراوە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لهكاتێكدا ئەو هاوپەیمانێتیە تووندڕەوە هەوڵدەدات دەسەڵاتی بچەسپێنێت لەناوچەکەدا، چالاکوانان بە دیارونایان وت.
لهكاتێكدا هاوپەیمانێتیەکە رووبەڕووی بەرگری زیاتر دەبێتەوە، دەوریەکانی تەحریر شام گوشارەکانیان زیادکردووە بۆسەر دانیشتوانی ناوچەکە کە زنجیرەیەك دەستبەسەرکردنیان ئەنجامداوە و چەند مەدەنیەکیان بریندار کردووە و کوشتووە.
چالاکوانی بواری میدیا له ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی، وتی زۆربەی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی لەژێردەستی تەحریر شامدان رەتیدەکەنەوە بچنە ژێردەستی ئەوان و بەئاشکرا دەستیانکردووە بە راپەڕین دژی هاوپەیمانێتیەکە و دەربڕینی رەتکردنەوەیان.
ئیدلیبی بە دیارونای وت زۆربەیان لە رابردوودا تەنیا وێراون ئەمە "زۆر بە نهێنی" بکەن.
وتیشی تەحریر شام وەڵامی هەر نیشانەیەکی راپەڕینی داوەتەوە بە داپڵۆسین و گرتن و کوشتنی زیاتر، هەرچەندە دانیشتوان رووبەڕووی هێرشی ئاسمانی بەردەوام و بۆردومانی رژیمی سوریا دەبنەوە.
وتی گەنجێك بەناوی محەمەد دیری گیانی لەدەستدا بەهۆی برینی چەند گولـلەیەكهوه دووشەممە (12 شوبات) دوایئەوەی تەقەیلێکرا لەلایەن دەوریەیهکی تەحریر شامهوه.
وتیشی تەحریر شام هەوڵیداوە هەڵبکوتێتەسەر شارۆچکەی مەعەر شیمارین بۆ ئەوەی هەندێك لە دژبەرانی بپێچێتەوە و دەستبەسەریان بکات کاتێك ژمارەیەك لە گەنجان رێگرییان لە دەوریەکە کرد.
ئیدلیبی وتی ئەندامانی تەحریر شام تەقەیان لێکردن و دیرییان پێکا کە رۆژی دواتر گیانی لەدەستدا بەهۆی سەخی برینەکانیەوە و دوو کەسی تریشیان بریندارکرد.
مەدەنییان لەژێر تەقەدان
ئیدلیبی وتی: "یەکەکانی تەحریر شام ئوسامە ئەجینیشیان دەتبەسەرکرد کە فەرمانبەرێکە لە فەرمانگەی باری شارستانی لە شارۆچکەی کورین، دووشەممە بەبێ پێدانی هیچ هۆیەك."
وتی عەجینی رکابەرێکی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی تەحریر شام و بریارەکانێتی لە ناوچەی ئیدلیب. ئاماژەشیدا بەوەی هاوپەیمانێتیەکە هەوڵدەدات هەر گروپێکی رکابەر لەناوببات.
دووشەممەش هاوپەیمانێتیەکە هێرشێکی کردەسەر گوندی دێر حەسەن لە باکوری ئیدلیب بەبیانوی ئەوەی ژمارەیەك لە ئەندامانی نورەدین زینکی لەگوندەکەن.
ئیدلیبی وتی: "پێکدادان و گرژی بەردەوامبوو تا کاتژمێرەکانی کۆتایی ئەو رۆژە بەبێ وچان" و راپۆرتە بڵاوکراوەکان ئەوە پیشاندەدەن ژمارەیەكی زۆر زیانی گیانی هەبوو لەنێو هێزەکانی نورەدین زینکی و تەحریر شام و دانیشتوانی نێوخۆییدا.
وتیشی هاوکات کارمەندانی تەندروستی لە ناوچەی ئیدلیب بەیاننامەیهکیان بڵاوکردەوە و ئەو رێنماییانەیان رەتکردەوە کە لەلایەن حیسبە ("پۆلیسی ئایینی") تەحریر شامەوە بۆیان دەرکراوە کە ناسراون بە سەواعیدی خێر.
ههروهها وتی کرێکارانی تەندروستی بەتایبەتی ئەو یاسایانەی هاوپەیمانێتیەکەیان رەتکردەوە کە دەربارەی تێکەڵکردنی ژن و پیاوە و پهیوهندییان ههیه به پەیڕەوکردنی یاسایەکی توندی جلپۆشینهوه.