تێرۆریزم

تەحریر شام 'پۆلیسی ئایینی' دەنێرێت بۆ ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

image

ئەندامانی تەحریر شام دەورییەك ئەنجامدەدەن لە ئیدلیب. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەسەف]

لەم رۆژانەی دواییدا تەحریر شام تیمەکانی حیسبە ("پۆلیسی ئایینی")ی چالاککردووە کە لە شاری ئیدلیب کاردەکەن لەژێر ناونیشانی سەواعیدی خێر، دانیشتوانی نێوخۆیی و چالاکوانان بە دیارونایان وت.

وتیان ئەو تیمانە هیچ جیاوازییەکیان نیە لەگەڵ ئەو تیمانه‌ی حیسبه‌ی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سزادانی سه‌ختی مەدەنیاندا بەهۆی ئه‌و پێشێلکارییانه‌وه‌ كه‌ لێیان ده‌بینن.

چالاکوانێکی نێوخۆیی، موسعەب عەسەف، کە نازناوی بەکارهێنا له‌به‌ر سەلامەتی خۆی، بە دیارونای وت دەوریەیه‌کی سەواعیدی خێر یەکشەممە (11 شوبات) شەش گەنجیان دەستبەسەرکرد لە شاری ئیدلیب له‌سه‌ر لەبەرکردنی کاوبۆ.

ئەو پیاوە گەنجانە تۆمەتبارکران بە پێشێلکردنی یاساکانی جلپۆشین لەلایەن ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوەوه‌ و بران بۆ بنکەیەکی تەحریر شام کە 20 جەڵده‌یان لێدرا، 10 جەڵده‌ لە پشتیان و 10 دانەی تریش لە قاچیان.

image

فولکەی ساعە له‌ شاری ئیدلیب دەبینرێت لەدوای تەقینەوەکەی شەممە (10 شوبات) کە حەوت کەسی کوشت. [خاوەندارێتی وینە: موسعەب عەسەف]

image

خاڵی پشکنینی تەحریر شام لەنزیك شاری ئیدلیب. [خاوەندارێتی وینە: موسعەب عەسەف]

عەسەف وتی ئەو جۆرە رووداوە بووەتە دیاردەیەکی بەردەوام دووبارەبووەوە.

وتیشی بۆنمونە رۆژی پێشتر (10 شوبات) 10 خوێندکار لە دەزگایەکی پەروەردەیی برانه‌دەرەوە لەگەڵ مامۆستایەك کە بەرگری لێکردبوون و جه‌ڵده‌یان لێدرا به‌تۆمه‌تی پێشێلکردنی یاساوڕێساکانی پۆشین و سەرتاشین.

وتی: "دانیشتوانی ئیدلیب سەریانسوڕماوە لەو کردارانە" و ئاماژەشی دا بەوەی ئەوان بەتەواوی تەحریر شام رەتدەکەنەوە و "لەو باوەڕەدان هاوپەیمانێتیەکە هەوڵدەدات بیانخاتەژێر رکێفی خۆیه‌وه‌ وەك تۆڵەکردنەوە له‌ رەتکردنەوەیان."

بارێکی نایاسایی

عەساف وتی ئەندامانی حیسبەی تەحریر شام بەرنامەیەکی خێرخوازیشیان راگرت کە مەدەنیانی لەناو شاری ئیدلیبدا بەبەلاش دەگواستەوە.

وتیشی هاوپەیمانێتیەکە دەستی بەسەر پاسەکاندا گرت و شۆفێرەکانیشی دەستگیرکرد بەتۆمەتی ئەوەی رێگەدەدەن بە پیا و ژن پێکەوە گەشت بکەن و رێگە بەو گەشتیارە ژنانە دەدرێت سەربکەون کە میکیاژ دەکەن.

عەساف وتی لەگەڵ ئەوەشدا دواتر زانرا ئەو بڕیارە دوای ئەوە هاتووه‌ کە ئەندامێکی تەحریر شام کۆمپانیایەکی زنجیرە پاسێکی مونافیسی ئەو پاسانەی بەڕێوەبردووە لەناو شارەکەدا.

سەرکوتکردنه‌كانی ئەمدواییەی "پۆلیسی ئایینی" تەحریر شام دوای بارودۆخێکی بەردەوامی بێ یاسایی دێت لە تەقینەوە و دزیکردن.

عەساف وتی تەقینەوه‌ بەدوای یەکدا شەممە و یەکشەممە روویاندا کە ئەوەی یەکەمیان حەوت مەدەنی کوشت لە نزیك فولکەی ساعەی شارەکە و ئەوەی دووەمیش ئەمیرێکی تەحریر شامی كوشت لە ده‌ره‌وه‌ی شارەکە، كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئاسیایی بوو.

وتیشی ئەندامانی تەحریر شام ئێستا وەك "چەتە" مامەڵە دەکەن کە هەندێکیان بەمدواییانە لە دزینی ئەو سوتەمەنیە تێوەگلاون کە بۆ گەرمکردنی قوتابخانەکان دانرابوو.

وتی دەوریەکانی هاوپەیمانێتیەکە ژمارەیەك دزییان ئەنجامداوە لە ماڵ و دوکانەکان لە گوندەکانی حەڵبە لە ناوچەکانی قەراغ مەعەرەت نوعمان و دەوریەیه‌كیش ئاردی لە نانەواخانەیەك دزیبوو لە گوندی تەل مەردیخ.

هەروەها وتی بەگوێرەی چالاکوان و مەدەنیانی نێوخۆیی ئاردەکە دواتر لە گوندێکی دراوسێ فرۆشرابوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
2
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)