هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

نەتەوە یەکگرتوەکان لێکۆڵینەوە دەکات لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوریاوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

گەنجێکی شاری سەراقیب چارەسەری بۆ دەکرێت لەلایەن تیمێکی بەرگری مەدەنیەوە دوای بۆمبارانێکی ئەمدواییانەی رژێم. [خاوەنی وێنە: بەرگری مەدەنی سوریا]

گەنجێکی شاری سەراقیب چارەسەری بۆ دەکرێت لەلایەن تیمێکی بەرگری مەدەنیەوە دوای بۆمبارانێکی ئەمدواییانەی رژێم. [خاوەنی وێنە: بەرگری مەدەنی سوریا]

لێکۆڵەرانی تاوانی جەنگ لە نەتەوە یەکگرتوەکان سێشەممە (6 شوبات) وتیان لە راپۆرتێكی نوێ دەکۆڵنەوە دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا.

دانیشتوان لە چەندین بەرەی شەڕی سوریا باس لە زیادبوونی بۆمبارانەکانی رژێم دەکەن و هێزە سورییەکان تۆمەتباردەکەن بە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی.

کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا رایگەیاند "چەندین راپۆرتی بەدەستگەیشتووە -- کە ئێستا لێیان دەکۆڵنەوە -- گوایە بۆمبەکان گازی کلۆریان تێدابووه‌ و لە شاری سەراقیبی ئیدلیب و غۆتەی خۆرهەڵات به‌كارهاتوون".

ئەمریکا دووشەممە رایگەیاند کە "بەڵگەی ئاشکرا" هەیە دەربارەی چەندین هێرشی گازی کلۆر لەم هەفتانەی دواییدا، لەنێویاندا لە غۆتەی خۆرهەڵاتی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن.

کارمەندانی بەرگری مەدەنی سوری فریاگوزاری سەرەتایی بۆ پیاوێك دەکەن کە رەنگە بەر گازی ژەهراوی کەوتبێت لە شاری سەراقیبی پارێزگای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری مەدەنی سوریا]

کارمەندانی بەرگری مەدەنی سوری فریاگوزاری سەرەتایی بۆ پیاوێك دەکەن کە رەنگە بەر گازی ژەهراوی کەوتبێت لە شاری سەراقیبی پارێزگای ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری مەدەنی سوریا]

کارمەندانی بەرگری مەدەنی سوریی لە شاری سەراقیبی پارێزگای ئیدلیب چارەسەر بۆ ئەو مەدەنیانە دەکەن کە رەنگە بەر گازی ژەهراوی کەوتبن. [خاوەنی وێنە: بەرگری مەدەنی سوریا]

کارمەندانی بەرگری مەدەنی سوریی لە شاری سەراقیبی پارێزگای ئیدلیب چارەسەر بۆ ئەو مەدەنیانە دەکەن کە رەنگە بەر گازی ژەهراوی کەوتبن. [خاوەنی وێنە: بەرگری مەدەنی سوریا]

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رۆژی دووشەممە، غۆتەی خۆرهەڵات تووشی تۆپباران و هێرشی ئاسمانی رژێم بوو.

روانگەکە رایگەیاند تا سێشەممە، ژمارەی مردووان بەرزبۆوە بۆ 47، لەگەڵ 100 بریندار لە هێرشەکاندا.

بەمدواییانە توندوتیژی لە غۆتەی خۆرهەڵات پەرەیسەندووە، لەکاتێکدا تەنیا ئەم مانگە، وا گوماندەکرێت گازی کلۆر بەکارهێنرابێت لەو دوو حاڵتەدا و لەو تەقەمەنیانەدا کە لەلایەن رژێم یان هاوپەیمانەکانیەوە بەکارهێنراون.

تەنگەنەفەسی لە سەراقیب

سێیەم تۆمەتبارکردن بە بەکارهێنانی گازی کیمیایی لە پارێزگای ئیدلیبەوە هات، کە یەکشەممە نزیکەی دوانزە کەس چارەسەری تەنگەنەفەسیان بۆ کرا دوای هێرشەکانی رژێم بۆ سەراقیب، روانگەکە رایگەیاند.

محەمەد غالب تەنەری، پزیشکێكی ناوچەكه‌، وتی نەخۆشخانەکەی چارەسەری بۆ 11 کەس کردووە.

تەنەری بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هەموو حاڵەتەکان کە بەدەستمان گەیشتن نیشانه‌ی وایان تێدابوو كه‌ له‌ هەڵمژینی گازی ژەهراوی کلۆره‌وه‌ په‌یداده‌بن، لەنێویاندا شەکەتی، تەنگەنەفەسی و کۆکە."

ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی سەراقیب محەمەد خالید بە دیارونای وت لە نزیك 9:30 خولەکی ئێواره‌ی یەکشەممە، ناوچەی خۆرهەڵاتی سەراقیب لەلایەن کۆپتەرەکانی سوپای رژێمەوە بۆمباران کرا.

وتی کۆپتەرەکان بۆمبی بەرمیلیان بەردایەوە و هەرزوو دوای ئەوە، بۆنێکی ناخۆش هەوای تەنی، وایکرد دانیشتوان خۆیان بەدووربگرن لە ناوچە لێدراوەکە.

وتیشی تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاران گەیشتنە شوێنی رووداوەوکە و "دەستبەجێ درکیان بە گازی ژەهراوی کرد -- دەکرێت فسفۆڕ یان کلۆر بێت --".

بەگوێرەی بەرگری شارستانی، 12 حاڵەتی لێكچوو به‌ نیشانه‌كانی خنکان تۆمارکران، بەجۆرێك نۆ مەدەنی و سێ ئەندامی بەرگری شارستانی تووشی تەنگەنەفەسی بووبوون.

لە شوێنی رووداوەکە ماسکی ئۆکسجین و شۆردنەوەیان بۆ ئەنجامدرا و گوازرانەوە بۆ ناوەندێکی تەندروستی ناوچەکە بۆ چارەسەر و چاودێریی دواتر.

رەشنوسی بەیاننامەكه‌ به‌هه‌ندنه‌گیرا

ئەمریکا و روسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دووشەممە دووبەرەکییان تێکەوت لەسەر هەڵمەتێك کە واشنتۆن دەیویست بەیاننامەی سەرکۆنە دژی هێرشەکانی گازی کلۆر دەربکات لە سوریا.

بەگوێرەی رەشنوسێك کە ئاژانسی فرانس پرێس بینیویەتی، ئەمریکا پێشنیازی رەشنوسی بەیاننامەیەکی کردووە کە سەرکۆنەی بەکارهێنانی کیمیایی بکات وەك چەك، بەڵام روسیای هاوپەیمانی رژێم هەمواری کردۆتەوە و هیچ باسی هێرشەکەی ئیدلیبی نەکردووە.

لەکۆتاییدا هیچ بەیاننامەیەك دەرنەکراوە.

نەتەوە یەکگرتوەکان گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە رژێمی سوریا لە 2014 و 2015 گازی کلۆری بەکارهێناوە و ساڵی رابردووش گازی سارینی لە شارێکی ئیدلیب بەکارهێناوە.

رژێمی سوریا نکۆڵی لەوە دەکات هەرگیز گازی کیمیایی بەکارهێنابێت لە شەڕی حەوت ساڵەی ئەو وڵاتەدا.

خالید بە دیارونای وت هاوکات، سەراقیب و شار و گوندەکانی دیکەی ئیدلیب وەك شاری جێهێڵراویان لێهاتووە، بەهۆی چڕی هێرشە ئاسمانیەکان و تۆپبارانەوە لە چوار رۆژی رابردوودا.

لە شاری ئیدلیب، چەندین گەڕەك تووشی تۆپبارانی چڕ بوون کە چەندین بینای تەخت کرد و هێرشی ئاسمانی کە وایکرد نەخۆشخانەیەك لەکاربکەوێت.

وتیشی ئەو شارانەی دیکە کە لێیاندرا، بیدامە، هۆبەیت، تەمەنا، مەعەرەت نوعمان و کەفر نەبل بوون، ئاماژەیکرد بەوەی لەو تۆپبارانە چڕەدا بە دەیان کوژران و برینداربوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500