هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

گروپێکی خەڵکی ئیدلیب لە تەحریر شام جیادەبێتەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هەفتەی رابردوو گەنجانی شاری بنیشی ئیدلیب خۆپیشاندانیانکرد دژی تەحریر شام. [خاوەنی وێنە: ئەحمەد حەسون]

هەفتەی رابردوو گەنجانی شاری بنیشی ئیدلیب خۆپیشاندانیانکرد دژی تەحریر شام. [خاوەنی وێنە: ئەحمەد حەسون]

بارگرژی لە شاری بنیشی پارێزگای ئیدلیب لە باکوری خۆرئاوای سوریا پەرەدەسێنێت، دوای ئەوەی چەکدارانی تەحریر شام هەینی (2 شوبات) دەوری شارەکەیان گرت بۆ سزادانی دانیشتوانه‌كه‌ی لە بەرامبەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دژی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە.

دانیشتوانی بنیش خۆپیشاندانیانکرد دژی هەوڵەکانی تەحریر شام بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی خۆجێی شارەکە بەگوێرەی فرمانێك کە لەلایەن "حکومەتی رزگاری" گروپەکەوە دەرکرابوو.

حکومەتی رزگاری نیشتیمانیلە 2 تشرینی یەکەم پێكهێنرا و لەلایەن زۆرێکەوە بە وابەستەی تەحریر شام دادەنرێت.

چالاکوان ئەحمەد حەسونی له‌ لیژنەی هەماهەنگی بنیش وتی دانیشتوان خۆپیشاندانیانكرد دژی سوتاندنی ئاڵای شۆڕشی سوریاش له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه‌ رۆژی هەینی لە مەیدانێكی گشتیدا.

جیابوونەوە لە تەحریر شام

حەسون وتی گروپێکی چەکداری ناوچەکە کە لەلایەن ئەبو دوجانە بنیش سەرکردایەتی دەکرێت یەکشەممە رایگەیاند کە لەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە جیابۆتەوە.

ناوبراو بە دیارونای وت: "ئەمە ئەنجامی کردەی پێشێلکاری رۆژانە بوو لەلایەن ئەندامانی تەحریر شامەوە."

وتیشی: "ئەم گروپە پێشتر سەر بە سوپای سوریای ئازاد بوو بەڵام ئەندامانی لەلایەن تەحریر شامەوە ناچارکران سوێندی دڵسۆزی بۆ بخۆن، بژاردەیان خرایە بەردەم لەنێوان بەڵێنی دڵسۆزی و چەکدانان و جێهێشتنی ناوچەکە."

حەسون وتی بارگرژی نێوان خەڵکی بنیش و تەحریر شام لە رەتکردنەوەی کەسە کاریگەرەکانی شارەکەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی خۆجێی.

هه‌روه‌ها وتی: "ئەنجومەنی خۆجێی بەردەوامە لە کارڕاییکردنی کاروباری شارەکە لەسەر داوای خەڵکەکە و کەسە کاریگەرەکانی، کە پشتگیری هەنگاوەکانیان دەکەن."

وتیشی ئەمە تەحریر شامی توڕەکرد و وایکرد گروپێکی فراوان لە ئەندامانی بنێرێت تا دەوری شارەکە بگرن و وروژم بکەنە نێو ماڵەکان و بگەڕێن بەدوای کەسانی داواکراودا کە بەئاشکرا گروپەکە رەتدەکەنەوە.

وتی چەکدارانی تەحریر شام لاوێكی چالاکوان، حوسام حۆرانیان کوشت لەکاتێکدا سەرقاڵبوون بە دەستگیرکردنیەوە.

ئەمە بووە هۆی پێکدادانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەندامانی گروپەکە، لەکاتێکدا هەندێك خەڵك چوونەنێو وێستگەی پۆلیسی سەر بە تەحریر شامه‌وه‌ و ئەندامانیان لە شارەکە دەرکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500