پیشهسازیی چیمەنتۆی نەینەوا بەهێواشی كوتۆتهوهگهڕ دوای وەستانی بەرهەمهێنان ئهوكاتهی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەدەسەڵاتدا بوو.
پیشهسازیی چیمەنتۆی نەینەوا بڕبڕەی پشتی ئابوری نەینەوا بووە، بەجۆرێك شەش لە کۆی 18 کارگەی گشتی چیمەنتۆی عێراق لە پارێزگاکەدا کاریاندەکرد پێشئەوەی داعش دهستبگرێت بهسهر ناوچەکەدا لە 2014.
ئەم شەش کارگەیە نزیکەی 1.5 ملیۆن تەنیان لە هەموو جۆرەکانی چیمەنتۆی بەرگەگر و ئاسایی و سپی بەرهەمدەهێنا.
کەرتی چیمەنتۆی پارێزگاکە لەنێو ئەو کەرتانەدا بوو کە زیانی زۆری لێدرا لەلایەن ئەندامانی داعشەوە، کە کارگەکانیان تێکشکاند و زیانیان گهیاند به هێڵەکانی بەرهەمهێنان و ئامێر و ئامرازه سوکەکانیان تاڵانکرد بۆ بەکارهێنانی خۆیان یان بۆ فرۆشتنیان.
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی عەبدولواحید شیمەری بە دیارونای وت بەڵام ئێستا دوو کارگەی چیمەنتۆی نەینەوا بنیاتنراونەتەوە.
وتی: "ستافەکەمان توانی دوو کارگەی چیمەنتۆ لە نەینەوا بکاتەوە -- حەدبا و حەمام عەلیل -- دوای چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی بەرهەمهێنان."
وتیشی "نۆژەنکردنەوەی کارگەکانی دیکە بەردەوامە،" بەگوێرەی پلانی بهوریایی دیراسهكراو کە شیاویی ئابوری لەبەرچاوگرتووە بۆ بنیاتنانەوەیان لەگەڵ ئاستی ئهو زیانانهی بەر هەریهكێك لهو کارگانه کەوتووه.
ههروهها وتی: "ئامادەین بۆ کردنەوەی دوو کارگەی دیکە لە ناوچەی پیشەسازی بادوش، بەجۆرێك کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی."
بوژانهوهینەوەی پیشهسازی چیمەنتۆ
شیمەری وتی حکومەت کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە پارێزگای نەینەوا بۆ ئاستی پێشووی خۆی.
بۆ ئەم مەبەستە، پلانێکی داناوه کە کردنەوەی هەموو کارگە داخراوەکان لەخۆدەگرێت بەشێوەیەکی خێرا تا خواستی بەرز بۆ چیمەنتۆ دابینبکات، کە پێویستە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی زیانبەرکەوتوی ناوچە رزگارکراوەکان.
وتی لهگهڵ بەردەوامیی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە، پێویستی ساڵانە به چیمەنتۆ بەرزبۆتەوە بۆ 24 ملیۆن تەن و ئاماژەشیکرد بەوەی كه دەرخستەی ئێستای چیمەنتۆ لە وڵاتدا تەنیا لهسهدا 70 خواستی ناوخۆ دابیندەکات.
متمانەی خۆشی دەربڕی بەوەی كه پشتبهخۆبهستن ئامانجێکە دهشێت دەستی پێڕابگات، دوای بنیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوەی کارگە زیانبەرکەوتووەکان و زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان، لەگەڵ هاندانی وەبەرهێنان لهم کەرتە گرنگەدا.
وتی حکومەتیش کۆمەك دەکات لە فرۆشتنی چیمەنتۆ لە بازاڕی ناوخۆدا.
لە 2015، حکومەت قەدەغەی سەر هاوردەی چیمەنتۆی راگەیاند بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ لە رکابەری دەرەکی و هاندانی گەشەپێدانی ئەم پیشهسازییه گرنگە.
شیمەری وتی: "چیمەنتۆی عێراقی ناوبانگێکی باشی هەیە و لە ناوخۆدا پێگەی بەرزە. کۆمپانیاکانمان ناسراون بە بەرهەمهێنانی هەموو جۆرێك لە چیمەنتۆی پلەباڵا کە شیاوە بۆ کەشوهەوای عێراق."
کارگەکان دهتوانن گوڕبدهن بە ئابوری
شیمەری وتی بەرهەمهێنانی ناوخۆی كهرهسهكانی بیناسازی و بەرهەمە پیشەسازییەکانی دیکە "گەشەکردن بەدەستدەهێنێت و یارمەتی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە و پێشكهوتن دەدات".
ئاماژەی بەوەش کرد کە کەرتی پیشەسازی (جگە لە کەرتی نەوت) لەئێستادا لهسهدا 15ی کۆی بەرهەمی ناوخۆییە.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا حسێن شەبیب وتی: "پێویستییهكی زۆرمان ههیه بە چیمەنتۆ، چونکە کەرتی خزمەتگوزاری و ماڵەکانمان بنیاتدەنێینەوە."
وتیشی زیندووبوونەوەی ئەم پیشهسازییه ئەگەری پەیداکردنی دهستكهوتی زۆری بۆ پارێزگاکە هەیە، بە دابینکردنی کار بۆ دانیشتوانی ناوچەکە و زیندووکردنەوەی چالاکی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ بنیاتنانەوە.
ئابوریناس ماجید سوەری بە دیارونای وت: "هەرجۆرێك یان شێوازێك لە چالاکی پێشەسازی بەشدارییەکی گرنگە بۆ ئابوری ناوچە رزگارکراوەکان."
وتی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ "پیشهسازییهكی گرنگە کە دەبێت زیندووبکرێتەوە، چونکە رووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبینەوە لە بنیاتنانەوەی شارهكانمان و ئابورییهكانیاندا".
کاتێك كارگهكانی کۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی باکور بنیاددەنرێنەوە لە دۆخێکی سەختدا، بازاڕ پێویستی بەو بەرهەمە دەبێت. بەداخەوە سنوورەکان کراوەن. دەبێت کۆنترۆڵی سنورەکانمان بکەین، بەتیابەتی ئەو چیمەنتۆیەی لە تورکیا و ئێرانەوە دێت و جێگەی بگرینەوە بە بەرهەمی كارگهكانی باکور. بەمجۆرە، نۆژەنکردنەوەی كارگهكانی باکور روون دەبن. ئەزمونێکی وەها سەرکەوتوو لەلایەن چەند کرێکارێکەوە ئەنجامدرا، لە هەموو ئاستێكدا، لە کارگەی چیمەنتۆی نوێی بادوش و بە پاڵپشتی راستەخۆی ئەندازیار حسێن موحسین عوبێد خەفاجی، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی عێراقی و هاریکاریی یاریدەدەرەکانی لە کۆمپانیای چیمەنتۆی باکور لە چاککردنەوەی کارگەی نوێی چیمەنتۆی بادوشدا. ئەمە روویدا لەدوای رزگارکردنی پارێزگای نەینەوا لە هێزە رەش و تاریکەکان. ئەمە یەکێکە لە هەنگاوە ئازا و گرنگەکان کە لەلایەن بەڕێوبەری گشتییەوە نرا لە چارەکی یەکەمی 2018دا. هەنگاوەکان وەك شێوازێکی نیشتیمانی بینران کە هەموو بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق دەبێت سوودی لێببینن لە بنیاتنانەوەی موسڵدا.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت