هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

خزمەتگوزاریەکان لە شارەکانی رۆژئاوای ئەنبار ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ دوای داعش

خالید تائی

کرێکاران مۆلیدەیەك دادەنێنەوە لە شاری عەنە لە رۆژئاوای ئەنبار. [وێنەكه‌ وەرگیراوە لە پەیجی فەیسبوکی بەڕێوبەرێتی دابەشکردنی کارەبا]

کرێکاران مۆلیدەیەك دادەنێنەوە لە شاری عەنە لە رۆژئاوای ئەنبار. [وێنەكه‌ وەرگیراوە لە پەیجی فەیسبوکی بەڕێوبەرێتی دابەشکردنی کارەبا]

بەرپرسانی ناوخۆیی بە دیارونایان وت ئەنجومه‌نی پارێزگای ئەنبار خزمەتگوزاریە گشتیەکانی لە شارە سەرەکیەکانی عەنە و راوە و قائیم بەگەڕخستۆتەوە.

وتیان چه‌ند پرۆژەیەك بە خێراییەکی بێوێنە تەواوکراون.

لە عەنە،کە ئەیلول گیرایەوە لەده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی" (داش) ، زۆربەی خزمەزتگوزاریە سەرەتاییەکان کاردەکەن.

قایمقامی عەنە، عەبدول کەریم عانی بە دیارونای وت: "هەوڵه‌کانی بنیاتنانەوە هەر دوای رزگارکردنی شارەکەمان دەستیانپێکرد. لەو کاتەوە ئێمە لەگەڵ کات پێشبڕکێ دەکەین بۆ بوژاندنەوەی ئه‌و خزمەتگوزاریانه‌ی تێکدرابوون."

ئۆتۆمبیلێکی کارکردن داروپه‌ردووه‌كان لادەبات له‌ شەقامەکانی راوە. [وێنەكه‌ وەرگیراوە لە پەیجی فەیسبوکی ناوەندی راگەیاندنی راوە]

ئۆتۆمبیلێکی کارکردن داروپه‌ردووه‌كان لادەبات له‌ شەقامەکانی راوە. [وێنەكه‌ وەرگیراوە لە پەیجی فەیسبوکی ناوەندی راگەیاندنی راوە]

وتی كاره‌با ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ و مۆلیدەی نوێ دانراون و تۆڕی کارەباش چاکراوەتەوە له‌لایه‌ن ئەندازیارەکانی حەدیسەوه‌.

عانی وتی: "خزمەتگوزاری ئاو لە عەنە زۆر زیانی پێنه‌گه‌یشتبوو، ئێستا خراوەتەوە کار."

وتی پێنج قوتابخانە کە لە کاتی شەڕ لەگەڵ داعش تێکچووبوون کراونەتەوە و "دوو لە سێ ناوەندی تەندروستی نۆژەنکراونەتەوە،" هەروەها دوو نەخۆشخانەی مەیدانی دامەزرێنراون تا نەخۆشخانەی گشتی عەنە بنیاتدەنرێتەوە.

وتی بەڵام هەوڵەکانی بنیاتنانەوە "زۆریان ماوە تەواو بکرێن".

عانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ پێویستە سەرنجی تایبەتی بدرێتە پردەکان و رونیشیکردەوە پێنج پردەکەی نێوان عەنە و حەدیسە لەکاتی شەڕەکاندا تێكدراون.

وتی پەڕینەوەی کاتی دانراوه‌ تا چاکده‌كرێنه‌وه‌.

وتیشی سەرکەوتنی خستنه‌وه‌گه‌ڕی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان لە شارەکەدا "پاڵنەربووە بۆ ئەوەی خێزانە ئاوارەکان بگەڕێنەوە ماڵەکانیان".

هه‌روه‌ها وتی چارەکێكی 4،000 خێزانەی ئاوارەبوون گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکە و هاتوونەتەوە لای ئەو 10،000 کەسەی لە ناوچەکە مابوونەوە.

وتیشی "رەوشێکی ئەمنی نوێ" ئێستا لە عەنە هەیە، چونکە سوپا و هێزە خێڵەکیەکان و پۆلیس "بە دەستێکی پۆڵاینەوە شارەکەیان گرتووە".

قائیم به‌خێرایی بنیاتده‌نرێته‌وه‌

قایمقامی قائیم ئەحمەد دولەیمی بە دیارونای وت خزمەتگوزاریەکان لە قائیم، کە 3 تشرینی دووەم لە داعش رزگارکرا ، بەره‌بەره‌ باشتردەبن بەهۆی هەوڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبارەوە.

وتی دەسەڵاتی ناوخۆ "شەقامەکانیان لە خۆڵ و خاشاك پاكکردۆتەوە و بۆ هاتوچۆیه‌كی به‌رده‌وام کراوەن".

وتیشی: "توانیومانە ئاوی خواردنەوە بگەینینەوە بیناكانی نیشته‌جێبوون." هه‌روه‌ها وتی هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چاککردنەوەی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ تۆڕی کارەبا گه‌یشتوون.

بۆ ئیستاش مۆلیدە هێنراون بۆ ئەوەی كورتهێنانی کارەبا پڕبکرێتەوە.

دولەیمی وتی نزیکەی 12،000 خوێندکار گەڕاونەتەوە قوتابخانەکانیان لە شارەکە و ناوچەکانی چواردەوری، چونکە 13 قوتابخانەی سەرەتایی کراونەتەوە.

وتی لێکۆڵینەوە بۆ ژێرخانە وێرانکراوەکە کراوە و هیوا هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بخرێنە پلانی بەرنامەکانی بنیاتنانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

وتیشی له‌پاڵ بونیاتنانه‌وه‌ی پرد و رێگاكاندا، ئه‌مانه‌ نۆژەندکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و ئه‌و بینا حکومیانه‌ له‌خۆده‌گرن كه‌ تاڵانكرابوون یان وێرانکرابوون له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌.

کارەباو ئاو دەگەڕێنەوە بۆ راوە

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار نەعیم که‌عود بە دیارونای وت بنیاتنانەوە لە راوە باش دەستیپێکردووە.

وتی کارەبا و ئاو گەڕاونەتەوە و " تیمەکانی خزمەتگوزاری هەرێمەکە لە نزیکەوە کار دەکەن لەگەڵ دانشیتوانەکە بۆ کردنەوە و پاککردنەوەی شەقامەکانو چاککردنەوەی سیستەمی زێراب."

که‌عود وتی دوو قوتابخانەی تر کراونەتەوە و کورسی و پێداویستیەکانی وه‌ك پەرتووك و پێنوسیان تیادان.

وتیشی سێ قوتابخانەی دیکە و پێنج قوتابخانەی کاتی ئێستا بەشێکن لە پلانی بنیاتنانەوە بۆ وەڵامدانەوە بە دواکاریەکان بۆ بینای قوتابخانەی تر.

هه‌روه‌ها وتی حکومەتی ناوخۆی ئەنبار پێشتر گروپی قەیرانی درووستکرد بۆ بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بنیاتنانەوە لە شارەکانی رۆژئاوای ئەنباردا.

وتیشی گروپەکە "ئەو ئەرکەی خستە سەرشانی خۆی كۆمه‌كی هەوڵە ناوخۆییەکان بكات بۆ بنیاتنانەوەی ئەو کەرتانەی خزمەتگوزاری گشتی کە زۆر پێویستن."

که‌عود ستایشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرەی کرد بۆ ئەو پشتگیریەی لەو هەوڵانە کردویانە، جگە لە رۆڵە سەرەکیەکەیان کە دابینکردنی ئاسایش و ئارامییە لەگەڵ هاوکاریکردنی "گێڕانەوەی خزمەتگوزاریەکان بۆ هاوڵاتیان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500