زیاتر لە 100 سەرهكخێڵی ناوچەی حەوزی نەدا لە دیالە پشتگیری خۆیان راگەیاندووە بۆ ئهو هەڵمەتە سەربازیەی ئامانجی راوەدونانی پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ە لە حەشارگەکانیان لە پارێزگاکەدا.
هێزەکانی عێراق هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لەو شوێنانەی چەکدارانی داعشی لێن و خۆیان تیادا شاردۆتەوە، وەك باخەکانی پارێزگاکە.
شێخ هەیسەم حوم بە دیارونای وت: "خێڵی نەدا ئامادەیە هاوکاری پێویست بكات لهگهڵ پۆلیس و سوپا بۆ دهرپهڕاندنی ئهندامانی داعش."
وتی: "ئیمە راپەڕینێكی مەزن رادەگەیەنین لە دژی شوێنی تیرۆریستەکان لەکاتێکدا دەچینە پاڵ هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوەی نەهێڵێن ناوچەکەمان ببێتە شوێنێکی ئارام بۆ تیرۆریستان."
وتیشی: "ناوچەکەمان 25 کیلۆمەتر چوارگۆشەیه كه درێژدهبێتهوه تا رۆژهەڵاتی دیالە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ناوچەکە سەعدییە و جەلاولا و حەمرین لەخۆدەگرێت.
قەبارەی ئەم ناوچەیە لەگەڵ سەوزاییە چڕەکەی و زەویە سەختەکەی وایکردووە ببێتە ناوچەیەکی لەبار بۆ گهڕانهوهی چەکدارانەی داعش کە پاشەکشیان کردووە "تا بە شاراوەیی بمێننەوە و لە چاوی هێزە ئەمنیەکان بهدووربن و هێرشە نائومێدانهكانیان ئەنجامبدەن."
چەکدارانی داعش مێژوویەکیان هەیە لە بەکارهێنانی ناوچەکانی حەوزی نەدا وەك شوێنی خۆشاردنەوە.
لهوكاتهوهی هێزەکانی عێراق داعشیان دهرپهڕاندووه له دیاله له کانونی دووەمی 2015، ههندێكجار هێرشیان ئهنجامداوه دژی ئەو چەکدارانەی هەڵهاتوون بۆ ناوچەكه.
ئۆپەراسیۆنەکان چالاکیەکانی گروپەکەیان کەمکردۆتەوە بەڵام سەرکەتوو نەبوون لەوەی بەتەواوەتی نەیانهێڵن.
هێرش بۆسهر ماڵی سەرهكخێڵێك
چەند چەکدارێك 6 کانونی دووەم هێرشیانکردەسەر ماڵی شێخ حوم.
حوم وتی: "بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لەگەڵ سێ خۆکوژ کە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستبوو هێرشیانکردەسەر ماڵەکەم."
وتی چەکدارەکان کوژران بەڵام ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەکە ژنهكهی کوشت و کچەکەی و خوشکەزاکەشی بریندارکرد.
ماڵەکەی حوم و کەلوپەلە تایبەتەکانیشی زیانیان پێگهیشت لە هێرشەکەدا.
هێرشەکە دوای ئەوە کرا کە حوم لە بەیاننامەیەکەدا هۆشداریدا بە شانەکانی داعش بۆ "شهڕ تا مردن" و تیایدا وتیشی هەر کەسێك لە خێڵەکەی بزانرێت هاوکاری داعش دەکات دەردەکرێت.
حوم وتی: "ئەمە یەکەم هێرشی لەو شێوەیە نیە لە دژی خێڵەکەی من، کە بە دژایهتیكردنی تیرۆریستان ناسراوە."
وتی دوو ساڵ لەمەوبەر گروپەکە هێرشیكی زۆر توندوتیژیان کردە سەر حەوزی نەدا و تیایدا 15 پیاو کوژران و 37 برینداربوون، زۆربەشیان خزمی بوون.
وتیشی: "سەرباری هێرشی تیرۆریستەکان لە دژمان، ئێمە توندوتۆڵ راوهستاوین و كۆڵنادهین و دووپاتی دەکەینەوە لە خاکەکەمان ریشەکێشیان دەکەین."
پشتگیریی بەهێز بۆ هێزەکانی عێراق
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە عەقید غالب عهتیە بە دیارونای وت پۆلیسی دیالە پهویوهندییهكی پتهوی هەیە لەگەڵ خێڵهكان و دانیشتوانەکەدا.
وتی: "ئیمە لەگەڵ خەڵكداین بۆ هاوکاریکردنی هەوڵەکانی گرتنی تیرۆریستەکان و نەهێشتنیان لە هەر شوێنێك لە پارێزگاکەدا."
عهتیە وتی پۆلیسی دیالە لەگەڵ هێزەکانی دیجلە کاردەکەن بەشێوەیەکی بەردەوام بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی حەشارگەکانی داعش لە حەوزی نەدا.
وتیشی چەندین شانەی نوستووی داعش گیراون لە رێگای هاوکاری دانیشتوانەکەوە.
پۆلیسی دیالە و فەرماندەیی هێزەکانی دیجلە هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ گرتنی چەکدارەکان لە ناوچهی حەوزی [نەدا] بە پشتیوانی ئاسمانی سوپا.
ئۆپەراسیۆنەکە گوندەکانی میاه و کەریم حەیمیس و چەند ناوچەیەکی دیکەی گرتەوە.
ئەندامی لیژنهی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سادق حسێنی بە دیارونای وت: "بە ئامانجگرتنی شێخ حوم دەرەنجامی بانگەوازە نیشتمانی و قارەمانیەکانی بوون بۆ لەناوبردنی تیرۆریزم."
وتی: "هێرشمان کردۆتەسەر چەندین ئامانجی تیرۆریستی لە حەوزی نەدا و ناوچەکانی چواردەوری لەگەڵ ناوچەکانی موتەیبیجە و حەوزی حەمرین و باکوری موقدادییە."
حسێنی وتی هەفتەی رابردوو 14 سەرکردەی داعش لەو ناوچانە کوژارن لەکاتی ئهو ئۆپەراسیۆنە سەربازیەدا كه تا ئێستاش بەردەوامە بۆ دەرپەڕاندنیان.
وتیشی: "تیرۆریستەکان پارێزراونین و دەیانگرین."