هەرچەندە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە کانونی دووەمی 2014 تا حوزەیرانی 2016 دهستیگرتبوو بهسهر فەلوجەدا، گروپەکە سەرکەوتوونەبوو لە چەسپاندنی ئایدۆلۆژیا رادیکاڵەکەی لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا، بەرپرسانی شارەکە بە دیارونایان وت.
سەرۆکی وەقفی سوننی لە فەلوجە تاریق عەبدالی وتی: "عەقڵیەتی توندڕەو هەرگیز خاسیەتێکی خەڵکی فەلوجە نەبووە."
عەبدالی بە دیارونای وت ئەو ئەندامانەی داعش کە شارەکەیان دهستبهسهركرد، هەوڵیاندا ئایدۆلۆژیا توندهكهی خۆیان بسەپێنن بەسەر خەڵکی شارەکەدا، بەڵام بەهیچ جۆرێك سەرکەوتوو نەبوون لەوەدا، چونکە ئیسلام میانڕەوی بڵاودەکاتەوە و زبری و توندڕەوی رەتدەکاتەوە.
وتی: "لەئێستادا وتاربێژانی مزگەوتهكان لە فەلوجە هەمووان میانڕەون و هەموو وتارەکانی هەینیان تەرکیز دەخەنەسەر رێنماییکردنی خەڵك بۆ مامەڵەی باش و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چوارچێوەی هاوبەش لەگەڵ ئەوانیدی."
وتی ئەمە هەوڵێکە بۆ بەهێزکردنی ئەو بەهایانەی بەربەرەکانێی تائیفی و توندڕەوی دەکەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی فەلوجە عەقید جەمال جومەیلی وتی خەڵکی فەلوجە پاڵپشتیەکی بەهێزیان نیشاندا بۆ ئەو هێزە ئەمنیانەی کە داعشیان لە شارەکە دەرکرد.
جومەیلی بە دیارونای وت: "خەڵکی فەلوجە شانبەشانی هەموو دەزگا ئەمنیە جیاوازەکان دەوەستن، لەنێویاندا وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی حەشدی خێڵەکی."
وتیشی دۆخی ئەمنی فەلوجە زۆر گەشەیکردووە و زۆرینەی بەهۆی پاڵپشتیی جەماوەری بەهێز و پێدانی زانیاری هەواڵگرییهوهیه.
جومەیلی وتی لە 6 کانونی دووەمخەڵکی فەلوجە ئاهەنگی ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراقیان گێڕابۆ یەکەمجار و لە ماوەی سێ ساڵدا.
وتی بۆنەکە پشتڕاستی ئاستی متمانەی خەڵکی کردەوە بە سوپاکەیان و هێزە ئەمنیەکانیان، کە "بەربەستێکی گەورەی دروستکرد لەبەردەم گروپە تیرۆریستیەکاندا لە فەلوجە".
بەدەستهێنانی متمانەی دانیشتوان
قائیمقامی فەلوجە عیسا سایر بە دیارونای وت بۆ ئەوەی بەتەواوی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بەدەستبهێنرێت و پشتیوانییان بۆ حكومهتی ناوخۆیی بەهێزبکرێت، "دەبێت خزمەتگوزاری زیاتر دابینبکرێت".
وتی: "بەڕێوەبەرێتیە گشتیەکانی خزمەتگوزاری لە فەلوجە توانایەکی سنورداریان هەیە بەهۆی تێکشکانی کارەساتباری ژێرخانەوە." وتیشی بەردەوامدەبن لە کارکردن بەوپەڕی توانایانهوه تا خزمەتگوزاری پێشکەشبکەن.
ههروهها وتی: "ئەگەر خزمەتگوزاریە گشتیەکان لە شارەکە لاوازببن، دانیشتوان دەستدەکەن بە سکاڵاکردن و دیدگایەکی نەرێنی بهرامبهر حکومەت گهشهدهكات."
وتیشی هاوکات، بێکاری دەکرێت ئاکامی نەرێنی هەبێت، چونکە دەکرێت کاریگەرییەکی پێچەوانە لەسەر هەڵوێستی لاوان دروستبکات دەربارەی بەرپرسان.
وتی لهگهڵ ئهوهشدا، خزمەتگوزاری گشتی لاواز واناکات دانیشتوانی شارەکە داعش لەئامێز بگرن، چونکە "هۆشیارییەکی ئاست بەرز"یان بۆ دروستبووە.
ههروهها وتی: "سەختە پێشبینی ئەوە بکرێت لە هەر دۆخێکدا بێت خەڵکهكه پشتگیریی گروپێکی تیرۆریستی بکەن وەك رێگەیەك بۆ دەربڕینی توڕەییان لە سیاسەتەکانی حکومەت."
سایر داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد پشتگیریی پرۆژەکانی بنیاتنانەوە بکەن لە فەلوجە و پارێزگای ئەنبار بەگشتی و ئاماژەیکرد بەوەی پێشبینیدەکرێت عێراق پارەی بکەوێتە دەست دوای کۆنفرانسی بەخشەرانکە مانگی داهاتوو لە کوەیت دەبەسترێت.
وتی زیانێکی بەرفراوان بەر ژێرخان کەوتووە، لهوانه رێگە، تۆڕی کارەبا، سیستمی ئاوەڕۆ، خوێندنگە و بیناکانی حکومەت و ئاماژەشیکرد بەوەی هەموو ئەمانە پێویستیان بە پرۆگرامێکی بنکەفراوانی بنیاتنانەوە هەیە.