"دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پهلیكێشاوه بۆ ناوچە سنووریەکانی ئیدلیب و حەما لە باکوری رۆژئاوای سوریا و چۆتەوە ناو چەند گوندێكەوە کە پێشتر لە ژێر کۆنتڕۆڵیدا بوون.
چالاکوانان بە دیارونایان وت کشانەوەی لەناکاوی رکابەرەکەی داعش، تەحریر شام، لە زۆر پێگه و شارۆچکە لە دوای هێرشی رژێمی سوریاوە رێگەی بۆ بەرفراوانبوونی داعش کردۆتەوە.
بەرەبەیانی چوارشەممە (10 کانونی دووەم)، داعش توانی پێشڕەویبکات بەرەو ئەو ناوچەیەی هەردوو پارێزگای ئیدلیب و حەما لە یەکتری جیادەکاتەوە و چەندین گوند بگرێت.
چالاکوان موعتەز عیمران لە شارۆچکەی حەلفایای پارێزگای حەما بە دیارونای وت شوێنە گیراوەکان بریتین له تلهیحان و موسهیتبە و ئەبو کەهف و سوکەری و ئوم سەهریج لە باکوری دەشتی حەما و باشوری دەشتی ئیدلیب.
ئەو ناوچانەی داعش داگیریکردوونەتەوە پێشتر لەژێر دەستی تەحریری شام بوون، کە رکابەرێتی و هاوپەیمانییەکی توندڕەوە و بەرەی نوسرەی پێشتر تیایدا زاڵە.
عیمران وتی ئەو شوێنانە بە پێگەی سەربازی گرنگ دادەنران بەڵام هاوپەیمانێتیەکە بەتەواوەتی کشایەوە و رێگایکردەوە بۆ ئەوەی داعش بێتەوە ناوچەکە.
عیمران وتی دوای پێشڕەویەکان "داعش زیاتر لە 50 شارۆچکە و گوندی خستۆتەژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە لە پارێزگاكانی ئیدلیب و حەما".
وتی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە هەڵهاتوون بۆ ناوچەی ئهمینتر لە ئیدلیب و لەوێش کەوتوونەتە بەر گولەی شەڕی نێوان داعش و رژێمی سوریا، كه ئەوانیش لەو دەوروبەرەدا جێگیربوون.
داعش چیتر ناتوانێت هیچ شتێك بکات. ئەوان تەواوبوون!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت