هێزە هاوبەشەکانی عێراق چوارشەممە (10 کانونی دووەم) هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوەی چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بیابانی خۆرئاوای وڵاتەکە.
فەرماندەی پاسەوانانی سنوور، لیوا حامید عەبدوڵا ئیبراهیم، بە دیارونای وت هەڵمەتەکە لەژێر "سەرپەرشتی راستەوخۆ"ی سەرەکوەزیراندا حەیدەر عەبادی ئەنجامدەدرێت كه فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانه.
وتی ئامانجی ئهم ههڵمهته "پاککردنەوەی ناوچە سنورییەکانی بیابانە لە بەشەکانی باشوری شاری روتبە لە پاشماوە و حەشارگەکانی ئەندامانی داعش و بنەبڕکردنی چالاکیەکانیان".
ئیبراهیم وتی بەشداریکەرانی هەڵمەتەکە، شانبەشانی پاسەوانانی سنوور، هێزەکانی دیکەن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و فیرقەی 1ی سوپای عێراق کە چوونەتە ناوچە بەئامانجکراوهكانهوه لە هەر چوارلاوە.
وتیشی هەڵمەتە نوێکە لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە پاڵپشتی دەکرێت، "کە دەستیکردووە بە لێدان لە پێگەکانی دوژمن بە هێرشی ورد و کێوماڵکردنی ناوچەکە بۆ گەڕان بهدوای ئامانجە جوڵاوەکانی دوژمندا".
ئیبراهیم وتی لە یەکەم رۆژی هەڵمەتەکەدا، هێزە هاوبەشەکان "زیانی گەورەیان بە ریزەکانی تیرۆریستان گەیاند" و وتیشی "بووینەتە هۆی كوشتنی زۆریان و ئۆتۆمبیلەکانیانمان تێکشکاندوون".
ههروهها وتی: "پێنج ئۆتۆمبیلی دوژمن دەستیانبەسەرداگیراوە."
حەشارگەیەکی ئارامی داعش دۆزراوەتەوە
ئیبراهیم وتی هەڵمەتەکە بەردەوامدەبێت تا هیچ ئەندامێکی چەکداری داعش نامێنێت کە لە ناوچەکە خۆیشاردبێتەوە.
وتی هاوکات بەم هەڵمەتە، فەرماندەیی پاسەوانانی سنوور ماوەیەکە گەڕان ئەنجامدەدات بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی داعش لە بیابانی پارێزگاكهی هاوسێی، نەجەف.
فەرماندەیی 5ی ناوچە سنورییهكان لە 3 کانونی دووەم حەشارگەیەکی پێکەوەگرێدراوی ژێرزەمینیی داعشی دۆزییەوە لە ناوچەی بیابانی ناسراو بە غوڕە.
دەروازەکانی ئەم حەشارگانە بەجۆرێك شاردرابوونەوە کە وایکردبوو سەختبن بۆ دەستنیشانکردن، بە پارچەی کانزایی و خۆڵ و خاشاك و لقی دار رووپۆش کرابوون.
ئیبراهیم وتی حەشارگەکان بەتاڵ بوون کاتێك دۆزرانەوە.
وتیشی دۆزینەوەکە "وایکرد هێزەکانمان گەڕانەکانیان زیادتربکەن لە ناوچەکە و ناوچەکانی هاوسێی تا بەتەواوی دڵنیابن لەوەی هیچ حەشارگەیەکی نهێنی یان شانەی چەکداران نەماوە" و ئاماژەشیکرد بەوەی گەڕان بۆ پاشماوەکانی داعش بەردەوامە.
سڵاوتان لێبێت. من بڕوانامەی سەرەتاییم هەیە. دەمەوێت پەیوەندیبكهم بە پۆلیسی فیدراڵییەوە. ژمارەی فایل: 07728305067.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت