هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

عێراق لێکۆڵینەوە ده‌كات لە فرۆشتنی منداڵانی هەتیو به‌ داعش

خالید تائی

ئەم وێنەیە کە لە 12 ئازار 2017 گیراوە، منداڵانی عێراقی نیشاندەدات کە لەنێو داروپەردووی شەقامێکی موسڵدا لە گەڕەکی نابلوس دانیشتوون لەبەردەم بۆردێکدا کە لۆگۆی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ی پێوەیە لەکاتی هێرشی هێزە ئاسمانیەکانی عێراقدا بۆ گرتنەوەی بەشی رۆژئاوای شارەکە لەدەست چەکدارانی داعش. [ئاریس مێسینیس / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەم وێنەیە کە لە 12 ئازار 2017 گیراوە، منداڵانی عێراقی نیشاندەدات کە لەنێو داروپەردووی شەقامێکی موسڵدا لە گەڕەکی نابلوس دانیشتوون لەبەردەم بۆردێکدا کە لۆگۆی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ی پێوەیە لەکاتی هێرشی هێزە ئاسمانیەکانی عێراقدا بۆ گرتنەوەی بەشی رۆژئاوای شارەکە لەدەست چەکدارانی داعش. [ئاریس مێسینیس / ئاژانسی فرانس پرێس]

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەو تۆمه‌تانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ گوایا منداڵانی هەتیو لە نەینەوا فرۆشراون بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەکاتی دەسەڵاتی گروپەکە بەسەر پارێزگاکەدا.

وتەبێژی وەزارەته‌كه‌ عەمار مونعیم دووشەممە (8 کانونی دووەم) بە دیارونای وت لێکۆڵینەوەکە دوای ئەوە هات کە وەزارەت "سکاڵا و زانیاری بەدەستگەیشت لەسەر ئەم بابەتە لە خەڵکی ناوچەکە و ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراقیەوە".

وتی کۆمسیۆنێکی لێکۆڵینەوەی چوار ئەندامی راستەوخۆ پێکهات كه‌ لەلایەن لێکۆڵەری گشتی وەزارەت و به‌سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیر محەمەد سودانی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا بەڕێوەدەچێت.

مونعیم وتی تۆمەت بڵاوبۆوە دژی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پێداویستییە تایبەتەکان لە نەینەوا، بێ ئەوەی ناوی بهێنرێت و ئاماژەشی کرد بەوەی کە لێدوانی فەرمی وەرگیراوە لەو و لە كه‌سانی تری تۆمەتبارکراو.

وتیشی: "ئەو بەرپرسە نکۆڵی لە تۆمەتەکان کردوه‌ و وتوێتی گوایە منداڵە هەتیوەکانی لە هەتیوخانەکانەوە داوەتەوە بە خێزانەکانیان دوای داگیرکاریی داعش لە موسڵ و لە 2014 لە ترسی سەلامەتیی گیانیان."

هه‌روه‌ها وتی دانیشتوان، لەلایەن خۆیانەوە، دەڵێن لێکۆڵینەوەی خۆیان دەکەن لە گەڕان بەدوای منداڵە ونبووەکاندا کە دەڵێن لە گۆڕی بێنیشانەدا نێژراون.

لێکۆڵینەوەکە 'بەمزوانە کۆتایی دێت'

مونعیم وتی: "کەیسەکە زۆر جدییە و لێکۆڵینەوە ئەنجامدەدرێت بەوپەڕی متمانەوە."

زانیاری زیاتری نەدا دەربارەی ژمارەی ئەو سکاڵایانەی کە وەزارەت پێیگەیشتووە یان ژمارەی ئەو منداڵانەی لە هەتیوخانەکانی موسڵدا بوون پێش داگیرکاریی داعش.

مونعیم وتی وەزارەت لێکۆڵینەوەکەی لە تشرینی دووەمی 2017 دەستپێکرد، بەڵام تائێستا بەشاراوەیی هێشتوویەتیەوە.

وتیشی لێکۆڵینەوەکە بەمدواییانە بە خەڵکی نیشاندرا تا "خێزانەکان دڵنیابنەوە لەوەی [وەزارەت] بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەی هەموو گومانەکان تا بتوانێت راستی بدۆزێتەوە".

وتی: "کێشەکە پەیوەندی بە رای گشتیەوە هەیە."

مونعیم وتی: "هەرکات دڵنیابووین لە راستی و دروستی تۆمەتەکان و زانیارییه‌ بەردەسته‌كان، کەیسەکە دەدەین بە دادگای یاسا تا دادپەروەری جێبەجێ بکرێت."

وتیشی: "لێکۆڵینەوەکە خەریکە تەواودەبیت و بەمزوانە [ئەنجامەکان] رادەگەیەنین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500