تەحریر شام وەڵامی بەرەنگاریی فراوانبووی جەماوەریی پارێزگای ئیدلیبی داوەتەوە بە وروژمبردن بۆسەر چەند گوندێك و دەستبەسەرکردنی ئەوانەی دژینی، چالاکوانان وتیان.
ئەم هاوپەیمانێتیە توندڕەوە -- کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە -- ئەو دانیشتوانە بەئامانجدەگرێت کە بەناو حکومەتی رزگاری نیشتیمانیرەتدەکەنەوە، کە فەرمانڕەوایی ئەو ناوچانە دەکات لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدایە لە حەلەب و ئیدلیب.
چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف، کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا لە ترسی سەلامەتی خۆی، بە دیارونای وت: "پشێوی بڵاوبۆتەوە لە پارێزگاکانی ئیدلیب و حەمما."
وتی ئەم پشێوییە، کە وایکردووە دانیشتوان لە ژمارەیەك گوند و شارۆچکە خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، ئەنجامێکی راستەوخۆی ئهو رهوشه توندڕەوانەیه کە لەلایەن تەحریر شامەوە گیراونهتهبهر دژی هەرکەسێك کە دژی سیاسەتەکانی بێت لە ناوچەکە.
عەساف وتی دوایین خۆپیشاندانی جەماوەری لە زانکۆی حوڕەی حەلەب بوو لە دانە و لە ئیدلیب، شەممە و یەکشەممە (6 و 7 کانونی دووەم).
ئەندامانی تەحریر شام تەقەیان بەسەر خوێندکارەکاندا کرد کە لەوێ گردبووبوونەوە و كۆلێژی تەکنەلۆژیای زانیارییان داخست.
عەساف وتی خوێندکارەکان داوایاندەکرد هاوپەیمانێتیەکە خوێندن و پەروەردە بەسیاسیی نەکات و دژی دیاریکردنی سەرۆکێكی نوێ بوون بۆ زانکۆکە.
وتی سەرۆکە نوێکە، ئیبراهیم حەمود، "سووربوو لەسەر ئەوەی زانکۆ ژێردەستەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی بێت".
یەکشەممە، لە چەندین بەشی ئیدلیب نوسینی سهردیوارهكانی رۆخی رێگەکانی ئیدلیب دەرکەوتن کە سەرکۆنەی تەحریر شامیان دەکرد.
عەساف وتی: "یەکەکانی تەحریر شامی سەربە زیندانی عیقاب، کە ناسراون بە مامەڵەی توند بەرامبەر مەدەنیەکان، وروژمدەبهنە ناو ماڵی ئهو خهڵهكی دژی هاوپەیمانێتیەکەن و دۆخەکەش بە شلۆقی ماوەتەوە."
وتیشی ئەمە بەتایبەتی لە شارۆچکەی فورهیكه بەوشێوەیەیە، کە زیاد لە 20 کەس دەستبەسەرکراون و براون بۆ شوێنی نادیار.
وتی ئەم یەکانە هێشتا لە شارۆچکەکەن و یەکشەممە لەگەڵ ئهو خهڵكه پێكیاندادا کە داوای ئازادکردنی دەستبەسەرەکانیان دەکرد، کە وایکرد ئەندامانی گروپەکە تەقەبکەن بەهەوادا بۆ بڵاوهپێکردنی خۆپیشاندەران.