سوپای عێراق هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی تۆڕی ئهو تۆنێلە نهێنیانهی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵیکەندبوون لە رۆژئاوای ئەنبار.
هێزە ئەمنیەکان توانیویانە ژمارەیەکی زۆر تونێل بدۆزنەوە و لەناویانبەرن بەڵام بەرپرسێکی ناوخۆیی دەڵێت زۆریان ماون لە بیابانەکانی رۆژئاوای پارێزگاکە و هێشتا نەدۆزراونەتەوە.
ئەو هەوڵانە لە کاتێکدایە هێزە هاوبەشەکانی عێراقرێکارە ئەمنیەکانیان زیاترکردووە بۆ بەرگرتن بە هەوڵی دزەکردن لەلایەن داعشەوە لە رێگای سنوورەکانی رۆژئاوای وڵاتەکە لەگەڵ سوریادا.
پارێزگاری روتبە عیماد مەشعەل دولەیمی بە دیارونای وت کاتێك داعش رۆژئاوای ئەنباری لەژێر دەستدابوو چەکدارەکانی چەندین تونێلی نهێنییان هەڵکەندووە لە ناوچە بیابانەکانی نزیك به شار و گوند و رێگا سهرهكیهكان.
وتی: "گوایە ئەوە بەشێك بووە لە پلانی داهاتووی گروپەکە دوای ئەوەی شەڕ کۆتایی پێدێت." وتیشی تونێلەکان دروستکراون "بۆ دابینکردنی حەشارگەی ئهمین بۆ ئەوەی رێگا بۆ چەکدارەکان خۆشبکهن یەكبگرنەوە و هێرشی لەناکاو ئەنجامبدەن بۆسەر ئامانجەکانی نزیکیان."
دولەیمی وتی هێزەکانی عێراق چەندین حەشارگەیان دۆزیوەتەوە لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن و هەندێکیشیان لەرێگای بۆردومانی هەواییەوە لەناوبردووە بهپشتبهستن به زانیاریی هەواڵگری.
گەڕان بە دوای تونێلەکاندا چڕتردەبێتەوە
ناوبراو وتی دوای گرتنەوەی شاری عەکاشات لە نزیك سنووری سوریا لە ناوەراستی ئەیلولدا، فیرقەی یەکی سوپای عێراق تونێلێکی 800 مەتری لەناوبرد کە ئەوەندە گەورە بوو خەڵك دەیتوانی تیایدا بەپێوە رێك بوەستێت.
دولەیمی وتی تونێلەکە 25 کیلۆمەتر لەدەرەوەی شارەکە بوو, بەناو دۆڵێکدا هەڵکەندرابوو بەشێوەیەكیش داپۆشرابوو کە بە زەحمەت بدۆزرێتەوە.
وتی کەمتر لە مانگێك پێشتر هێزەکانی عێراقحەشارگەیەکی دیکەی ژێرزەمینیان لە ناوچەی بیابانی باشوری روتبە لەناوبردکە وەك ماڵێکی ئهمین بۆ هەڵگرتنی چەك و ئامادەکاری هێرشی خۆکوژی بەکاردەهێنرا.
دولەیمی وتی هێزەکانی سوپا ئێستا پشکنینیان بۆ دۆزینەوەی تونێلە نهێنیەکان چڕکردۆتەوە بەهاوکاری زۆری دانیشتوانەكه.
وتیشی: "زانیاریەکانمان پشتڕاستیدهكهنهوه كه زۆر تونێل و حەشارگە تائێستا شاراوەن. هیوادارین هێزە ئەمنیەکان خێرا بیاندۆزنەوە و هێرشیان بۆ بکەن."
ههروهها وتی لە هەمانکاتدا هەوڵە ئەمنییە چالاکەکان ئارامییەکی زۆریان بۆ روتبە هێناوە.
وتیشی: "ئێمە چەندین مانگە هیج هێرشێکی تیرۆریستیمان تۆمارنەکردوە جگە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی بچوك نەبێت و بەم دواییانە ئەوانهش بوونیان نەماوە."
"رەوشەکە لە شارەکەی ئێمە بە گشتی بەرەو باشتر دەچێت."