هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

خوێندکارانی ئیدلیب خۆپیشاندان دەکەن دژی تەحریر شام

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خوێندکارانی زانکۆی حوڕە لە حەلەب دروشم بەرزدەکەنەوە بۆ راگەیاندنی رەتکردنەوەی هەوڵەکانی تەحریر شام بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر زانکۆکەدا. [خاوەنی وێنە: محەمەد ئەکوش]

خوێندکارانی زانکۆی حوڕە لە حەلەب دروشم بەرزدەکەنەوە بۆ راگەیاندنی رەتکردنەوەی هەوڵەکانی تەحریر شام بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر زانکۆکەدا. [خاوەنی وێنە: محەمەد ئەکوش]

هەفتەی رابردوو وانەکان هەڵپەسێردران لە زانکۆی حوڕە لە حەلەب لە باکوری ئیدلیب چونکە خوێندکاران خۆپیشاندنیان ئه‌نجامدا دژی هەوڵەکانی تەحریر شام بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی بۆ نێو ئیدلیب و حەلەب، چالاکوانانی خوێندکار وتیان.

ئەو خوێندکارانەی لەگەڵ دیارونا قسەیانکرد وتیان ستافی زانکۆ و کارمەندان هاوکاریی تەواوی هەوڵەکانیان کرد بۆ خۆپیشاندان دژی ئەو هاپەیمانێتیە توندڕەوە، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە.

خوێندکاران بڕیاریاندا سێشەممە (2 کانونی دووەم) بگەڕێنەوە نێو پۆلەکان، دوای دڵنیابوون لەوەی هاوپەیمانێتیەکە و بەناوحکومەتی رزگاری نیشتیمانیبە هیچ شێوەیەك دەستوەرنادەنە کاروباری کارگێڕی و پەروەردەیی زانکۆکە.

محەمەد ئەکوش لە لیژنەی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاران وتی: "خوێندکارانی زانکۆ لە دانا دەبێت سێشەممە و پێش چوونەوە ناو پۆلەکان خۆپیشاندان بکەن، 10 رۆژ دوای ئەوەی وانه‌كان هەڵپەسێردران لە رەتکردنەوەی دەستتێوەرداندا."

خوێندکارانی زانکۆی حوڕە دروشم بەرزدەکەنەوە کە جاڕی سەربەخۆیی زانکۆکەیان دەدەن لە دروستکردنی بڕیاردا. [خاوەنی وێنە: محەمەد ئەکوش]

خوێندکارانی زانکۆی حوڕە دروشم بەرزدەکەنەوە کە جاڕی سەربەخۆیی زانکۆکەیان دەدەن لە دروستکردنی بڕیاردا. [خاوەنی وێنە: محەمەد ئەکوش]

کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆی حوڕە لە حەلەب پێکەوە کۆنترۆڵی دەرەکی بەسەر زانکۆکەیاندا رەتدەکەنەوە. [خاوەنی وێنە: محەمەد ئەکوش]

کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆی حوڕە لە حەلەب پێکەوە کۆنترۆڵی دەرەکی بەسەر زانکۆکەیاندا رەتدەکەنەوە. [خاوەنی وێنە: محەمەد ئەکوش]

وتیشی خوێندکارەکان دەستێوەردانەکانی تەحریر شامیان رەتکردەوە، کە گواستنەوەی بینای زانکۆكه‌ بوو لە داناوە له‌ باکوری ئیدلیب بۆ شارۆچکەی بیشکاتینی له‌ خۆرئاوای حەلەب.

ئەوان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا دژی دەرکردنی بەڕێوەبەری زانکۆ، یاسین خەلیفە، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌وه‌ و دانانی ئیبراهیم حەمودی لەجێی ئه‌و.

رەتکردنەوەی دەستێوەردانی دەرەکی

ئەکوش وتی گروپە چەکدارەکانی تەحریر شام بەسەر بینای زانکۆکەیاندا دا و بڕی زۆری پەڕاوی پەیوەست بە پەروەردەیان برد لەگەڵ ناسنامەی خوێندکاران.

وتی قفڵی دەرگای هەموو بەشەکانیشیان گۆڕی و کلیلەکانیان لەلای ئەندامانی تەحریر شام لەنێو زانکۆکەدا دانا.

ئەکوش وتی کارەکانی بەناو "حکومەتی رزگاری" مەبەستیان لە فراوانکردنی هه‌ژمونێتی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا بەسەر زانکۆکەدا، کە سەربەخۆ بووە هه‌ر لە دامەزراندنیەوە لە 2016.

لە 23 کانونی یەکەمەوە وانه‌كان هەڵپەسێردراون و بڕیاری خوێندکاران بۆ گەڕانەوە دوای میانگیرییه‌كی زۆر هات، تا دەستی دەرەکی لاببرێت لەسەر زانکۆکە.

وتیشی: "ئەمەش بەتایبەتی لە دەستنیشانکردنی کارگێڕاندا، سەرەڕای دەستێوەرنەدان لە مەنهەجدا بەهیچ شێوەیەك."

خۆپیشاندانی خوێندکاران لە بەشی دانای زانکۆکە یەکشەممە (31 کانونی یەکەم) و دووشەممە (1 کانونی دووەم) ئه‌نجامدرا بۆ گێڕانه‌وه‌ی سەربەخۆیی زانکۆ و رەتکردنەوەی دەستێوەردانی دەرەکی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سه رکه فتی بن

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌