دەزگا عێراقیهكان پەیوەندیدەکەن بە هێزەکانەوە بۆ خێراکردنی پرۆسەی لابردنی مین و تەقەمەنی پاشماوەی شەڕ لەو ناوچانەی لەدەست رێخکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئازادکراون، بەرپرسان بە دیارونایان وت.
بەرپرسی بەڕێوبەرێتی کاروباری مینی عێراق، خالید رەشید، بە دیارونای وت مین کوشندەترین جۆری چەك بوون کە داعش بەکاریدههێنا.
وتیشی: "تیرۆریستان چەندین بینای حکومی و موڵكوماڵی تایبەت و ناوچەی فراوانیان مینرژکرد بۆ کۆسپخستنە بەردەم هەڵمەتی ئازادکردن و ههرچی زیاتر گەیاندنی زیان."
رەشید وتی بەڕێوبەرێتیەکە یەکێکە لەو چەند دەزگایەی کاردەکهن بۆ کەمکردنەوەی ئەو هەرەشە پڕمهترسیە لەسەر ژیان، ئاماژەشی دا بەوەی بوونی مینەکان ئۆپەراسیۆنەکان بۆ گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادکراوەکان خاودەکاتەوە.
وتیشی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، رێکخراوە تایبەتمەندەکان و بەڵێندەرانی حکومەت هەوڵەکانیان یەکخستووە بۆ لابردنی تەقەمەنییهكان لە بیناکانی خزمەتگوزاری گشتی.
ههروهها وتی لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار "لە سەدا 90 ژێرخانی وەك وێستگەکانی کارەبا و ئاو لەگەڵ قوتابخانە و نەخۆشخانەکان" پاککراونەتەوە.
'شێوازی دڕندانە'
رەشید وتی ئەندامانی داعش ئهو بۆمبانهیان دهچاند كه له نێوخۆدا دروستدهكران بە بەکارهێنانی "شێوازی درندانە" و داوای هەوڵی هاوبەشی کرد بۆ لابردنی هەموو پاشماوە نەتەقیوەکان بەزووترین کات.
وتیشی یەکێك لە تەکنیکەکانی گروپەکە چاندنی سیستمێکی ئاڵۆز بوو له تەقەمەنییه پێكهوهبهستراوهكان لە بیناكان و كهناری رێگاكاندا و شاردنەوەی بۆمب لە شوێنی جۆراوجۆری وەك ستونی کارەبا.
هەروەها وتی: "عێراق ئێستا پێشهوایه له پوچەڵکردنەوەی تهقهمهنیهكان و ئهو مینانهدا كه له نێوخۆدا دروستكراون، کە پوچەڵکردنەوەیان سەختە و بە زیرەکی و شارەزایانە شاردراونەوە."
وتی: "پشکنین و پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی لەژێردەستی گروپە تیرۆرستیەکەدا بوون بەردەوامە." ئاماژەشی دا بەوەی بەڕێوبەرێتی کاروباری مین بەمزوانە ئەنجامی وردی ئەو هەوڵە هاوبەشانە رادەگەیەنێت.
رەشید وتی ستراتیژی نوێی نیشتمانی دژی مینه چێنراوهكان تەرکیز دەکاتەسەر هاوکاری بنیاتنەرانە لە رووبەڕووبوونەوە و بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بەو مەترسیە لەگەڵ درێژکردنی دەستی یارمەتی بۆ قوربانیان.
مینەکان 'هێشتا ههڕهشهن'
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، خەڵەف حەدیدی، وتی پاشماوەی تەقەمەنیەکانی شەڕ کە لەلایەن داعشەوە بەجێماون "هێشتا ههڕهشهن بۆ خەڵکی ناوچهكان."
حەدیدی بە دیارونای وت: "ئەندامانی داعش تەقەمەنیەکانیان لە هەموو جێگەیەك چاندووه و بە شارەزایانە شاردراویاننەتهوە لەو جێگایانەدا كه كهس خهونیشی پێوه نهبینیبوون."
وتی هەرچەندە سەدان تەقەمەنی پوچەڵکراونەتەوە، هەندێکیان تەقیونەتهوە کاتێك دانیشتوان گەڕاونەتهوە ماڵەکانیان و ئاماژەشی دا بەوەی خەڵکی مەدەنی کوژراون مانگی رابردوو لە شارۆچکەکانی گەیارە و بەعشیقە.
حەدیدی وتی: "چەند گوند و شارۆچکەیەك لە نەینەوا هێشتا تەقەمەنی و پاشماوە مەترسیدارەکانی شەڕیان تێدایه."
وتیشی لەنێویاندا شاری موسڵی کۆن، عەبتا، ئادەم، رەحمانیە و قەیرەوان هەن و داواشی لە حکومەت کرد هەوڵەکانی زیاد بکات بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانە و مەدەنیهكان لە زیان بپارێزێت.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، ئەسال فەهداوی، وتی: "هەوڵە ئەندازیارییەکانی وەزارەتی بەرگری رۆڵێکی گەورەیان بینی لە پاککردنەوەی هەموو شارەکانی پارێزگاکە لە مینە چێندراوەکانی داعش."
فەهداوی بە دیارونای وت: "ئێمە بەمدواییانە کۆمپانیاكانی کەرتی تایبەتمان هەیە کە ئەوانیش کاردەکەن بۆ لابردنی تەقەمەنیەکان لە پرۆژەکانی ژێرخانی ئابوری بۆ ئەوەی هەوڵەکانی بنیاتنانەوە بتوانێت دەستپێبکات و خزمەتگوزاریەکان چاکبکرێنەوە."
وتیشی وتوێژەکان بەردەوامن لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار و نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ دەستنیشانکردن و لابردنی مینی چێندراو و ئەو تەقەمەنیانەی چێنراون لە بیابانهكه و ناوچه گوندنشینهكان.
هەروەها ئەنجومەنەکە کاردەکات لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار بۆ پاککردنەوەی ناوچە تازە ئازادکراوەکانی رۆژئاوای ئەنبار لە پاشماوەکانی شەڕ.