تەحریر شام، کە هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوە و لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە، دای بەسەر نوسینگەکانی حکومەتی کاتیدا، سێشەممە (19 کانونی یەکەم) لە ئیدلیب و چەندین کارمەندی دەستگیرکرد، چالاکوانان بە دیارونایان وت.
لەژێر پەردەی "حکومەتی رزگاری"دا، تەحریر شام هۆشدارییەکیبڵاوکردەوە، رۆژی 11 کانونی یەکەم، بۆ حکومەتی کاتی سوریا بۆ داخستنی نوسینگەکانی لە ئیدلیب.
لاوێكی چالاکوان لە شارەکە، هانی نوعمان، وتی سێشەممە ژمارەیەك له ئەندامانی هێزه ئهمنیهكانی تەحریر شام شەقامەکانی مەعەرەت نوعمانیان داخست و دایان بەسەر بنکەکانی حکومەتی کاتیدا.
وتی دایان بەسەر نوسینگەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستیشدا و وتیشی کە ئەندامانی گروپەکە یاریدەدەری وەزیری کاروباری ناوخۆ، ئەحمەد قەسومیان دەستگیرکرد لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری پەروەردە، عەبدولسەلام ئەمین.
ههروهها وتی: "ئەم کارانە وەك بەشێك بوون لە هەوڵی تەحریر شام بۆ بنەبڕکردنی حکومەتی کاتی و جێگرتنەوەی بە حکومەتی رزگاری نیشتیمانی کە لەلایەن هاوپەیمانێتیەکەوە پێکهێنراوه و بەتەواویش لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە رەتکراوهتهوه."
هەڵکوتانەسەر نوسینگەكانی کۆمەك و دەرمانخانەكان
نوعمان وتی ئەندامانی تەحریر شام دووشەممە پاسهوانی گەنجینەی رێکخراوێکی فریاگوزاریشیان دەستگیرکرد لە شارۆچکەی حەریم لە ئیدلیب.
وتی تەحریر شام عەبدوڵا یوسفی پاسهوانیان تۆمەتبارکرد بە رەتکردنەوەی هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگە فریاگوزاریەکانی هاوپەیمانێتیەکە.
وتیشی هاوکات لە سەراقیب، "گروپەکە هەڵاینکوتایهسەر بینای دادگای مەدەنی و حەوت کارمەندیان دەستگیرکرد کە بەردەوامبوون لە کار سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئاگادارکرابوونەوە لەلایەن گروپەکەوە تا بیناکە چۆڵبکەن".
نوعمان وتی سێشەممە، ئەندامانی تەحریر شام ژمارەیەك دەرمانخانەیان داخست و به مۆمی سور مۆریان لێدان دوای ئەوەی دەستیانگرت بەسەر بڕێکی زۆر دەرماندا.
وتیشی خاوەنی ئەو دەرمانخانانە بەئامانجکران لەبەرئەوەی پێشتر "رەتیانکردبووهوە باج بدەن به گروپەکە یان حکومەتی رزگاری و بەردەوامبوون لە باجدان بە حکومەتی کاتی".
نوعمان وتی گرژییهكی زۆر بەردەوامە لە شاری ئیدلیب و تەواوی دەوروبەری ناوچەی ئیدلیب بەهۆی کارەکانی گروپەکەوە.
ههروهها وتی: "ئەمە هاوکاتە بە نیگەرانی جددی دەربارەی ئەو راستیەی کە رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە سنورەکانی پارێزگاکە نزیکدەبێتەوە."