هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام هۆشداریدەداتە حکومەتی کاتی بۆ داخستنی نوسینگەکانی لە ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

حکومەتی رزگاری نیشتیمانی، کە 2 تشرینی دووەم پێکهێنرا، لەلایەن زۆرێکەوە وا لەقەڵەمدەدرا کە بەرەیەك بێت بۆ تەحریر شام، كه‌ هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوه‌ لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەساف]

حکومەتی رزگاری نیشتیمانی، کە 2 تشرینی دووەم پێکهێنرا، لەلایەن زۆرێکەوە وا لەقەڵەمدەدرا کە بەرەیەك بێت بۆ تەحریر شام، كه‌ هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوه‌ لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەساف]

لەڕێگەی روپۆشی "حکومەتی رزگاری"یەوە، تەحریر شام یەکشەممە (10 کانونی یەکەم) هۆشدارییەکی بۆ حکومەتی کاتی سوریا بڵاوکردەوە کە نوسینگەکانی دابخات لە ئیدلیب و لەماوەی 72 کاتژمێردا، کە کردەیەکی دوژمنکارانەیە و پێدەچێت ناوچەکە بخاتە پشێوییەوە، چالاکوانانی ناوچەکە بە دیارونایان وت.

حکومەتیرزگاری نیشتیمانی 2 تشرینی دووەم پێکهێنرا، لەلایەن زۆرێکەوە بە بەرەی تەحریر شام دادەنرێت کە هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوانە و لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان سەره‌کوەزیرانی حکومەتی کاتی جەواد ئەبو حەتاب داوای لە لایەنەکانی نێو سوپای ئازادی سوریا کرد پارێزگاری لە نوسینگەکانی حکومەت بکەن لە پارێزگاکە لە حاڵه‌تی هێرشی تەحریر شامدا.

چالاکوانێكی دانیشتوی ئیدلیب ،موسعەب عەساف، کە داوایکرد ناوی خوازراوی بۆ بەکاربهێنرێت لەبەر هۆکاری ئەمنی، وتی حکومەتی رزگاری هۆشدارییەکی بۆ حکومەتی کاتی بڵاوکردەوە تا هەموو بنکەکانی بگوازێتەوە و لەماوەی سێ رۆژدا هەموو چالاکیەکانی بوەستێنێت کە سێشەممە ماوەکە کۆتایی دێت.

وێنەیەك لە هۆشدارییەکەی تەحریر شام کە یەکشەممە (10 کانونی یەکەم) بڵاوکرایەوە داوا لە حکومەتی کاتی سوریا دەکات نوسینگەکانی لە ئیدلیب بگوێزێتەوە لە ماوەی 72 کاتژمێردا. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەساف]

وێنەیەك لە هۆشدارییەکەی تەحریر شام کە یەکشەممە (10 کانونی یەکەم) بڵاوکرایەوە داوا لە حکومەتی کاتی سوریا دەکات نوسینگەکانی لە ئیدلیب بگوێزێتەوە لە ماوەی 72 کاتژمێردا. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەساف]

عەساف بە دیارونای وت ژمارەیەك خەڵکی بەناوبانگ لە ناوچەکە هەوڵیاندا تەحریر شام پەشیمانبکەنەوە لەماوەی هۆشدارییەکەدا.

وتی: "بەڵام هەوڵەکانیان شکستیهێنا و یەکە ئەمنیەکانی گروپەکە پاسەوانییان چڕکردەوە لەهەموو ناوچەکاندا وه‌ك ئامادەکارییه‌ك بۆ گرتنەدەستی نوسینگە و دەزگاکانی حکومەتی نیشتیمانیدا."

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، دەوترێت هەنگاوەکەی تەحریر شام کاردانەوەی بەیاننامەیەکی یاسر حاجییە کە سەرۆکی نوسینگەی کاروباری گشتی حکومەتی کاتی سوریایە و لە چاوپێکەوتنێکی 4 کانونی یەکەم جەختیکردەوە حکومەتەکەی "رەتیدەکاتەوە هاریکاری یان کار لەگەڵ هیچ حکومەتێکدا بکات کە بەهەر شێوازێك لە پەیوەندیی بە تیرۆریزمەوە هەبێت".

کاریگەری بۆ سەر مەدەنیەکان

عەساف وتی هەر کە هەواڵی هؤشدارییەکەی تەحریر شام بڵاوبووه‌وە، بارگرژی باڵیكێشا به‌سه‌ر پارێزگای ئیدلیبدا، بەتایبەتی لە شاری ئیدلیب و ناوچە و شارۆچکەکانی دەوروبەری.

وتیشی: "دانیشتوان دەستیانکرد بە ئامادەکاری بۆ جێهێشتنی ناوچەکە بۆ ناوچەکانی دیکە لەترسی ئەوەی دۆخەکە هەرزوو سەربکێشێت بۆ پێکدادانی سەربازی."

وتی بڕیارەکەی تەحریر شام ئاکامی جددی دەبێت بۆ ئیدلیب چونکە زۆربەی دانیشتوان لە ئەنجومەنە ناوخۆییەکان و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی وەك ئاو، کارەبا، رێگەوبان و خوێندگەکان کاردەکەن کە لەژێر قەڵەمڕەوی حکومەتی کاتیدایە.

عەساف وتی گەر گروپەکە سەرکەوتووبێت لە هەوڵەکانی، ئەم کارمەندانە "جێیان دەگیرێتەوە بە خەڵکێك کە سەر بە تەحریر شام بن".

رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا، بە دیارونای وت: "سووربوونی تەحریر شام لە هەڵپەساردنی چالاکیەکانی حکومەتی کاتی ئاکامی جددی دەبێت بۆ خەڵکی سوریا."

وتی کاریگەریی دەبێت بۆسەر گفتوگۆکانی ئاشتی لەدەرەوە و لەناوخۆی سوریاشدا رۆژانە هەستی پێدەکرێت، چونکە ئیدلیب تاکە ناوچەیه‌ لە وڵاتەکەدا له‌ژێرده‌ستی ئەو گروپانەدا مابێته‌وه‌ کە دژی حکومەتی سوریان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500