هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمنیەتی ناوچە رزگارکراوەکان له‌ دەست داعش بەهێزتردەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

باوەڕوایە ژمارەیەك چەکداری رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) ریشیان تاشیبێت و خۆیان لەنێو شەپۆلی ئەو خەڵکەی رەققەدا شاردبێتەوە کە لە شارەکە هەڵدەهاتن پێش شەڕی رزگارکردنەوەی لەدەست گروپەکە. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

باوەڕوایە ژمارەیەك چەکداری رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) ریشیان تاشیبێت و خۆیان لەنێو شەپۆلی ئەو خەڵکەی رەققەدا شاردبێتەوە کە لە شارەکە هەڵدەهاتن پێش شەڕی رزگارکردنەوەی لەدەست گروپەکە. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەنگاوی نوێ دەنێن بۆ بەهێزکردنی ئەمنیەتی ئەو ناوچانەی لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگارکراون و لە خاڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ نێوان ئەم ناوچانە و تەواوی باکوری سوریادا.

ئەم هەنگاوانە بەجۆرێك داڕێژراون کە ئەو ئەندامانەی داعش دەستگیربکەن کە لەنێو ناوچە رزگارکراوەکاندا دێن و دەچن لەکاتی رۆیشتنیاندا بەرەو شارەکانی وەك ئیدلیب بۆ به‌جێهێشتنی وڵاتەکە.

ئەفسەرێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات، فەرهاد خۆجە، کە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فوراتدا کردووه‌، وتی لەدەستپێکی هەڵمەتی رەققەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی ئەمنیەت.

خۆجە بە دیارونای وت: "پێشتر، هەموو دەروازە و رێگەکان بەووردی چاودێریی دەکران، بەتایبەتی کاتێك شەپۆلی ئاوارەکان هەڵدەهاتن و ئەندامانی داعش ریشیان دەتاشی و خۆیان لەنێو مەدەنیەکاندا دەشاردەوە بۆ خۆلادان لەدەستگیرکردن."

ژمارەیەك ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆتۆمبیل دەپشکنن لە بازگەیەکی ئەمنی لە یەکێك لە دەروازەکانی شاری رەققە. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ژمارەیەك ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆتۆمبیل دەپشکنن لە بازگەیەکی ئەمنی لە یەکێك لە دەروازەکانی شاری رەققە. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

وتی زۆر چەکداری داعش لەو رێگەیەدا گیران لەکاتێکدا هەوڵی هەڵاتنیان ده‌دا، وتیشی کە هەندێکیان لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستبەسەرکران، لەکاتێکدا ئەوانیدی رادەستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کران بۆ دادگایی کردن.

وتیشی هەنگاوی ئەمنی دیکە بریتیبوون له‌ چاودێری کەمپی ئاوارەکان لە دەوروبەری شاری رەققە، لە شارۆچکەی عەین عیسای پارێزگای رەققە و وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دێرەزوور.

وتی جیا لەوەش، ئاوارەکان لە کەمپەکاندا داوایانلێکراوە کە ناسنامه‌ی خۆیان پشتڕاستبکەنەوە و ئاماژەشیکرد بەوەی مەدەنیەکان بەتەواوی هاریکاریی پرۆسەکە دەکەن.

ره‌وشی ئەمنی توند

ئەندامێكی ئاسایش (هێزی ئەمنی ناوخۆی کورد) عەدنان ئازادی، وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەووردی چاودێری سنورەکانی ناوچە رزگارکراوەکان دەکەن، کە گرنگن بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی هەڵاتووی داعش.

ئازادی بە دیارونای وت هەنگاوی ئەمنی توندیش نراوە لەناوەوەی رەققە و دەوروبەریدا.

وتیشی هاوکات خەڵکی دێرەزوور لەژێر چاودێری وردا بوون، بەجۆرێك هێزە ئەمنیەکان بەڵگەنامە و تۆماری ناوی خەڵکە گەڕاوەکانیان ده‌پشكنی، لەگەڵ هەر زانیارییەکی دیکەی پەیوەست دەربارەیان.

هه‌روه‌ها وتی: "هەر گەڕاوەیەك پێویستە ئەستۆپاکی ئەمنی بەدەستبهێنێت لە دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە پێشئەوەی رێگەی پێبدرێت بگەڕێتەوە و دوای ئەوەش بەڵگەنامەیەکیان دەدرێتێ کە رێگەیان پێدەدات بە ئازادانە لە ناوچە رزگارکراوەکان بێن و بچن."

ئەو کەسانەی ئەو بەڵگەنامانەیان پێ نیە دەستگیردەکرێن.

وتیشی دەزگا ئەمنیەکان کە بەرپرسن لە دۆزینەوەی هەواڵگرەکانی داعش، سنوردارنین به‌ یەك ناوچە، بەڵکو [ناوچەکانیان] درێژدەبێتەوە لە ناوچە رزگارکراوەکانی رەققەوە بۆ عەین عیسا و عەفرین و کۆبانێ تا ده‌گاته‌ هێڵه‌ سنورییه‌كه‌ و ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی دێرەزوور.

هه‌روه‌ها وتی ئەم ناوچەیە لەلایەن هێزێکی ئەمنی یەکگرتووەوە پارێزراوە کە ئەرکی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەندامە داواکراوەکانی داعشی هەیە.

چەکدارە بیانیەکان پێش شەڕ هەڵاتن

ئازادی وتی: "لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو قاچاخچیانەی لەو ناوچانە کاردەکەن یارمەتی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارە بیانیەکانیان داوە هەڵبێن و دەرکەوتووە کە بە هەزاران دۆلاریان وەرگرتووە لە بەرامبەر گەیاندنی ئەندامانی داعش بە سنور یان بۆ ئیدلیب."

وتیشی هەندێك لە چەکدارانی داعش کە هەوڵی هەڵاتنیان داوە، هەڕەشەی مەرگ و زیانگەیاندن بە خێزانەکانەکانیان لە قاچاخچیەکان کردووە گەر هاریکارییان نەکەن.

چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی له‌ حەلەب، فەیسەڵ ئەحمەد، وتی روونە کە زۆر سەرکردە و ئەندامی داعش، لەنێویاندا چەکدارە بیانیەکان، توانیویانە رەققە جێبهێڵن پێشئەوەی شەڕی رزگارکردنی شارەکە دەستپێبکات.

ئەحمەد بە دیارونای وت ئەمە دەرکەوتنەوەی هەندێکیان لە ناوچەکانی دیکەی سوریا و وڵاتانی دیکە رووندەکاتەوە.

چەندین چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی سوری شوێنپێی ئەندامە هەڵاتوەکانی داعش هەڵدەگرن، بەشوێن گەشتەکانیاندا دەچن لەڕێی چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانیەوە ده‌رباره‌ی بینینیان یان دەستگیرکردنیان لە شوێنەکانی دیکەی سوریا، وەك ئیدلیب، یان لە ئەوروپا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500