چالاکوانانی ناوخۆ بە دیارونایان وت لە بەرگی بەناو "حکومەتی رزگاری"دا، تەحریر شام ئهنجومهنی شاری ئەریحای لە ئیدلیب هەڵوەشاندەوە و کارەبای لە شارەکە بڕی بۆ سزادانی دانیشتوانەکەی كه رەتیانکردهوه پارەی باجی زیاتر بدەن بە گروپەکە.
زۆر کەس پێیان وایە ئەو حکومەتی رزگاری نیشتمانییە کە له 2 تشرینی دووەم دامەزراوەبەرەیەكی دیکەی تەحریر شامە، کە هاوپەیمانێتییەکی تووندڕەوە و زۆرتر لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووهوه کۆنترۆڵكراوه.
چالاکوانێکی دانیشتوی ئیدلیب، موسعەب عەساف، کە داوای کرد ناوی خوازراوی بۆ بەکار بهێنرێت لهبهر هۆكاری ئهمنی، وتی: "گرژی لەنێوان دانیشتوانی ئەریحا و چەکدارانی تەحریر شامدا خەریکە درووست دەبێت دوای ئەوەی ئهنجومهنه ناوخۆییهكه هەڵوەشێنرایەوە و ئهنجومهنێكی دیکە لەجێگای دانرا لەلایەن حکومەتی رزگارییهوه."
ناوبراو وتی: "قەیرانەکە ئەو کاتە دەستیپێکرد کە دانیشتوانی شارەکە رەتیانکردەوە پارەی زیاتر بدەن بە 'باجی خزمەتگوزاری' نوێ، کە لەلایەن گروپەکەوە سەپێنراوە."
عەساف وتی تەحریر شام داوایکردووە هەر ماڵێك 1,500 لیرەی سوری (2.91 دۆلار) بدات بە باجی خزمەتگوزاری، سەرباری ئەوەی مانگانە پارەی ئاو و کارەبا دەدەن بە شارەوانییەکە.
وتیشی: "ئهنجومهنه ناوخۆییهكه بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن حکومەتی رزگاریهوه رەتکردهوە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئهنجومهنهكه چوارشەممە (6 کانونی یەکەم) بەیاننامەیەکی بڵاوکردهوە و تیایدا دووپاتیکردەوە کە بەردەوامدەبێت لە ئەرکەکانی و تەنیا دانیشتوانی شارەکە دەتوانن هەڵیبوەشێننەوە.
گرژییەکان تووندتردەبن
تەحریر شام بەڕێوەبەری کارەبای ئەرحیا، مستەفا سەنای دەرکرد دوای ئەوە رەتیکردبووهوە پارەی باجە نوێکە لە دانیشتوانەکە وەربگرێت و لەجێگای ئەویش چەکدارێکی گروپەکەی دانا بۆ ئەوەی باجەکان کۆبکاتەوە.
عەساف وتی گروپەکە کارەباشی بڕی وەك کاردانەوە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئهنجومهنه ناوخۆییهكه.
وتی چەکدارانی تەحریری شام هەوڵیشیانداوە هەندێك لەو خەڵكە دەستگیربکەن کە رەتیانکردبووهوە باجەکە بدەن "بەڵام دانیشتوانەکە لە دژیان وەستانەوە، کە هێندهی تر گرژییەکانی تووندترکرد".
بارگرژییەکه تهشهنهشی كرد بۆ بازاڕی ئەریحا دوای ئەوەی چەکدارانی گروپەکە هەوڵیاندا چادری سەر مێزی کاسبکارەکان لابەرن و رایانگەیاند کە دەبێت داوای مۆڵەتی کار بکەن لە ئهنجومهنه نوێکە و بڕە پارەی پێویستیش بدەن.
عەساف وتی: "تەحریر شام هەوڵدەدات بە هەر شێوەیەك بێت لەرێگای ئەم رێکارانەوە داهاتی خۆی زیاد بکات لەسەر حسابی دانیشتوانەکە."
وتیشی: "مۆلیدەکانی کارەبا کە لە ئەریحا و شارەکانی دیکە کاردەکەن لەلایەن گروپەکەوە بەڕێوەدەبرێن و ههروهها نانەوخانەکانیش. ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد كه گروپهکە نرخی نان و کارەبای کەمنەکردۆتەوە هەرچەندە نرخی سوتەمنی زۆر دابەزیوە.
ههروهها وتی ئەمە گرژیی زیاتری خستۆتە نێوان دانیشتوانەکە و تەحریر شامەوە.