دوای ئەوەی دەستیانگرت بەسەر ئەو خاکەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پێشتر کۆنترۆڵی کردبوو، ئێستا هێزە عێراقییەکان سەرنجیان لەسەر نەهێشتنی هەر توانایەکی هێرشبردنی گروپەکەیە كه رهنگه مابێتی.
هێزە هاوبەشەکانی سوپا و خێڵەکان شوێنەکانی داعش و حەشارگەکانیان دهكهنه ئامانج لە بیابانی رۆژئاوای ئەنبار و لەناو شارە رزگارکراوەکاندا بە پشتگیریی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی پاڵپشتی ئاسمانی.
هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنی پشكنینیان ئهنجامداوه لە 175 گوند لە فوراتی سەروو، بهدرێژایی 14,000 کیلۆمەتر دووجا له ناوچەیهكی بیابانی.
تاکو 26 تشرینی دووەم دهستیانگرتبوو بهسهر 1,000 تەقەمەنی دەستکردا لە چەندین حەشارگە لەگەڵ 6 کارگەی درووستکردنی تەقەمەنی و 29 ئۆتۆمۆبیلی بۆمبرێژکراو و چەندین چەکی ئامادە و 12 تەنکەر و ماتۆڕسایكل.
راوهدوونانی چەکدارە ناوخۆییهكانی داعش
وتەبێژی دەزگای دژەتیرۆر سەباح نوعمان وتی: "کاری لەپێشینەی هێزە عێراقییەکان دوای گرتنەوەی هەموو شارەکان گەڕانە بەدوای پاشماوەی تیرۆریستەکاندا."
نوعمان بە دیارونای وت هەرچی توانایەک داعش ماویەتی بۆ هێرشبردن دەبێت لەناوببرێت چونکە مەترسییە بۆسەر ئاسایشی شارە رزگارکراوەکان.
وتی: "هێزە عێراقییەکان ئێستا لە گەڕاندان بەدوای داعشە شکستخواردووەکاندا، کە سەرچاوەی دارایی و رێنوێنی و سەرۆکایەتییان لەدەستداوە و بە گروپی بچوك لێرە و لەوێ لە قوڵایی بیاباندا خۆیان حەشارداوە."
نوعمان وتی ئهوانه چەکدارانی ناوخۆی داعشن، چونکە چەکدارانی بیانی کە پێشتر ناسرابوون بە چەکدارانی تایبەتی داعش و لە پێشەوەی شەڕەکاندا بوون ئێستا بوونیان لە عێراقدا نەماوە.
وتیشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان "سەرکەوتنی بێپێشینەیان" بەدەستهێناوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه هێزە عێراقییەکان چونەتە ئهو گوند و ناوچە دوورەدەستانهی بۆ زیاتر لە یەك دەیەیه پێیان تێنەناوه و لەوێ حەشارگەی چەکەکانیان لەناوبردووە کە داعش وایدەزانی به ئهمینی شاردونییەتەوە.
شوێنکهوتنی شانە نووستوەکان
ناوبراو وتی: "هەوڵێکی دیکەی گرنگی ئەمنی شوێنکەوتنی تۆڕی نهێنی تیرۆریستەکانە."
دەزگای دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەنجامدەدات بۆ چاودێریکردنی شانەکانی داعش لە شارە رزگارکراوەکاندا بۆ ئەوەی سەرچاوەی داراییان بدۆزێتەوە.
وتی: "ئەمە کاری سەرەکی ئێمەیە لە دەزگای دژەتیرۆر. ئهو شەڕانهی لەپێشمانن پشتدهبهستن بە ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری و دهسپێشخهرییانه."
هێزەکانی هەواڵگری سەربازیش هەڵیانکوتایە سەر چەندین حەشارگە لەناو ماڵی دانیشتواندا وەك بەشێك لەو چالاکییە باڵایانە و چەندین داواکراوی توندڕەویان دەستگیرکرد.
هێزە ئەمنییەکان دووشەممە (4 کانونی یەکەم) هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەیەکی داعش لە وادی کەلال لە پارێزگای دیالە و یەك چەکداری تیرۆریستیان کوشت و یەکێکی دیکە خۆی تەقاندەوە.
وەزارەتی بەرگری سێشەممە رایگەیاند تیرۆریستێکی داواکراویان دەستگیرکردووە لە بازگەی ئەقواسی باکوری تکریت لەکاتێکدا وسیتویەتی بەرەو نەینەوا بڕوات .
بهگوێرهی بەیاننامەی وەزارەتەکە: "دهستگیركراوهكه باوکی سێ تیرۆریستی دیکەیە و یەکێك لە شەڕی رزگارکردنی موسڵدا کوژراوە."
شرۆڤەکاری ئەمنی، فازیل ئەبو رەغیف، بە دیارونای وت هێزە عێراقییەکان ئەزموونی گرنگیان بەدەستهێناوە لە شوێنکەوتنی چەکداران لە سەرانسەری وڵاتدا.
وتی: "شارە رزگارکراوەکان بەتەواوەتی ئارامن." وتیشی ئەو زانیارییانەی هاوڵاتیان دەیدەن زۆر گرنگن بۆ ئۆپەراسیۆنه هەواڵگرییهكانی عێراق.
داعش بیابانهكه لەدەستدەدات
ئەبو رەغیف وتی گهورهترین زیان له داعش كهوتبێت، لەدەستدانی بیابانهكهیه، چونکە گروپەکە وەك پەناگەیهكی ئارامی چەکدارەکانی ئهژماری دهكرد.
وتیشی: "هێزەکانمان بە پاڵپشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان زۆربەی ناوچە بیابانییەکانی نێوان پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەدین و نەینەوایان ئهمینكردووه، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی ناسراون بە راوە و تکریت و سینیە و بەعاج و دورگەکانی فوراتی سەروو."
ئەبو رەغیف وتی هێزە عێراقییەکان ڕێگاکانی گواستنەوەی چەکداران و هێڵی گەیاندنی هاوکارییەکانیشیان دهكهنه ئامانج، کە تا سەر سنووری سوریا درێژ دەبنەوە.
وتی خاڵه سنووریهكانیان گرتووە لەناو بیابانەکەدا و بازگەشیان لێداناون.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، موردی مەحەلاوی، وتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەردەوامن لەناو قوڵایی بیابانەکەی رۆژئاوادا و دوا پەناگە لە داعش دەسەننەوە.
مەحەلاوی بە دیارونای وت:" ئەوان ئیتر شوێنی ئارامیان نەماوە بۆ ئەوەی خۆیانی تیادا رێکبخەنەوە و چەکەکانیانی تیادا بشارنەوە." وتیشی هێزەکانی ئاسایش ئیستا هەموو شوێنێك دەخەنەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان لە وڵاتەکەدا.
وتی داعش لەنەماندایە و ئەو چەکدارانەی گروپەکەش کە ماون بەتەواوەتی توانای هێرشبردنیان لەدەستداوە.
وتیشی ناتوانن خۆیان بشارنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر یان بە ئازادی بگەڕێن بەبێ ئەوەی چاودێری بکرێن و بکرێنە ئامانج.