هه‌واڵه‌كانی عێراق
هەڵبژاردن

هەڵبژاردنەکانی باکوری سوریا نمونه‌ی یەکگرتوویین

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دەنگدەرێك دەنگی خۆی دەدات لەکاتی هەڵبژاردنە هه‌رێمییه‌كانی باکوری سوریادا لە 1 کانونی یەکەم. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

دەنگدەرێك دەنگی خۆی دەدات لەکاتی هەڵبژاردنە هه‌رێمییه‌كانی باکوری سوریادا لە 1 کانونی یەکەم. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەنجامی یەکەمین هەڵبژاردنی هه‌رێمی لە فیدراسیۆنی دیموکراسی باکوری سوریا (رۆژاڤا)، کە پێکهاتووە لە سێ هه‌رێمی خۆسەریی عەفرین و جەزیرە و فورات، سێشەممە (5 کانونی یەکەم) لە عامودا راگەیەنران.

دەنگدانەکەی هەینی بەدوای دەنگدانی ئەیلولداهات بۆ هەڵبژاردنی نوێنەران بۆ لیژنە ناوخۆییەکان، کە ناسراون بە کۆمۆنە.

دوایین گەڕی هەڵبژاردنەکان، کە بڕیارە کانونی دووەم بکرێت، نوێنەران بۆ ئەنجومەنی دیموکراسی گەل هەڵدەبژێرن، کە باڵاترین یەکەی فەرمانڕەوایی ناوچەکەیە.

دەنگدەران کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی هەینیدا دەکەن نوێنەران بۆ ئەنجومەنە ناوخۆییەکان لە هەر سێ ناوچەکە هەڵدەبژێرن.

خێزانەکان لە دەرەوەی بنکەیەکی دەنگدانی باکوری سوریا ریزیان گرتووە بۆ بەشداریکردن لە یەکەم هەڵبژاردنی هه‌رێمیدا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

خێزانەکان لە دەرەوەی بنکەیەکی دەنگدانی باکوری سوریا ریزیان گرتووە بۆ بەشداریکردن لە یەکەم هەڵبژاردنی هه‌رێمیدا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

دانیشتوانی باکوری سوریا چاوەڕوانی دەنگدان دەکەن لە بنکەیەکی دەنگدان و لەکاتی هەڵبژاردنە هه‌رێمیه‌كاندا کە 1 کانونی یەکەم ئەنجامدران. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

دانیشتوانی باکوری سوریا چاوەڕوانی دەنگدان دەکەن لە بنکەیەکی دەنگدان و لەکاتی هەڵبژاردنە هه‌رێمیه‌كاندا کە 1 کانونی یەکەم ئەنجامدران. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

پسپۆڕان بە دیارونایان وت ئەم هەڵبژاردنە گرنگە چونکە ویستی سیاسیی خەڵکی هەمەجۆری باکوری سوریای خستەڕوو، کە کورد، عەرەب، سریانی، موسڵمان، مەسیحی و ئێزدیان تێدایە.

ئامینە حیسی، هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە ناوچەی فورات و عیزەدین فەرحان، هاوسەرۆکی کۆمسیۆن لە ناوچەی جەزیرە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیان راگەیاند لە کۆنفرانسێکدا سێشەممە لە شاری عامودا.

هەروەها له‌نێو بەشداربوواندا هاوسەرۆکی کۆمسیۆن لە ناوچەی جەزیرە روکان مولا ئیبراهیم و هاوسەرۆکی کۆمسیۆن لە ناوچەی فورات شاهین عەلیان هه‌بوون.

به‌شدارییه‌كی زۆری ده‌نگده‌ران

زیاد لەسه‌دا 69 دانیشتوان بۆ هەڵبژاردنەکان دەنگیاندا.

لیستی هەڵبژاردنی نەتەوەی دیموکرات 4,621 کورسییان بردەوە -- کە پشکی شێرە لەهەر سێ ناوچەکە. هاوپەیمانێتی نیشتیمانی کوردی و لیستی حیزبی یەکێتی 204 کورسییان بردەوە، سەربەخۆکان 251 کورسییان بردەوە و لیستی هاوپەیمانێتی نیشتیمانی سوریا، هەشت کورسی.

رۆژنامەوانی کوردی سوریا و توێژەر، ئیرابیم کابان، بە دیارونای وت ئەم هەڵبژاردنانە گرنگن، نەك تەنیا بۆ خەڵكی ناوچەکە، بەڵکو بۆ هەموو سوریا.

وتی: "دانیشتوانی باکوری سوریا، لەنێویاندا کورد، عەرەب، سریانی، هیچ بژاردەیەکیان نەبوو جگە لە بنیاتنانی مۆدێلێکی بچوککراوەی سوریای نوێ، لەسەر بنەمای برایەتی نێوان گەلان، یەکێتی خۆبەخشانە و پێکەوەژیان."

وتیشی ئەم هەڵبژاردنانە هەنگاوێکی گرنگ بوون بەرەو گەڕاندنەوەی تەبایی نیشتیمانی و کاری هاوبەش بۆ بنیاتنانەوەی باکوری سوریا.

کابان ئاماژەی بەوەکرد كه‌ ناوچەی فراوان هه‌یه‌ له‌ سوریا کە تیایاندا پێکهاتە نەتەوەیی و ئێتنی و ئایینیەکان پێكه‌وه‌ ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و یەکسانی، مافی مرۆڤ، ئاسایش و سەلامەتی برەوی سەندووە.

وتی: "ئەمە پێچەوانەی هەموو بەشەکانی دیکەی سوریایە، کە بوونەتە بارمتەی هێزی دەرەکی ئێران و گروپە توندڕەو و تائیفیەکان."

وتیشی اکوری سوریا بە بڕیاردانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بووە مۆدێلێك کە دەریدەخات چۆن سورییەکان دەتوانن پێکەوە تەبابن سەرەڕای شەڕی ناوخۆ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500