لیژنەیەکی حکومی کە ئەرکی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی پێسپێردراوە بۆ ناوچەکانی خۆیان تائێستا سەرکەوتووبووە لە ناردنی 2.5 ملیۆن عێراقی بۆ شوێنەکانی خۆیان، بەرپرسان بە دیارونایان وت.
ئەمە نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیەیە کە ناچاركران بە هەڵاتن لە ناوهڕاستی 2014، کاتێك رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دهستیگرت بهسهر بەشێکی گەورەی وڵاتەکەدا.
لە 11 تشرینی یەکەم نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، داعش بووە هۆی ئاوارەبوونی 5.4 ملیۆن عێراقی.
بەگوێرەی راوێژکاری ئابوریی سەرهکوەزیران حەیدەر عەبادی، موزهیر محەمەد ساڵح، نەهێشتنی ئاوارەیی یەکێكە لە ئەولەویەتە باڵاکانی حکومەت.
ناوبراو بە دیارونای وت تائێستا حکومەت سەرکەتووبووە لە گەڕاندنەوەی 2.5 ملیۆن ئاوارە بۆ ماڵەکانیان و لیژنەیەکی ئاستی باڵا ئەرکی دابینکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی پێدراوە بۆ جێگیرکردنەوەیان.
وتی پرۆسەی گەڕانەوە "یەکەم هەنگاوی پلانێکی چڕوپڕ و دیدگای حکومەتە بۆ بنیاتنانەوەی هەموو ئەو شارانەی بەهۆی تیرۆریزمهوه زیانیان بەرکەوتووە".
وتیشی ماوەیەکە لیژنەکە لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان کاردەکات بۆ دابینکردنەوەی کارەبا و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، بەشەخۆراك، پەروەردە و خزمەتگوزاری تەندروستی تا کەشێكی لەبار دروستبکات بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی.
ساڵح وتی هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی حکومەت دروستکردنەوە یان چاککردنەوەی ژێرخانی زیانپێگەیشتووش لەخۆدەگرێت وەك پرد و وێستگەکانی وزە.
یارمەتی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی
پێشبینی دەکرێت کۆنفرانسێکی گهورهی بەخشەران لە کوێت بۆ پاڵپشتی دارایی بنیاتنانەوەی عێراق، کە بڕیارە شوباتی 2018 سازبكرێت، یارمەتی دارایی و کۆمەك لە رووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگهكاندا ببەخشێت بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی داعشەوە وێرانبوون.
ساڵح وتی: "ئامار و توێژینەوەی چڕوپڕمان ئەنجامداوە تا بۆ بەشداربووانی کۆنفرانسەکەی بخەینەڕوو تا دیدگایەکی چڕوپڕیان هەبێت لەسەر ئاستی ئهو زیانانهی بەر وڵاتەکەمان کەوتووە."
ههروهها پێشبینیكرد كه وڵاتانی بەشداربوو به دوو شێواز یارمەتی پێشكهشبكهن، هەندێك بەشێوەی مینحه و قەرز بۆ عێراق تا بتوانێت شانبداته بهر باری بنیاتنانەوە.
یارمەتییەکانی دیکە لە شێوەی پرۆژەکانی وەبەرهێناندا دهبێت له کەرته جیاوازهكاندا بەمەبەستی گەشەپێدان کە وابکات هاوڵاتیانی عێراق بتوانن بەشداریبکەن لە هەوڵەکانی بنیاتنانەوەدا لە ناوچە رزگارکراوەکان و دۆخی خۆیان باشتربکەن.
ئابوریناس ماجید سواری بە دیارونای وت زۆر گرنگە پاڵپشتی ئابوری شارە رزگارکراوەکان بکەین.
وتی: "چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەیی دەبێت بەشێكی بەرچاو لەو هەوڵە نیشتیمانیانە بێت کە دەتوانن گەشەپێدانی چڕوپڕ و بەردەوام دابینبکەن لەنێو شارەکاندا -- بەتایبەتی ئەوانەی بەهۆی تیرۆریزمەوە زیانیان بەرکەوتووە."
وتیشی دەستڕاگەیشتن بەم ئامانجە پێویستی بە تەرکیزخستنە سەر وەبەرهێنان و بەکارهێنانی کارای ماددە و سەرچاوەی مرۆیی هەیە، لەگەڵ دژایەتیکردنی هەر شێوازێك لە گەندەڵی و بنیاتنانی سیستمێکی کارگێڕیی کاریگەر.
'پێشڕەوییمان بەدەستهێناوە'
بهڕێوبهری فهرمانگهی كاروباری لقهكانی وەزارەتهكه، ستار نەورۆز، وتی ماوەیەکە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کاردەکات بۆ هاندانی ئاوارەكان تا خۆبەخشانە بگەڕینەوە ناوچەکانی خۆیان.
ناوبراو بە دیارونای وت: "وەزارەتهكه لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە کاردەکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی گەڕانەوەیان. کاردەکەین تا ئاوارەکان لە کەمپەکان دەربهێنین و بیانگەڕێنینەوە ماڵەکانی خۆیان."
وتی: "پێشڕەوی بەدەستدەهێنین." ئاماژەی بەوەشکرد کە خێزانە گەڕاوەکان بەشەخۆراك و كهلوپهلی سەرەتایی ناوماڵیان پێدراوە.
ههروهها وتی: "ژمارەی گەڕاوەکان بەپێی پێویست بەرزە و بەردەوام زیاددەکات."
لە پارێزگای نەینەوا، زیاد لە 300,000 لە ملیۆنێك ئاوارە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە کۆتایی 2016وە.
نەورۆز وتی خۆرهەڵاتی موسڵ و باشوری خۆرهەڵاتی پارێزگای نەینەوا و تەلەعفەر شایەتی گەورەترین ژمارەی گەڕانەوەی دانیشتوانیان بوون.