کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای دێرەزوور، کە لەلایەن میدیای ئێرانیەوە پشتڕاستکرایەوە، بەڵگەی نوێ دەخاتەڕوو لەبارەی ئەوەی ئێران راستەوخۆ لە شەڕی سوریادا بەشدارە، چالاکوان و پسپۆڕێك بە دیارونایان وت.
سەرەڕای بوونی بەڵگەی تەواوەتی، ئێران مکوڕانە بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەستوەردانی سنووردارە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتیی تهكنیكی و لۆجستی و هەواڵگری.
بەشداریکەرێك لە پەیجی فەیسبوکی گۆشهیهك بۆ خهڵكی ئەلبوکەمال، چالاکوان ئەیمەن عەلی وتی ژەنەراڵ مەنسور عەباسی هەفشەجانی لە شەڕی شارۆچکەیەکدا کوژرا لە ساحلیە، کە لە دەرەوەی شاری ئەلبوکەمالە.
ناوبراو بە دیارونای وت: "کاروانە دوو ئۆتۆمبیلیەکەی هەفشەجانی بۆمبارانکرا و ژەنەراڵهكه و یاوهرهكانی کوژران."
وتی ئەوانەی لەگەڵ هەفشەجانی کوژران ئێرانی و سوری بوون.
وتی ئەفسەرانی پاسداران بە ژمارەیەکی زۆر لە ناوچەی ئەلبو کەمالن، کە پێشڕەویی ئهو گروپە چەکدارانه دهكهن كه سەربەخۆیانن، بەتایبەتیلیوای فاتیمیون کە پێكهاتووە لە چەکدارانی ئەفغانی.
هەفشەجانییەکەمین ئەفسەری پاسداران نیە کوژرابێت لە سوریا فەتحی سەید، توێژەری ناوەندی شەرق بۆ توێژینەوە هەرێمی و ستراتیژییەکان وتی، کە تایبەتمەندە لە کاروباری ئێراندا.
سەید بە دیارونای وت راگەیاندنی ئەم كوژراوانه گرنگه، چونکە بەشداریی راستەوخۆی پاسداران لە شەڕی سوریادا پشتڕاستدەکەنەوە.
. "وتی: "پێویستە ئەم رووداوانە بەتەواوی و بە شێوهیهكی یاسایی بكرێنه بهڵگه
وتیشی رژێمی ئێران ماوەیەکە شەڕی سوریا درێژدەکاتەوە تا پلانەکانی ئهنجامبدات بۆ بەستنەوەی تاران بە بەیروتەوە لەڕێی راڕەوێکی زەمینییهوه کە بەنێو عێراق و سوریادا تێدهپهڕێت.
دهربارهیمەرگی سەرکردەکانی پاسداران لە سوریا، سەید وتی پاسداران "پێدەچێت متمانەی بەو گروپە چەکدارانە نەبێت کە سوریا پێکیهێناون، چونکە هەمووان لەلایەن ئەو ئەفسەرە ئێرانیە خاوەن ئەزمونانەوە بەڕێوەدەبرێن تا ملکەچی فەرمانەکانی ئێران بن".