هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ ئاسایشی رەققە دەگرنەدەست

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ بەڵگەنامە و ناسنامەکان دەپشکنێت لە دەروازەی شاری رەققە. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ بەڵگەنامە و ناسنامەکان دەپشکنێت لە دەروازەی شاری رەققە. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیانکرد بە رادەستکردنی چەند بەشێکی رەققە بە هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ دوای ده‌رپه‌ڕاندنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی مین و داروپەردوو.

بەرپرسانی ناوچەکە بە دیارونایان وت گواستنەوەی ئەرکی ئاسایش بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و بەشێوەیەکی رێکوپێك لەدوای کارکردن لە هەر بەشێکی ناوچەکە، وەك پلانی بۆ دانرابوو پێش رزگارکردنی شارەکە.

دوای رزگارکردنی شارەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند شارەکە دەداتە دەست ئەنجومەنی ئاسایشی رەققە،بەڕێوەبەری نوسینگەی رۆژنامەوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات مستەفا بالی بە دیارونای وت.

وتی ئەنجومەنەکە کاروباری کارگێڕی شارەکە بەڕێوەدەبات، لەکاتێکدا هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ ئەرکی پاراستنی یاسا و رێساكان بەڕێوەدەبات.

بنکەکانی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ لە رەققە بنیاتنراونەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

بنکەکانی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ لە رەققە بنیاتنراونەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

وتی: "لەدوای رزگارکردنی شارەکە، قۆناغی پاککردنەوەی دەستیپێکرد لە پاشماوەی شەڕ و ئەو مینانەی لەلایەن داعشەوە چێنرابوونو دڵنیاییدان لەوەی کە سەلامەتە."

"ئەمە ئەنجامدراوە بەگوێرەی پلانێکی باش بیرلێکراوە و کاتێک بڕیاردرا لەسەر ئەوەی مەترسییەکەی بەتەواوەتی بنبڕکراوە، بەرپرسیارێتی ئەمنی دەگوازرێتەوە بۆ هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، کە لە ژمارەیەك شوێن ئەو ئەرکەی لەئەستۆگرتووە."

وتی ئەمە بەردەوام دەبێت تا هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ بەرپرسیارێتی تەواوی شار و پارێزگاکە دەگرنە دەست، وتیشی کە "هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ بەرپرسیارێتی قەزاکانی مەشلەب، بەشێکی گەورەی رەققەی کۆن، رومەیلە، نەزلەت شوهەدا، جەزرە و تەیاریان پێدراوە".

وتیشی: "بەسەدان لاو خۆبه‌خشانه‌ کارده‌كه‌ن لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، کە ئێستا ژمارەی زیاتر لە 1,000 کەسە." ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەندامانی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ هاوڵاتیانی سوریا و خەڵکی پارێزگای رەققەن.

نوسینگە کارگێڕییەکان بۆ یارمەتیدانی خەڵك

رامز حسێن کە خۆبەخشانە لە ریزی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆدا کاردەکات، وتی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ لە دەروازەکانی شار جێگیردەبن و لەگەڵ شوێنە پاککراوەکانی رەققە بە هاوکاریی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەنجومەنی مەدەنی رەققە.

ناوبراو بە دیارونای وت هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ژمارەیەك خاڵی ستراتیژیی دەرەوەی شار جێگیرکراون بۆ رێگرتن لە هەر هێرشێکی تیرۆریستان.

وتی: "هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ بەرپرسن لە چاودێریکردنی هەر کەسێك کە دێتەناوەوە یان ناوچەکە بەجێدەهێڵێت لەهەموو ئەو شوێنانەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کشاونەتەوە."

حسێن وتی ئەوان بەڵگەنامە و ناسنامەکانی ئەو کەسانەش دەپشکنن کە دێن و دەردەچن لە شارەکە و چاودێری هەر چالاکیەکی گومانلێکراو دەکەن کە دەکرێت لەلایەن شانە نوستوەکانی داعشەوە ئەنجامبدرێن.

وتیشی: "سەرەڕای ئەوەش، [هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ] کێشەی نێوان هاوڵاتیان چارەسەردەکه‌ن و بەڵگەنامەی تۆماری هەموو ئۆتۆمبیلێك دەپشکنن، بەتایبەتی ئۆتۆمبیلی كشتوكاڵی و رێگری لە هێنان و بردنی چەك و مادەی هۆشبەر دەکەن."

هه‌روه‌ها وتی ئەوان رێگری لە دزی و دەستدرێژییش دەکەن دژی موڵکی تایبەت.

حسێن وتی: "خۆبەخشان لە ریزەکانی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆدا لە ئەکادیمیای پۆلیسی سەربازی دەردەچن لە عەین عیسا دوای بینینی خولێکی راهێنان کە راهێنانی سەربازی و جەستەیی و ئایدۆلۆژیی تێدایە." ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ بەپێی تایبەتمەندیی هەر دەرچوویەك ئه‌ركه‌كانیان پێدەبەخشن.

وتیشی نوسینگەیەکی کاروباری هاتوچۆ دامەزرێنراوە لە شارەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ و دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبیلی دزراو.

هاوکات، نوسینگەیەکی رێگرتن لە تاوانی رێکخراو کاردەکات بۆ بەهێزکردنی قەدەغەی تەواو لەسەر چەکهەڵگرتن.

نوسینگەیه‌كی دیوان (نوسینگەی کارگێڕی) بەرپرسە لە کارڕاییکردنی بەڵگەنامەی مامەڵە و داواکاری بۆ ئەو مۆڵەتە ئەمنیانەی کە ئەو هاوڵاتیانە پێویستیانە کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناو شارەکە.

حسێن وتی: "بنکەکانی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ لە شاری رەققە و نوسینگەکانیان پڕ كه‌لوپه‌ل كراون تا بۆ کارکردن گونجاوبن،" کە جێگای پێشوازیکردنی هاوڵاتیان له‌خۆده‌گرن بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواکاری و سکاڵانامەكانیان.

کاری هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ 'زۆر گرنگە'

دانیشتوویه‌كی رەققە، محەمەد حەلاق، 70 ساڵ، بە دیارونای وت ئەو خەڵكەی رەققە کە گەڕاونەتەوە بۆ نێو شارەکە یان به‌ به‌رده‌وامی سەردانی دەکەن "زۆر دڵنیابوونه‌ته‌وه‌ کە بازگەی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ و پاسەوانییان بینیوە لە شاری رەققەدا".

حەلاق، كه‌ خەڵکی مەشلەبه‌، وتی: "راستی ئەوەی ئاسایش لەلایەن ئاژانسێکی ئەمنی تایبەتمەندەوە بەڕێوەدەبرێت ئاماژەیە بەوەی ژیان لە شاره‌كه‌ ورده‌وورده‌ ئاسایی دەبێتەوە."

وتیشی کاری هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ "زۆر گرنگە" بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاسایش پارێزراوە و کردەی دزی و تاوان رێیان لێگیراوە.

هه‌روه‌ها وتی ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان بە توندی پابەندن بە چەند رێنماییەکەوە کە لەلایەن نوسینگەکانی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆوە دەرکراون، چونکە "دەزانن کە ئەم رێنماییانە دەرکراون بۆ خزمەتکردنیان و پاراستنی ژیانیان".

وتی به‌تایبه‌تی ده‌ركردنی رێنمایی بۆ خۆبەدوورگرتن لەو ناوچانە گرنگه‌ کە هێشتا دەبێت لە مین و پاشماوەکانی شەڕ پاکبکرێنەوە.

وتیشی: "زۆربەی ئەندامانی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ خەڵکی شارەکەن، کە توانایان زیاددەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکە گەڕاوەکەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500