حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە کاروباری رادەستکردنەوەی ئەندامانی خێزانی چەکدارە بیانییەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا چوارشەممە (22 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
لەکاتی شەڕەکانی رزگارکردنی موسڵ و قەزای تەلەعفەردا، هێزەکانی عێراق بە سەدان ژن و منداڵی بیانییان گواستەوە، دوای ئەوەی مێردەکانیان لە شەڕدا کوژران.
ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا حوسامەدین عهبار وتی: "کۆی 1,451 ژن و منداڵ گواسترانەوە، زۆربەیان خەڵکی تورکیا و چیچان و ئۆزبەکستان بوون."
عهبار بە دیارونای وت: "سەرەتا بران بۆ کەمپێکی ئهمین لە گەیارە و حەمام عەلیلی باشوری موسڵ." وتیشی کە ئەوان دواتر گواسترانەوە بۆ شێڵتهرێكی توند چاودێریكراو لە تەل کێف، باکوری موسڵ.
وتی لهئێستادا حکومەتی عێراق مەبەستیەتی بیانگوازێتەوە بۆ بەغدا پێش ئەوەی بە گروپ رادەستی وڵاتانی خۆیانیان بکاتەوە.
وتیشی: "حکومەت دەستیکردووە بە پەیوەندیکردن بە حکومەتی ئەو وڵاتانەوه کە ئەم کەسانە لێوەی هاتوون تا رادەستیان بکاتەوە بەوان."
ههروهها وتی ئەو خێزانانە بارێکی قورسن بەسەر شانی حکومەتی عێراقیەوە.
بۆ ماوەی چەند مانگێك، چەندین پشکنینی ئەمنی چڕوپڕیان بۆ کراوە تا پشتڕاستبکرێتەوە کە بەشدارنەبوون لە شەڕی دژی داعشدا یان هیچ جۆرە یارمەتی و پشتگیرییەکی گروپەکەیان نەکردووە.
عهبار وتی بەرپرسانی عێراق ئەو ژنە عێراقیانەشیان دهستبهسهر كردووه کە شویان كردبوو بە چەکدارانی داعش و لەگەڵ منداڵەکانیاندا لە موسڵ و تەلەعفەرەوە گواسترابوونهوە.
وتی: "نزیکەی 450 ژن و منداڵی لەوشێوەیە هەیە." ههروهها وتیشی حکومەت مشوریان دهخوات.